لە ژوورەوە دانیشتووم وە چاوەڕێی لیام لە شۆکەکەی بێتە دەرەوە
"لیا منیش کە زانیم وەک تۆ بووم بەڵام نابێ ئاوا بوەستین...تۆ یارمەتیم ئەدەی وانیە؟"
:- ئای ن/ت هەموو شتێکت زۆر لەناکاو باس کرد... ئەوانە بەڕاستی خراپە کارن
" ئەزانم...بەڵام ئێمە ئەوان ئاشکرا ئەکەین"
لیا سەری بەرز کردەوە
:- من پێویستە چی بکەم؟
"موبایلەکەی ئیزابێلا و خێزانەکەی بکە ژێر چاودێریەوە ئەمەوێ ئاگاداری هەموو پەیوەندی و نامەکانیان بم"
لیا شۆک بوو وە زانیم ئەوە ئەنجامەکەی ئەبێ دوای قسەکەم بەڵام ئەوە تاکە ڕێگەیە بۆ ئەوەی ڕووی ڕاستی ئیزابێلا ئاشکرا بێت
:- نا نەخێر ن/ت من واناکەم...ئەوە لەدەرەوەی یاسایە
چاوم لێ سوڕاند و هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی
"لیا ئەگەر خۆم بمزانیایە ئەوە بکەم ئەوا داوام لە تۆ نەئەکرد...هەم ئێمە ئەوە ئەکەین بۆ ئەوەی یارمەتی وڵاتەکەمان بدەین ئەوا دەرچوون نیە لە یاسا"
لیا سەیری کردم کە هێشتا زۆر دڵنیا نەبوو وە بە دودڵی قسەی کرد
:- ئێمە ئەتوانین سیۆ جوون ئاگەدار بکەینەوە؟
چاوم فراوان کردەوە من ئەمەوێ کەمترین کەس بابەتەکە بزانێت نەک لەبەر ئەوەی متمانەیان پێ ناکەم بەڵکو لەبەر ئەوەی مرۆڤەکان شایەنی هەڵەن وە ئەوانیش مرۆڤن
"بۆچی؟ لیا من نامەوێ بابەتەکە زۆر بڵاو بێتەوە"
:- ن/ت ئەگەر ئێمە بە ئەو بڵێین ئەوا ئەو ئەتوانێت کارێک بکات..هەرچۆنێک بێت ئەو لە یاسایە یارمەتیدەرمان ئەبێ
بە دوودڵی سەیرم کرد وە لیا سەری بەمانای ئەوە جوڵاند کە ڕازیبم منیش ڕازی بووم...پێم وابێ ئاوە باشترە
**********
:- چی؟ ئەو کچە لە قوتابخانە لەگەڵ ئێمە بوو بەڵام بۆ هەستمان بە هیچ نەکردبوو؟ ئای خوایە مرۆڤەکان زۆر دووڕوون
سیۆ جوون وتی کاتێک شۆک ببو..هەرچۆنێک بێت بابەتەکە بۆ هەموومان تازەیە
"ئێمەش زۆر سەرسوڕماوین کاتێک زانیمان...وە نابێ هەر ئاوا بوەستین لیا پەیوەندی خۆی و خێزانەکەی ئەکاتە ژێر چاودێریەوە"
سیۆ جوون زەردەخەنەیەکی کرد و قسەی کرد
:- منیش ئەتوانم لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی دادگاکانی بیست ساڵ پێش ئێستا بکەم
من و لیا بە تێنەگەیشتنەوە سەیرمان کرد...باشە بۆچی 20 ساڵ؟
:- باشە بەڵام بۆ 20 ساڵ؟
:- ئەگەر بیرتان بێت کاتێک حەڤدە ساڵ بووین مامۆستا پرسی کە چەنێک ئەبێ ئیزابێلا لێرە ئەژی ئەویش وتی لە پێنچ ساڵی...ئەو ئێستا بیست و پێنج ساڵە کەواتە بیست ساڵ پێش ئێستا هاتوون بۆ کۆریا
YOU ARE READING
تاوانی من چیە کە دڵم تۆی ئەوێت❥
Romanceخۆشەویستی کچێکی هەتیوخانە بەرامبەر کوڕێکی دەوڵەمەن چی لێ بەسەر دێت؟! ئەڵێن خۆشەویستی یەک لایەنە مرۆڤەکان لەناو ئەبات بەڵام لەوانەیە ڕۆژێک هەردولا ئەو خۆشەویستیە قبوڵ بکەن چیرۆکەکە بیرۆکەی خۆمە😊 دەستپێک←نازانم🙂😂 کۆتای← 5/8/2022 ژمارەی پارت← 41
