بەیانی🌞
نونا: تاکە کێشەی من ئەوەیە کە بەهۆی قوتابخانە خەوی بەیانیانم تێکەچێ ئێستاش بەهۆی ن/ت {وتی کاتێک چاوی خوراند}
لیا: ن/ت ئەتوانم بزانم تۆ بۆچی بەم بەیانیە زووە ئێمەت هەستانوە لە خەو و بەسەر شەقامەکان ئەسوڕێینەوە؟ {وتی کاتێک باوێشکێکی گەورەی دا}
ن/ت: باشە من وتم هەموو شتێک باسەکەم هۆکاری گریانەکەی شەوی ڕابردووم
میسوو: هەر ئەبێ کاژمێر پێنجی بەیانی باسی بکەی؟ {وتی بە بێزاری و چاوی خوراند}
ن/ت: بۆستن لە سەرزەنشت کردنم هەم قوتابخانە ئەوەنەی نەماوە ئیتر کۆتای یەت لەوانەیە زۆر درانگ یەکتری ببینین لەبەر زانکۆ...وە من ویستم بتانهێنم بۆ ئێرە
نونا: ئێرە کوێیە؟ {وتی کاتێک هەموویان چوونە باخچەکەوە}
ن/ت: ئەو پیاوە پیرەتان بیرە کە هەمووکات باسم ئەکرد؟
هەموویان سەریان بەمانای بەڵێ جوڵاند
لیا: واتە لێرە ئەژی؟ ئای من زۆر بەپەرۆشم بۆ ئەوەی بیبینم
ن/ت: لێرە ئەژیا..!
میسوو: ئەی ئێستا لەکوێیە؟
ن/ت سەری داخست و دەستی لەسەر ڕووخساری دانا بۆ شاردنەوەی فرمێسکەکانی
نونا: ن/ت بۆچی دووبارە گریایت؟
ن/ت هەوڵی یا ئاسای ببێتەوە فرمێسکەکانی سڕی و وتی "ئەو ڕۆژی پێشتر مرد"
کچەکان بێدەنگ بوون و چاویان فراوان بوەوە تا نونا بێدەنگی شکاند
نونا: ئێ..بەڕاستی نازانم چی بڵێم زۆر خەمبار بووم.. هەمووکات ئەمویست منیش جارێک بینینم
ن/ت بەو قسانە گریانەکەی زۆر بوو کەنەیئەتوانی کۆنترۆڵی خۆی بکا و میسووش مستێکی بە نونا کێشا
میسوو: ن/ت ئەزانم شتەکە زۆر لەناکاو بوو بەڵام ئەو نەیئەویست تۆ بەم جۆرە ببینێت ڕاستە؟
ن/ت سەری بەمانای بەڵێ جوڵاند "ئەو هەمووکات ئەیوت ئەگەر ڕۆژێک من مردم تۆ خەمبار مەبە لەبەرئەوەی من بەجێت ناهێڵم بەڵکو لە دونیاکەی تر چاوەڕێت ئەکەم" وتی کاتێک فرمێسکەکانی سڕی
میسوو: ئەو ڕاستی وتووە ئەو بەجێی نەهێشتوویت تەنها کاتی لەم دونیایە تەواو بووە
لیا سەری بەمانای بەڵێ جوڵاند
لیا: هەرکەسێک لە ئێمە ڕۆژێک پێویستە بەیەکجاری ئەم دونیایە جێبهێڵین بۆیە ئەبێ هەر بەردەوام بین لەژیان تا ئەو ڕۆژەی کە کۆتاییە بۆمان

YOU ARE READING
تاوانی من چیە کە دڵم تۆی ئەوێت❥
Romanceخۆشەویستی کچێکی هەتیوخانە بەرامبەر کوڕێکی دەوڵەمەن چی لێ بەسەر دێت؟! ئەڵێن خۆشەویستی یەک لایەنە مرۆڤەکان لەناو ئەبات بەڵام لەوانەیە ڕۆژێک هەردولا ئەو خۆشەویستیە قبوڵ بکەن چیرۆکەکە بیرۆکەی خۆمە😊 دەستپێک←نازانم🙂😂 کۆتای← 5/8/2022 ژمارەی پارت← 41