دوای چوار ساڵ🧡🍂:ن/ت لە ژوورەکەی خۆی خەوتووە دوای ئەوەی کە شەوی ڕابردوو زۆر درانگ خەوت و ماندوو بوو بەهۆی ئەوەی زۆری خواردبووەوە تا لەناکاو زەنگی موبایلەکەی لێیدا
ڕووخسارێکی بێزاری پیشاندا و بێ ئەوەی چاوی بکاتەوە کوژاندیەوە بۆئەوەی جارێکی تر بخەوێتەوە
:- بێدەنگی مەکە..پێویستە هەستیت
"یااا تکایە وازبێنە"
دواتر بیری کەوتەوە کە کەسێک قسەی کرد بۆیە چاوی کردەوە و دەستی لەسەر دەمی دانا تا هاوار نەکات
"ئەرێ تۆ گەمژەیت چەن جارم وت بەم شێوە ترسناکە مەیە ژوورەوە"
:-من گەمژەم؟ هەوڵبە شەوی ڕابردووت بیر بێتەوە کە چەن سەرخۆش بوویت...ن/ت من بۆ ئەوە ڕازی بووم کە بچین بۆ یانە؟
"ئممم...ڕاستیەکەی ببورە من کۆنتڕۆڵم لەدەستدا.. وتم کە تەنها پێکێک ئەخۆمەوە بەڵام دواتر...بۆستە ئێمە چۆن هاتینەوە؟ من و یجون؟"
:- ئاهـ...تەنانەت نامەوێ بیرم بێتەوە...لەسەر شەقام بەردەوام هاوارتان ئەکرد...وە ڕشانەوە کاتێک بە تەکسی ئەهاتینە ماڵەوە
"یااا..ئەوە شەرمەزارکەرە...من هیچم وت سەبارەت بە ساڵیادی هاوسەرگیریەکە؟"
:- نا سپاس بۆخوا
"یااا جیمینا داوای لێبوردن ئەکەم بەڕاستی شەوی ڕابردوو شتەکان بۆ تۆ قورس تێپەڕیووە"
:- لەهەمووی بێزارکەرتر ئەوە بوو یجون دەری کردم لەسەر جێگاکەم ئەزانی چی ئەوت...پێی ئەوتم ئەچم بانگی جیمین ئەکەم ئەیوت تۆ پارک جیمین ناناسی ئەو بەناوبانگە..وە ڕێگری کرد لەوەی نزیکی ببمەوە
ن/ت گوێی لێ ئەگرت کاتێک ئەیویست پێکەنینەکەی بوەستێنێ بەڵام نەیئەتوانی
:- هێی..پێمەکەنە...هەم پێویستە تۆ ئامادەکاری بکەی بۆ دووەمین ساڵیادی هاوسەرگیری من و یجون
ن/ت چاوەکانی فراوان بوو دەستی کرد بە بۆڵە بۆڵ
"تۆ شێتی؟ بۆ ئەبێ من بیکەم خۆ من هاوسەرگیریم لەگەڵ نەکردووی"
جیمین پێکەنی و وتی
:- ڤیدیۆی جوانی شەوی ڕابردووم لایە لەوانەیە بتوانم بەو ڤیدیۆیانە زۆر ئەکتیڤ بم
"نایکەم..بۆیە هەڕەشە مەکە"
:-باشە...من ئەڕۆم بیر ئەکەمەوە لە ئینستا پۆستی بکەم یان شوێنێکی تر

YOU ARE READING
تاوانی من چیە کە دڵم تۆی ئەوێت❥
Storie d'amoreخۆشەویستی کچێکی هەتیوخانە بەرامبەر کوڕێکی دەوڵەمەن چی لێ بەسەر دێت؟! ئەڵێن خۆشەویستی یەک لایەنە مرۆڤەکان لەناو ئەبات بەڵام لەوانەیە ڕۆژێک هەردولا ئەو خۆشەویستیە قبوڵ بکەن چیرۆکەکە بیرۆکەی خۆمە😊 دەستپێک←نازانم🙂😂 کۆتای← 5/8/2022 ژمارەی پارت← 41