part_2

4K 442 278
                                    

با لەسەرەتاوە پێتان بڵێم پێویستم بە هاوکارییە بۆیە هەرکەس لای خۆی ڤۆت و کۆمێنت و فۆڵۆ بکا لۆڤم دەوێن مواھھھ😘💘

بۆناو چیرۆک😌👇

ن/ت: کێشە نیە بەڵام هیوادارم دوبارە نەبێتەوە

جۆنگکوک: نا دوبارە نابێتەوە {وتی کاتێک دەستی لەناو گیرفانی چاکەتەکەی دانا}

جۆنگکوک: یااا چی ڕوئەدا؟ پارەکانم لەکوێن؟{بە شڵەژاوی وتی کاتێک ناو چاکەتەکەی ئەگەڕا}

ن/ت: ئا بیرم نەچێت پارەی تەکسیەکەی شەوی ڕابردوو لەسەر خسابی تۆ بوو {وتی کاتێک دەموچاوێکی خەواڵووی هەبوو}

جۆنگکوک: بەڵام ئەو هەموو پارەیە بە تەکسی تەواو نابێت ئایش دڵنیام دوێنێ شەو زۆر سەرخۆش بووم و لێیان بردووم وەک شەوانی تر {وتی کاتێک بەدەستی قژی تێکەدا}

ن/ت: بەڵێ هەر زۆر سەرخۆش بوویت بەڕادەیەک کچێک لەسەر باوەشت دانیشتبوو بە ماچ خەریکبوو یەکترتان ئەخوارد {بە کەمێک غیرەوە}

جۆنگکوک: یااا ڕاستەکەی کچەکەم بیرهاتەوە
بەڕاستی زۆر جوان بوو

ن/ت: خۆشەویستت بوو؟؟!{وتی کاتێک سەیری زەویەکەی ئەکرد}

جۆنگکوک: تش نا تەنها بۆ ئەو شەوە بوو وە یەکەم جارم بوو بیبینم {بەگاڵتەجاڕیەوە}

ن/ت: یانی تۆ گاڵتە بە هەستی کچەکان ئەکەیت؟ چەن خراپیت بیرت بێت تۆش ڕۆژێک ئەبی بە باوکی کچێک

جۆنگکوک: باشە باشە تەواو ...ئێمە ئەڕۆین دوبارە سوپاس بۆ هەموو شتێک

ن/ت: نایەوێت

بۆنگی و جۆنگکوک ڕۆیشتن

POV. N/T

خەریک بوو لەگەڵ جۆنگکوک ڕابێم تا ئەو کاتەی ئەو کچەی شەوی ڕابردووم بیر کەوتەوە تەزوویەک بە هەموو گیانم هات و ترس دایگرتم بەڕاستی دیمەنێکی ناشرین و قێزەون بوو کاتێکیش لێم پرسی کە خۆشەویستیەتی بەگاڵتە جاڕی وڵامی دامەوەو وتی ئەوە تەنها بۆ شەوێک بووە
ئاخر چۆن ئەبێ کەسێک ئاوا خراپ بێت؟
ئەوەی زیاتر سەرنجی ڕاکێشام کچەکە کۆری نەبوو لەوانەیە ئەمریکی یان بەریتانی بووبێت
ئایش بەمن چی با بڕوا بۆ جەهەنەم

ئێ بەم بەیانیە زووە هەستاوم لەخەو خەویشم لێ ناکەوێتەوە با بڕۆم بە دایکم بڵێم ئەمڕۆ من نانی بەیانی ئامادە ئەکەم

(جەماعەت کە ئەڵێ دایکم مەبەستی کارگوزاری هەتیوخانەکەیە چونکە لە مناڵیەوە ئەو بەخێوی کردوون بۆیە وەک دایکیان وایە)

End Pov.N/T

ن/ت: دایکە جوانەکەم

کارگوزار: هممم{بەخەواڵوی}

ن/ت: دایکە ئەمڕۆ تۆ هەڵمەستە من نانی بەیانی ئامادە ئەکەم

کارگوزار: بۆچی؟

تاوانی من چیە کە دڵم تۆی ئەوێت❥Where stories live. Discover now