ڤۆت و کۆمێنت بکەن🥰💗
بەیانی🌞
ڕۆژەکان تێئەپەڕین و ن/ت و جۆنگکوک یش نێوانیان تا ئەهات باشتر ئەبوو...ئەمڕۆ ڕۆژێکی نوێیە بۆ کارکردنی ن/ت
؟؟: تکایە خواردنەوەیەکی سارد
ن/ت: باشە هەر ئێستا
بەڕێوبەری کافێ: ن/ت مێزەکان پاک بکەوە وە زەویەکە پیسە پاکی بکەوە....ئا وەهەروەها پەنجەرەکان پەڵەیان پێوەیە پاکی بکەوە
ن/ت: باشە بەڕێزم هەر ئێستا
؟؟: خواردنەوەیەکم بۆ بهێنە تکایە
ن/ت: باشە هەر ئێستا
ن/ت زۆر بێهێز ببو لە کاتی کارکردن یاریدەدەرەکەی هات و وتی "ن/ت تۆ کەمێک پشوو بدە من کارەکانی تۆش ئەکەم"
ن/ت زەردەخەنەیەکی کرد و وتی "باشە سپاس"
جۆنگکوک: ئەم کافتریا تازەیەم حەز لێیە با بچین
بۆنگی: نازانم...دەی با بڕۆین
جۆنگکوک و بۆنگی ڕۆیشتن بۆناو کافتریاکە
جۆنگکوک: شیرمۆزێک بۆمن
بۆنگی: قاوەیەکی سادەش بۆ من
یاریدەدەر: باشە بەڕێزم
یاریدەدەرەکە قاوە و شیرمۆزەکەی بۆ جۆنگکوک و بۆنگی برد
ن/ت: زۆر سپاس بەڕاستی پێویستم بە کەمێک پشوودان بوو
یاریدەدەر: نا کێشە نیە...ئەتوانی بڕۆیت حسابەکە لە مێزی ژمارە دوو وەربگریت؟
ن/ت: باشە هەر ئێستا
ن/ت کاتێک سەری داخستبوو بەرەو مێزەکە ڕۆیشت وتی "بەڕێزم شیرمۆزێک و قاوەیەکی سادەتان داوا کردووە حسابەکەم بدەنێ"
جۆنگکوک کاتێک هەستی بەوە کرد کە ئەو دەنگە ناسراوە و دەنگی ن/ت ە وتی "ن/ت؟؟"
ن/ت کاتێک بەشۆکەوە سەیری جۆنگکوکی کرد وتی "جۆنگکوک؟؟ تۆ چی ئەکەیت لێرە؟؟"
جۆنگکوک: ڕاستیەکەی تۆ چی ئەکەی لێرە؟؟ ئەو جل و بەرگە چیە؟؟
ن/ت کاتێک سەیری جل و بەرگی حاڵی خۆی کرد وتی "ئێ...ئەوە...ڕاستیەکەی من لێرە کار ئەکەم"
جۆنگکوک: چی؟؟ بۆچی پێت نەوتووم؟؟
ن/ت: ڕاستیەکەی ئەوەنە گرنگ نەبوو بەلامەوە.... هەم بە کچەکانیشم نەوتووە
جۆنگکوک: بۆچی کار ئەکەیت؟؟ پێویستت بە پارەیە؟؟ بۆچی داوای پارەت لە من نەکردووە؟؟
ن/ت بەچاوێکی شۆکەوە وتی "جا بۆچی داوای پارە لەتۆ بکەم؟؟ خۆم توانای کار کردنم هەیە جۆنگکوک ئەو قسانە مەکە تکایە"
جۆنگکوک هەستی بەوە کرد کە ن/ت بەقسەکەی تێک چوو وتی "ئێ...ببورە"
ن/ت: نا کێشە نیە تەنها لای کچەکان باسی مەکە
YOU ARE READING
تاوانی من چیە کە دڵم تۆی ئەوێت❥
Romanceخۆشەویستی کچێکی هەتیوخانە بەرامبەر کوڕێکی دەوڵەمەن چی لێ بەسەر دێت؟! ئەڵێن خۆشەویستی یەک لایەنە مرۆڤەکان لەناو ئەبات بەڵام لەوانەیە ڕۆژێک هەردولا ئەو خۆشەویستیە قبوڵ بکەن چیرۆکەکە بیرۆکەی خۆمە😊 دەستپێک←نازانم🙂😂 کۆتای← 5/8/2022 ژمارەی پارت← 41
