Part_14

3K 354 321
                                    

ڤۆت و کۆمێنت و فۆڵۆ بکەن🥰🥺💗

شەوی ڕابردوو چی ڕووی داوە؟؟ چی کردووە؟؟

ن/ت خەریکی بیرکردنەوە لەو قسانە بوو کاتێک شۆکێکی زۆر لێی یابوو جۆنگکوک یش وتی "ن/ت من ئەچم خۆم ئەگۆڕم جلی قوتابخانە لەبەر ئەکەم.. وە جلم بۆ تۆش کڕیووە تۆش دوای من خۆت بگۆڕە" ن/ت هیچ جوابی نەئەدایەوە وەک پەیکەرێک وەستا بوو وە  دوای ئەوەی جۆنگکوک ئەو قسانەی کرد و ڕۆیشت خۆی گۆڕی ن/ت هەر شۆک ببو

جۆنگکوک لەگەرماو هاتە دەرەوە جلی قوتابخانەی لەبەر بوو دواتر سەیرێکی ن/ت ی کرد و وتی "ن/ت چیتە پێناچێ زۆر باش بیت"

ن/ت زۆر بە هێواشی فرمێسک بە چاوەکانیا ئەهاتە خوارەوە و بە دەنگێکی کز وتی "بۆ وات کرد؟؟"

جۆنگکوک بە تێنەگەیشتنەوە وتی "چیم کردوە؟"

ن/ت سەری داخست و وتی "بڕۆ"

جۆنگکوک: ن/ت تێناگەم مەبەستت چیـ....  {قسەکەی تەواو نەکرد کاتێک سەیری قاچەکانی      ن/ت ی کرد}

جۆنگکوک: ن/ت تۆ باشی چیت بەسەرهاتووە{کاتێک ترس بە ڕوخساریەوە دیاربوو بەرەو لای ن/ت ڕۆیشت}

ن/ت: چۆن توانیت وابکەی؟؟ من متمانەم پێکردی

جۆنگکوک: ن/ت تۆ بەهەڵە تێگەیشتوویت

ن/ت: تەنها بڕۆ {بە دەنگێکی زۆر کز}

جۆنگکوک:ن/ت...

ن/ت: وتم بڕۆ....بڕۆ....بڕۆ {بە هاوارەوە کاتێک قژی خۆی گرتبوو ڕای ئەکێشا}

جۆنگکوک نەیویست لەوە زیاتر سەربخاتە سەر ن/ت بۆیە بێ هیچ قسەیەک ڕۆیشت ... لە خوارەوەی ئوتێلەکە داوای لە کارمەندێک کرد کە بچێت بۆ ژوورەوە و یارمەتی ن/ت بدات

جۆنگکوک کاتێک گەیشتە دەرەوە هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی وتی"بەڕاستی کچێکی شێتە چۆن وا بیر ئەکاتەوە کە من وابکەم...کەوتۆتە سوڕی مانگانەوە من تاوانبار ئەکات" دوای ئەو قسانە ڕۆیشت

کارمەندەکە ڕۆیشتە ژوورەکەی ن/ت

کارمەند: بەڕێزم تۆ باشی؟؟

ن/ت بە گریانێکی زۆرەوە وتی "هیچ باش نیم.. زۆر شەرم ئەکەم"

کارمەند: ئای بەڕێزم پێویست بە شەرم ناکات خۆ هەردووکمان کچین {بە پێکەنینەوە}

ن/ت بە توڕەی برۆکانی لەیەک نزیک کردەوە و وتی "تۆ گاڵتەم پێ ئەکەی؟؟ ئەو گەمژەیە منی..." قسەکەی تەواو نەکرد چونکە زۆر گریا

کارمەند: نا بەڕێزم...تەنها ویستم بڵێم کە سوڕی مانگانە شتێکی ئاساییە وە ئێمەش هەردووکمان کچین بۆیە پێویست بە شەرم ناکات

ن/ت بە گریانەوە سەری بەمانای باشە جوڵان و دواتر بیری لە قسەی کارمەندەکە کردەوە و بە شۆکەوە وتی "تـ...تۆ چیت وت؟؟ سـ...سوڕی مانگانە؟؟"

تاوانی من چیە کە دڵم تۆی ئەوێت❥Where stories live. Discover now