Part_35

2.6K 334 144
                                        

ڤۆت بکەن ڤۆت🙂🧡

_________

کچەکان لەو خێمەیەی کە هەڵیان یابوو خەوتبوون

لیا هەستایەوە و بەرەو دەرەوە ڕۆیشت لە خێمەکە ڕۆیشتە دەرەوەو بەیانیەکی زوو بوو چاوی خوراند و باوێشکیدا

لیا: واهـ...بۆچی ئەبێ کەش و هەوای دارستان ئاوا خۆش بێت {زەردەخەنەیەکی کرد کە چاوەکانی بچوک کردەوە}

نونا هاتە دەرەوە و چاوی خوراند

نونا: ڕۆژێکی زۆر خۆشە...

لەناکاو قیژەیەکی بەرز هات کەوای کرد نونا و لیا ڕابچڵەکێن و کچەکانی تریش خەبەریان بێتەوە

"عاااااا ئێرە مێشولەی لێیە" ئیزابێلا وتی کاتێک بە قیژەوە ڕۆیشتە دەرەوە

نونا زۆر ترسا بە قیژەکەی وە دانەکانی توند لەسەر یەکتر داناو دەستی وەک مستێک لێ کردبوو

"ئەرێ تۆ گەمژەی؟ بۆ ئەقیژێنی"

ئیزابێلا کە خۆی ئەخوراند وتی "یااا ئێرە مێشولەی زۆری لێیە"

لیا کێشای بەناوچەوانی خۆیاو وتی

"یانی بەتۆیانەوە یاوە؟...ئای زۆر بەداخەوەم بۆئەو مێشولانە ئێستا ژەهراوی بوون بەڕاستی گوناحن"

"تۆ کێشەت چیە لەگەڵ من؟ گەمژە" ئیزابێلا بە توڕەی وتی

لیا پێکەنینێکی کەمی کرد و وتی "ئەوەی لە مێشولە ڕائەکا و شەڕی پێ ئەفرۆشێ تۆیت و ئەوەی گەمژەشە منم؟ ئای وام لێ مەکە پێبکەنم"

نونا دەستی لیای گرت و وتی "یاا وازی لێ بێنە وەرە با خۆمان ئامادەبکەین لەگەڵ کوڕەکان ئەچین بۆ پیاسە"

N/t pov's

کچەکان خۆیان ئامادە کردبوو کە بڕۆن بۆ پیاسە وە کوڕەکانیشیان لەگەڵ بوو هەستم کرد کە ئەوان تەواو پڕن...هەموویان لەگەڵ خۆشەویستەکانیان بوون بۆیە نەمویست وەک زیادەیەک دەرکەوم لەناویانا...سوربووم لەوەی کە نەڕۆم و پێم وتن کە ئاوا باشترم..بەڵام بەڕاستی ئەوەنەش خراپ نەبوو کە بیرم لێ ئەکردەوە بە دارستانەکەیا ئەڕۆیشتم بەڕاستی ئێرە جوانە...

دڵخۆش بووم و بەلای درەختەکانا ئەڕۆیشتم بەڵام شتێک لەناو گیایەکە جوڵا...ئای خوایە خۆ من ئیزابێلا نیم بترسم...بەڵام ئەمە مێشولە نیە...نازانم چیە بەڵام ئەترسم..

چاوم تیژکردەوە بۆ سەر شوێنەکە بۆئەوەی سەیری بکەم تا لەناکاو شتێک هاتە دەرەوە کەوای کرد بکەوم و پێڵاوەکەم بکەوێتە خوارەوە و زۆر دوور بڕوا...

ویستم ئاوڕبەمەوە بەڵام هەستم بە شتەکە کرد لای پشتم زۆر ترسام و ویستم هەستمەوە بەڵام قاچم خلیسکا بەرەو خوارەوە بەڵام توانیم زۆر بەخێرای خۆم بە درەختێک بگرمەوە...

"ئاهـ قاچم...یارمەتی تکایە... "

پێموانیە کەس گوێی لێم بێت من لەبەشێکی چۆڵی دارستانەکەم...

تاوانی من چیە کە دڵم تۆی ئەوێت❥Where stories live. Discover now