دوای پێنج مانگ✨باسکردنی ڕووداوەکان لەماوەی ئەو پێنج مانگە؟ ئەوە شتێکی تەواو جیاواز بوو..خۆشترین پێنج مانگی ژیانم بوو
من تەواو خۆم ناسیبوو وە هەموو شتەکان زۆر باش ئەڕۆیشت...ژیانم تەواو گۆڕابوو بۆ باشتر...نەک باشتر بەڵکو بۆ باشترین!!
پەیوەندی نێوان جۆنگکوک و باوکی زۆر باش ببو وەک دوو هاوڕێ..ئەوە جوانە کە وەک هاوڕێ بن
وە بەڕێز جیۆن لەگەڵ هیجوون و خاتوو جیۆنیش زۆر باش ببو..وە ئەو بەڕاستی هاوسەرەکەی خۆش ئەوێت و ئاشقیەتی
وە جۆنگکوک و بۆنگی و جیمین و بومشیل و سیۆجوون تەواو هاوڕێ بوون...وە جیمین و جۆنگکوک کەتنیان نایەوە...ئەزانن چی؟!
جیمین کلیلی ماڵەکەی منی بە جۆنگکوک دابوو..ئێمە تەواو وەک ئەوە بوو بەیەکەوە بژین لەبەر ئەوەی هەمیشە لە ماڵەکەی من بوو
ئایە ئێستا کاتی ئەوە نیە کە بەڕاستی ماڵەکەمان تێکەڵ بکەین و تەواو بەیەکەوە بژین؟
ماوەیەک بەر لە ئێستا جۆنگکوک داوای هاوسەرگیری لێ کردم..ئەوە داواکردنێکی زۆر جوان بوو
**********
ئێمە پیاسەمان ئەکرد لە نزیک ڕووباری هان وە نێوانمان تەواو باش بوو..دڵخۆش بووین..ئەوە ڕۆژێک بوو کەتا کۆتای تەمەنم لەبیری ناکەم
خۆر درەوشاوە و ڕەنگی زەردێکی ئاڵتوونی بوو وە زەردەخەنەی ئەکرد لەگەڵ تەواوی زەردەخەنە بێ کۆتایەکانی ئێمە
ئێمە دەستمان لە دەستی یەکتری بوو وە زۆر بە هێواشی ئەڕۆیشتین و پیاسەمان ئەکرد تا لەناکاو جۆنگکوک وەستا
من هیچ بیرۆکەیەکم نەبوو..بەتایبەت بیرۆکەی هاوسەرگیری تا جۆنگکوک دەستی کرد بە قسەکردن
:- ناری...ئەمەوێ زۆر بە باشی گوێم بۆ بگری
سەرم بەمانای بەڵێ جوڵاند و زەردەخەنەم کرد.. زەردەخەنەیەکی ڕاستەقینە
:- من کچێکم بەدڵە...ئەو بوێر و زیرەکە...وە سەرکەوتووە..هەرکاتێک لای ئەوم دڵم دەست ئەکا بە سەما...بە بڕوای تۆ ئەو کچە چی لە من کردووە تا بەو شێوەیە ئەوم بوێ؟
چاوەکانم فراوان کردەوە و دەستم لەسەر دەمم دانا وە خۆم بەرز کردەوە بۆلای گوێی
"چی سەبارەت بە جادوو!!!"
وتم و ماچێکی بچوکم لەسەر ڕوومەتی بەجێ هێشت وە ئەو زەردەخەنەیەکی لەڕادەبەدەر شیرینی کرد
:- بەبڕوای تۆ ئەو جادووگەرە؟
شانەکانم بەرز کردەوە بەمانای ئەوەی کە لەوانەیە شتێکی وا هەبێت وە جۆنگکوک زەردەخەنەیەکی کرد و تووند باوەشی پیا کردم..ئەوە باشە بۆ ئەوەی بحەسێمەوە!!!
![](https://img.wattpad.com/cover/279871723-288-k309726.jpg)
YOU ARE READING
تاوانی من چیە کە دڵم تۆی ئەوێت❥
Romanceخۆشەویستی کچێکی هەتیوخانە بەرامبەر کوڕێکی دەوڵەمەن چی لێ بەسەر دێت؟! ئەڵێن خۆشەویستی یەک لایەنە مرۆڤەکان لەناو ئەبات بەڵام لەوانەیە ڕۆژێک هەردولا ئەو خۆشەویستیە قبوڵ بکەن چیرۆکەکە بیرۆکەی خۆمە😊 دەستپێک←نازانم🙂😂 کۆتای← 5/8/2022 ژمارەی پارت← 41