Part_28

2.2K 302 110
                                    

ڤۆت و کۆمێنت بکەن🥰

بەیانی🌞

ب.جیۆن: ئەو لەکوێیە؟ {کاتێک لەسەر مێزەکە دانیشتبەو خەریکی نان خواردنی بەیانی بوو}

خ.جیۆن: خۆی بۆ قوتابخانە ئامادە ئەکات

ب.جیۆن: ئێ باشە

جۆنگکوک لەسەر پلیکانەکانەوە ئەهاتە خوارەوە و بێ ئەوەی سڵاو بکات وتی "چیت ئەوێ من ئەیکەم تەنها واز لە ن/ت بێنە"

ب.جیۆن زەدرەخەنەیەکی کرد و وتی "دڶنیابە بڕیارە ڕارستەکەت هەڵبژاردووە"

جۆنگکوک هیچ قسەیەکی نەکرد و خ.جیۆن یش بە خەمباری بەرەو لای جۆنگکوک ڕۆیشت و وتی "کوڕەکەم چاوەکانت زۆر ئاوساوە...ئایە تۆ گریاوی"

جۆنگکوک: نەخێر تەنها نەخەوتووم

ب.جیۆن کاتێک پێکەنی وتی "گەمژانەیە"

جۆنگکوک سەیرێکی باوکی کرد و بێ هیچ قسەیەک ڕۆیشت

"'

جۆنگکوک بە تەنها لەسەر کورسیەکی باخچەی قوتابخانەکە دانیشتووە و خەریکی فۆنەکەیەتی و پیاوەکانی باوکیشی لە چواردەورین و چاودێری ئەکەن ن/ت کاتێک هاتە باخچەی قوتابخانە بەرەو لای جۆنگکوک ڕۆیشت و لە تەنیشتی دانیشت و وتی "خۆشەویستم چی ڕوویداوە ئەم چەن ڕۆژە هەست ناکەم باش بیت" جۆنگکوک بێ ئەوەی سەیری ن/ت بکات وتی "شتێکی وا گرینگ نیە" ن/ت کاتێک دەستەکانی کردە ناو دەستی جۆنگکوک ەوە  زەردەخەنەیەکی کرد و وتی "هیوادارم وابێت" جۆنگکوک بۆ ماوەیەک سەیری دەستی خۆیانی کرد و هیوای ئەخواست هەر بەو شێوەیە بمێننەوە بەڵام ئەوە ناکەێت...جۆنگکوک بە خێرای دەستەکانی لە دەستی ن/ت دوورکردەوە و هەستایەوە سەر پێیەکانی و وتی "من پێویستە بڕۆم" دواتر بێ هیچ قسەیەک ڕۆیشت و ن/ت یش بە شۆکێکی کەمێک خەماویەوە سەیری ئەکرد و وتی "جۆنگکوک یان کێشەیەکی هەیە یان منی خۆش ناوێت" دواتر ئەویش هەستایەوە و بەرەو ژوورەوە ڕۆیشت...بەڵام کە ڕۆیشتە ژوورەوە بینی هەموو خۆشەویستەکان لای یەکتری دانیشتوون بەڵام ئەوەی سەیر بوو بەلایەوە و وای لە ن/ت کرد توشی شۆک بێت ئەوە بوو کە بینی ئیزابێلا و جۆنگکوک بەیەکەوە دانیشتوون ن/ت بە شۆکەوە بەروو لایان ڕۆیشت و وتی "چی ڕوو ئەدات لێرە" ئیزابێلا کە زەردەخەنەیەکی لاری کرد وتی "گەمژە مەبە پێویستە لە دیمەنەکان تێ بگەی" ن/ت قۆڵی ئیزابێلای گرت و بەردایەوە لەسەر شوێنی دانیشتنەکە و وتی "لێرە ئەبێ من دابنیشم نەک تۆ" یەکێک لە سیخوڕەکانی ب.جیۆن سەیری ئەکردن کە لەهەمان پۆل بوو جۆنگکوک یش کە هەستی بەوە کرد وتی "ئێوە ئەتوانن بەیەکەوە لە ئێرە دابنیشن" دواتر هەستایەوە و وتی "ئێوەش هەمووتان بابەتی ئەو دانیشتن لەتەنیشت خۆشەویستەوە لەیاد بکەن و هەرکەس بۆ شوێنی خۆی" دوای ئەو ڕۆیشتە دەرەوەی پۆل و نەگەڕایەوە بۆ وانەکەش..ن/ت تەنها بە شۆکێ زۆرەوە تەماشای ئەکرد و میسوو بەرەە لای ن/ت هات و دەستی گرت و لە شوێنێک لای خۆی داینیشاند و وتی "ئێوە شەڕتان کردووە" ن/ت سەری بە مانای نەخێر جوڵان و وتی "کۆتاجار زۆر باش بووین بەیەکەوە بەڵام نازانم ئەم چەن ڕۆژە جۆنگکوک بۆ ئاوا بە نامۆی هەڵسوکەوت ئەکا" نونا "لەوانەیە لە شتێک بێزار بێت" ن/ت "مادام با بۆم باس بکا...ئەی ئێمە خۆشەویست نین" لیا "لەوانەیە چاوەڕێی ئەوە بێت کە خۆت پرسیاری لێ بکەیت" ن/ت "زیاتر لە جارێک پرسیم بەڵام هەر جارێک بە بیانوویەک خۆیم لێ دوور ئەکاتەوە" نونا "خەم مەخۆ هەموو شتێک باش ئەبێت" ن/ت "من لەو باوەڕەیا نیم!!"

تاوانی من چیە کە دڵم تۆی ئەوێت❥Where stories live. Discover now