Part_34

2.2K 266 425
                                    

ڤۆت ڤۆت ڤۆت🧡😻

کـۆمـێـنـتـیـش لە ڕیـزەکـان بـەجـێ بـهێـڵن بەیـادی جـــاران🙂💔

******

نزیک بوومەوە و ویستم بچم بۆلای ئەو کەسە کە بەتەواوی ڕوخساری داپۆشرابوو بەڵام ئەو کە منی بینی ڕایکرد منیش بێ ئەوەی هیچ بشڵەژێم بەدوایا ڕۆیشتم...بەڕاستی ئەمەوێ هەموو شتێک بزانم


"تکایە بۆستە ئەمەوێ کەمێک قسە بکەین" وتم کاتێک بەردەوام بووم لەڕاکردن بەدوایەوە

کەسەکە ئاوڕێکی دایەوە لەکاتێکا کەتەنها چاوی دیار بوو بەڵام هەر زوو سەیری پێشەوەی کردەوە و خێراتر ڕایکرد

خێرایەکەم کەم کردەوە و وەستام کاتێک گەیشتینە کۆتای ڕێگاکە و کەسەکەش لەسەر زەویەکە دانیشت و زۆر بە سەختی هەناسەی ئەدا دواتر ئەو ماسکەی کە پۆشیبووی هێنایە خوارەوە و وتی "چیت لە من ئەوێ"

بۆستە بەڵام ئەو ئافرەتێکی پیرە چۆن توانی ئاوا خێرا ڕابکا؟

خۆم کۆکردەوە و وتم "ئەمەوێ کەمێک قسەبکەین.. تکایە"

ئافرەتە پیرەکە سەیرێکی کردم و وتی "باشە...بەڵام لێرە نا"

****

سەیری ئافرەتەکەم کرد لەسەر کورسیەک دانیشتبوو منیش لە مارکێتەکە ڕۆیشتمە دەرەوە و بەرەو ئافرەتەکە ڕۆیشتم

"فەرموو" وتم کاتێک دەبە ئاوەکەم دایە دەستی

"سپاس" وتی و بۆ ماوەیەک هەردووکمان بێدەنگ بووین تا لەناکاو ئەو بێدەنگی شکاند

"کاتێک گەنج بووم من و ئەو پیاوە پیرەی کە هەمووکات تۆ سەردانت ئەکرد خۆشەویست بووین"

کەمێک شۆک بووم کاتێک زانی کە من سەردانم کردووە وە بۆم دەرکەوت ئەوە ئەو کچەبووە کە هەمووکات پیاوە پیرەکە بۆی باس ئەکردم

"ئێمە بە نهێنی خۆشەویست بووین چونکە ئەمزانی ئەگەر باوکم بزانێ جیامان ئەکاتەوە...وە کاتێک من لەزانکۆ بووم کوڕێکی تازە هاتە زانکۆکەمان...چۆی هەموان بەو شێوەیە بانگیان ئەکرد...ئەو کوڕێکی دەوڵەمەن بوو...هەمووکات بەدوامەوە بوو بەڵام لەبەر من نا لەبەر ئەوەی دوای ئەو من دەوڵەمەنترین قوتابی زانکۆ بووم...

ڕۆژێک کاتێک لەزانکۆ ئەڕۆیشتمە ماڵەوە بریارماندا لەگەڵ لی یەکتری ببینین...وە چۆی چاودێری ئەکردم بۆیە باوکمی ئاگادار کردەوە....باوکیشم زۆری لێ یام وە ڕێگری کرد کە بچم بۆ زانکۆ وە من لی م نەبینیەوە...باوکم بڕیاری هاوسەرگیری بۆمن دا لەگەڵ چۆی من زۆر گریام و ڕەتم کردەوە بەڵام بێسود بوو...

کاتێک زانیم هیچ ڕێگەیەکم نەماوە و پێویستە ئەو هاوسەرگیریە بکەم بڕیارمدا کە لی ببینم...وە وتم کە کەسێکی ترم خۆشەوێت و هاوسەرگیری ئەکەم وتم ئەو پارەی هەیە و کۆمپانیایەکی گەورە بەڕێوە ئەبا ئەو سەرەتا بڕوای پێنەکردم...بەڵام دواتر زۆر ڕقی لێم بوەوە وە منیش هاوسەرگیریم کرد و ئەوم نەبینیەوە"

تاوانی من چیە کە دڵم تۆی ئەوێت❥Where stories live. Discover now