Part_21

2.8K 326 406
                                    

ڤۆت و کۆمێنت بکەن☺️💜💕

N/t pov
دوای ئەوەی کە هەستە تاکلایەنەکانی خۆمم بۆ جۆنگکوک دەربڕی هەستم کرد کە بارێکی قورس لەسەر شانم لاچووە..ئاخر من  دوو ساڵ بەتاک لایەنی خۆشم ئەویست دواتر بەردەوام شەڕمان ئەبوو بەڵام ئەوکاتیش هەر خۆشم ویست دواتر ڕەفتارەکانی گۆڕا لەگەڶما و پارێزگاری لێ ئەکردم...ئێستاش ئێمە خۆشەویستین!! بەڕاستی بە ئەندازەی گەردوون دڵخۆشم لە ڕووبارەکە خەریکی قسەکردن بووین و زۆر دڵخۆش بووین.. دواتر من قاچەکانم کردە ڕووبارەکەوە ئای ئەوە هەستێکی خۆشی پێ ئەبەخشیم جۆنگکوک خەریکی وێنەگرتنی من بوو دواتر ڕۆیشتم دەستیم ڕاکێشایە ناو ڕووبارەکە بەڕاستی ئەگەر بڵێم لەو کاتەیا بەختەوەرترین کەسی زەوی من بووم ئەوا بڕوا بکەن....چونکە بەڕاستی بەڕادەیەک دڶخۆشم کە وەسف ناکرێت لە ڕووبارەکەیا یاریمان بە قاچمان ئەکرد دواتر هەنێک وێنەی سێڵفیمان گرت...هیچ ئاگامان لەکات نەمابوو تا لەناکاو وتم "کات درەنگی کردووە با بڕۆین" جۆنگکوک وتی "باشە بەڵام شەو درەنگ نەکەویت بۆ ئاهەنگەکە" بە زەردەخەنەوە سەرم بە مانای بەڵێ جووڵان وتم "کەواتە با بڕۆین"
جۆنگکوک وتی کە خۆی ئەمگەڕێنێتەوە بۆ هەتیووخانە منیش قبوڵم کرد لە ڕێگا قسەی زۆرمان کرد و دڵیشم بەردەوام بەخێرای لێی ئەیا بەجۆرێک ئەموت ئەگەر کەمێکی تر بەیەکەوە بین ئەوا دڵم لەسینەم یەتە دەرەوە...دواتر پرسیارم لە جۆنگکوک کرد وتم "بۆچی هیجون ئاهەنگەکەی لەشەودا ئەکات؟؟" جۆنگکوک وتی "چونکە دوای ئەوەی کە جیابوونەوە هیجون پێی وابوو کە هەرگیز شەو نایات بۆیە ئەیوت ئەگەر بەیەک گەیشتین ئاهەنگەکەم لە شەوا ئەکەم بۆئەوەی مانگ و ئەستێرەکانیش بەژداربن لە ئاهەنگەکەم و سەما بکەن " پێم سەیر بوو هیجون پێشتر جیابۆتەوە؟؟ وتم "جیابوونەوەی چی؟ ئایە ئەو کەسە سوهو بوو" جۆنگکوک سەری بەمانای بەڵێ جوڵان و وتی "ئەوان پێشتر دەزگیران بوون...بەڵام گرینگ ئێستایە" جۆنگکوک لە ڕستەی کۆتای پێکەنی وەک ئەوەی کە نەیەوێ هیچت تر باسبکات لەو بارەیەوە منیش زەردەخەنەیەکم کرد و وتم "ڕاستەکەیت...دەی تەواو گەیشتین شەو ئەتبینمەوە" جۆنگکوک ماچێکی بچووکی لەسەر لێوم جێھێشت و وتی "ئەتبینمەوە"
End n/t pov

ن/ت ڕۆیشتە ژوورەوە بینی کچەکان زۆر دڵخۆشن و خۆیان ئامادە کردووە بەڵام ن/ت هەرگیز ئەو جۆرە جل و بەرگانەی لە هەتیووخانەکە نەبینی بوو

ن/ت: ئەوە چیە؟؟ ئەو جل و بەرگانە هیکێیە

نونا: ڕاستیەکەی ئێمەش نازانین پاسەوانەکە دایە دەستمان و وتی کە تێبینیەکیان بۆ ن/ت داناوە

ن/ت خێرا بەرەولای درێسەکەی ڕۆیشت و تێبینیەکەی دەرهێنا

"ئەمەوێ ئەمشەو لە مانگ و ئەستێرە گەشتر تۆ و جۆنگکوک بن___ هیجون"

ن/ت زەردەخەنەیەکی کرد و سەیری درێسەکەی کرد

ن/ت: دەی کەواتە منیش خۆم ئامادە ئەکەم

تاوانی من چیە کە دڵم تۆی ئەوێت❥Tempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang