ئەوەی کە بڕوام نەئەکرد ڕووبدا ئێستا ڕوویدا...من و بەڕێز جیۆن بەیەکەوە دانیشتووین؟ ئەوە خەونە؟ لە قسەکردن لەگەڵ خۆم هاتمە دەرەوە کاتێک ئەو قسەی کرد وە دڵنیا بوومەوە کە خەون نابینمب.جیۆن: هەر ئاوا بێدەنگ ئەبیت؟
خۆم ڕێک کردەوە و ویستم قسەبکەم.. بەڵام نازانم چی بڵێم
"ڕاستیەکەی نازانم لەکوێوە دەست پێ بکەم"
ب.جیۆن بێ ئەوەی سەیرم بکا قسەی کرد
ب.جیۆن: لەو شوێنەی کە پێویستە..تۆ چۆن ناری ئەناسی؟
بێ دووجار بیرکردنەوە دەستم کرد بە قسەکردن
"ڕاستیەکەی من هەموو شتێکم زانی کە بەسەر تۆ و هاوڕێکەت و خێزانەکانتان هاتووە..وە ئەزانم ئەو ڕۆژە چی ڕوویداوە...پێموابێ هەردووکمان ئەمانەوێ بزانین ناری لەکوێیە وە کێ وەستێنەری ئوتۆمبێلەکەی پچڕاند...وە ئەو میراتیەی کە بۆ ناری مایەوە کێ بردی"
ئەو سەیرکردنێکی سەرسوڕماوی پیشان دام بەڵام نەیئەویست من بەو جۆرە بیبینم هەستم کرد ئارەق ئەکەمەوە و ئەمرم سەیرکردنەکانی سارد و ترسناکە
ب.جیۆن: تۆ هەموو ئەو شتانە لەکوێ ئەزانی؟
گەرووم پاک کردەوە و بەردەوام بووم لە قسەکردن
"باشە من لەوانەیە شتی زیاتر بزانم...بۆنمونە ناری... ئەو ئەگەر لەژیان بێت ئەوا تۆ بەڵێنی هاوڕێکەت شکاندووە"
ب.جیۆن: تۆ ناتوانی بە من بڵێی کە چیبکەم
"من وام نەوتووە...تەنها ئەمەوێ بزانم ئەگەر ناری زیندوو بێت چی ڕووئەدات؟ ئەی بۆچی ئەو ڕووداوانەی لە ڕابردوو ڕوویداوە ژیانی جۆنگکوک تێک بدات.."
ب.جیۆن پێکەنینێکی بەرزی کرد و وتی "بەڕاستی ئەتەوێ بزانی چی ڕووئەدات؟ باشە...ئەگەر ئەو زیندوو بێت ئەوا لەگەڵ جۆنگکوک هاوسەرگیری ئەکا...کەواتە تۆ کەسێک نین کە ئەو شانسەت هەبێ"
قسەکانی وەک چەقۆ لە دڵمی ئەدا بەڵام ناتوانم هیچ بڵێم...
ب.جیۆن: ئەها...وە من بڕوا بەوە ئەکەم کە ناری مردووە بۆیە سبەی ئاهەنگی جۆنگکوک و ئیزابێلایە
سەرم بەرز کردەوە و تەواو سەرسوڕماو بووم..جەنگ هەڵگیرسا لەنێوان فرمێسکەکانم بۆ خێراهاتنە خوارەوەیان بەسەر ڕوخسارما..دڵم ورد بوو بەجۆرێک وەک مشتێک خۆڵ...جیهانە ڕازاوەکەی کە لەناو خەیاڵەکانما دروستم کردبوو بەسەرما ڕووخا کاتێک بۆردومان کرا لەلایەن وشەکانی کەلە دەمی دەرئەچوو...ئێرە کۆتاییە!!
"هـ..هاوسەرگیری؟"
سەری جوڵاند و هەستایەوە
ب.جیۆن: پێویستە جۆنگکوک لەبیر بکەی...دڵنیابە من ئەوە ئەکەم کەبۆ هەردووکتان باشە

YOU ARE READING
تاوانی من چیە کە دڵم تۆی ئەوێت❥
Romanceخۆشەویستی کچێکی هەتیوخانە بەرامبەر کوڕێکی دەوڵەمەن چی لێ بەسەر دێت؟! ئەڵێن خۆشەویستی یەک لایەنە مرۆڤەکان لەناو ئەبات بەڵام لەوانەیە ڕۆژێک هەردولا ئەو خۆشەویستیە قبوڵ بکەن چیرۆکەکە بیرۆکەی خۆمە😊 دەستپێک←نازانم🙂😂 کۆتای← 5/8/2022 ژمارەی پارت← 41