:- ببورن کەمێک دواکەوتم
هەستم کرد ئەو دەنگە بەلامەوە ناسراوە وەک ئەوەی چەقۆیەک لە دڵم بدرێت...دەنگێک کەتەواوی ژیانم هەوڵی لەبیرکردنیم داوە...خۆم سوڕاند تاوەکو سەیری بکەم بەڵام چیم بینی
"تۆ؟"
وتم کاتی لە شۆکا بووم
:- بەڕێز جۆنگکوک ئەوانە دیزاینەرەکانن..خاتوو یجون وە بەڕێز جیمین وە خاتوو ن/ت
سکرتێرەکەی وتی لەکاتێکا ئێمە هەردوکمان لەشۆکا بووین
سەیری جیمین و یجونم کرد وادیار بوو کە تێگەیشتن لە بابەتەکە بەڵام ئەوان ئەزانن کە من هەوڵ ئەدەم ئاسای بم
جیمین دەستی درێژ کرد بۆ تۆقە کردن
:- خۆشحاڵ بووم بەڕێز جۆنگکوک
جۆنگکوک کە هێشتا سەیری منی ئەکرد قسەی کرد
:- من زیاتر بەڕێز جیمین
یجون هاتە تەنیشتمەوە و بە هێواشی دەستی کرد بە قسەکردن
:- تەنها هەوڵبە ئەو قسانەت بیر بێتەوە کە پێم وتی.. وا ڕەفتار بکە وەک ئەوەی بێگانەیەک بێت
باشە یجون ڕاست ئەکات بەڵام من چۆن وابکەم؟ ئەوە بەوشێوەیە ئاسان نیە
یجون بە زەردەخەنەوە بەرەو لای جۆنگکوک ڕۆیشت و دەستی بۆ تەوقەکردن درێژ کرد
:- سڵاو من یجونم..
:-خۆشحاڵم...منیش جۆنگکوک
من ڕەق ببوم لەجێگەی خۆم نەم ئەتوانی هیچ بڵێم و نەم ئەتوانی لەجێگەی خۆم بجوڵێم..
هەستم کرد کە جۆنگکوک بۆ ئاسای کردنەوەی دۆخەکە کەمێک نزیک بوەوە...سەیرم کرد و هەوڵم ئەدا کە نەگریم...وە فرمێسکە قەتیسبوەکانی ئەویش زۆر ئاسان ئەبینران
:- خاتوو ن/ت...خۆشحاڵ بووم
وتی کاتێک دەستی ڕاکێشا بەڵام من کاردانەوەم نەبوو چونکە نەمئەزانی ئەبێ چی بکەم...سەیری یجونم کرد و ئاماژەی پێدام کە خۆمی پێ بناسێنم وەک ئەوەی کەسێکی ئاسای بێ
:-مـ..منیش...خۆشحاڵـ...بووم
وتم و دەستم کردە دەستیەوە و کارەبایەک بە هەموو لەشما ڕۆیشت هەستم کرد کە فرمێسکە نەفرەتیەکانم ئەیانەوێ بکەون بەڵام من ڕێگری ئەکەم...نامەوێ هێشتا لاواز دەرکەوم
:- کەواتە فەرموون دانیشن
سکرتێرەکە وتی وایکرد کە ئێمە دەستمان بەربدەین و دوای دانیشتن دەستی کرد بە قسەکردن
:- ئێمە زۆر دڵخۆشبووین کە ئێمەتان هەڵبژارد...وە زۆر سوپاسی خاتوو ن/ت و خاتوو یجون ئەکەین کە شەوی ڕابردوو بە ئۆنلاین ڕازیبوونیان بۆ ڕێکەوتنەکەمان نارد...بەڕێز جیمین ئێستا تەنها واژووی تۆ ماوە وەریبگرین
ВЫ ЧИТАЕТЕ
تاوانی من چیە کە دڵم تۆی ئەوێت❥
Любовные романыخۆشەویستی کچێکی هەتیوخانە بەرامبەر کوڕێکی دەوڵەمەن چی لێ بەسەر دێت؟! ئەڵێن خۆشەویستی یەک لایەنە مرۆڤەکان لەناو ئەبات بەڵام لەوانەیە ڕۆژێک هەردولا ئەو خۆشەویستیە قبوڵ بکەن چیرۆکەکە بیرۆکەی خۆمە😊 دەستپێک←نازانم🙂😂 کۆتای← 5/8/2022 ژمارەی پارت← 41