Part_27

2.2K 330 1.2K
                                    

جارێ پێش هەموو شتێک ڤۆت بکەن پلیس😚💕

بەیانی🌞

ن/ت هەستا لە خەو و چاوەکانی بەهێواشی کردەوە و بینی کچەکان هێشتا خەوتوون بۆیە هەستا ڕووخساری شوشت و جلی قوتابخانەی لەبەر کرد و خواردنی بۆ هەمووان ئامادە کرد و ڕۆیشت تا هەموو کچەکانی هەتیووخانە هەستێنێت

ن/ت هەموو کچەکانی هەستان و هەموویان خۆیان ئامادە کرد و لەسەر مێزەکە بوون دەستیان کرد بە نان خواردن

لیا: کچینا ئەزانن سیۆجوون وتی کە ئەیەوێ ڕۆژی لەدایک بوونم بزانێت {کاتێک بە بێتاقەتیەوە یاری بە خواردنەکە ئەکرد}

میسوو: کەی؟؟

لیا: شەوی ڕابردوو کە ئێوە خەوتبوون پەیوەندی کرد و کەمێک قسەمان کرد

نونا: ئێ چیت پێ وت؟؟

لیا: بەڕای ئێوە چی بڵێم؟؟ وتم نازانم {بە خەمباری}

ن/ت کاتێک زەردەخەنەیەکی تاڵ و پڕ لە ئازاری کرد وتی "بەڕاستی منیش هەمووکات ویستوومە ڕۆژی لەدایک بوونم بزانم یانی ئێمە ئەو شانسەشمان نیە بزانین کەی لەدایک بووین"

نونا: بەڕاستی ژیان زۆر بێ بەزەییە بەرامبەر ئێمە خەمەکانیشمان بۆ هەر کەسێک باس بکەین لێمان تێ ناگەن چوونکە دایک و باوکیان هەیە

میسوو: هەنێ جار پڕ بە دڵ ئەمەوێ بمرم

ن/ت کاتێک هەناسەیەکی قوڵی هەڵکێشا و هەستایەوە وتی "هەنێجار مانای چیە مردن شتێکە من هەموو جارێک ئەمەوێ...دەی کاتی بەزەی هاتنەوە بە خۆمانا نیە با دوا نەکەوین بۆ قوتابخانە"

لیا: ببورن بەهۆی من خەمەکانتان بیر کەوتەوە

ن/ت: ئا یانی تۆ نەبوویتایە نەمان ئەزانی کە هەتیووین؟؟ خۆت تاوانبار مەکە

لیا زەردەخەنەیەکی بچوکی کرد و وتی "دەی با بڕۆین"

""

Pov. N/t

لە قووتابخانە دووبارە وەک هەموو جارێک من و میسوو لیا و نونا و بومشیل و سیۆجوون بەیەکەوە لە کافتریاکە دانیشتبووین بەڵام ئەمجارە بۆنگیشی لێبوو منیش سەیری بۆنگی م کرد و وتم "بۆنگی جۆنگکوک لەکوێیە؟؟" بۆنگی وتی "نازانم لەوانەیە لە دەست شۆر بیت" منیش سەرم بەمانای باشە جوڵان و وتم "کەواتە با من بچم بزانم لەکوێیە" هەستامەوە لە شوێنەکەی خۆم و ویستم بڕۆم بەڵام لەلایەن قسەی ئیزابێلا وە وەستام کاتێک وتی "سڵاو خاتوو ن/ت" باشە ئەو کچە چی ئەکا لێرە؟ ئەبوایە ئەمساڵ لە زانکۆ بێت بەڵام دەرنەچوو منیش ناچارم تەواوی ساڵەکە ئەو دەموو چاوە ببینم سەیرێکی ئیزابێلا م کرد و وتم "ڕۆژەکەم ناشرین مەکە" ئیزابێلا پێکەنینێکی ناشرینی کرد و وتی "بەیارمەتیت ئەتوانی قاوەیەکم بۆ بهێنیت" باشە ئەو ئێستا سووکایەتیم پێ ئەکات؟ سەرم بەرخ کردەوە و وتم "بەسەر چاو" ڕۆیشتم لەجیاتی قاوە ئاوێکم هێناو بەرەولای ڕۆیشتم و کردم بەسەریا ئیزابێلا هاواری کرد و وتی "ئەوە تۆ چی ئەکەیت شێتی" پێکەنینێکی بەرزم کرد و وتم "نا...تەنها مێشکم بۆ شتیتەوە" ئیزابێلا بە بێزاری وتی "بڕۆ لێرە گەمژە" منیش بێ هیچ قسەیەک وتم "خۆشم هەمان شتم ئەکرد گەمژە" دواتر زەردەخەنەیەکم کرد و ڕۆیشتم

تاوانی من چیە کە دڵم تۆی ئەوێت❥Where stories live. Discover now