جارێ ڤۆتێکمان تێگرە🙂🏹
کۆمێنتیش لەناو ڕیزەکان بەجێبێڵن باش🌚🤍
فۆڵۆشم بکەن😩💕
*********ن/ت بە درێژای ئەو ماوەیە هەموو کات ڕۆیشتبوو بۆلای پیاوە پیرەکە و هەموو شتێکی بۆ باس کردبوو دوای قوتابخانەش بەڕێ کەوت بۆلای پیاوە پیرەکە بۆئەوەی ڕووداوەکانی ئەو ڕۆژەی بۆ باس بکات
بەڵام ئەوەی کە بینی بەتەواوەتی شۆکی کرد... هەرگیز پێشنیاری ئەوەی نەکردبوو بۆیە جەستەی زۆر لاواز بوو...ن/ت زۆر ترساو دیار بوو بە خێرای ڕای کرد بەرەو جەستە کەوتوەکەی پیاوە پیرەکە
"چی ڕوویداوە؟" بە ترسەوە وتی کاتێک بەزۆر قاچەکانی بەدوای خۆی ڕاکێشا
'هەواڵمان پێ گەیشتوە لەلایەن هەنێ کەس کە هاتووچۆی ئەم شوێنە ئەکەن....ئێمەش نازانین چی لێ هاتووە' کارمەندی نەخۆشخانەکە وتی
"منیش یەم لەگەڵتانا" ن/ت وتی کاتێک سواری ئوتۆمبێلی فریاکەوتنەکە بوو
****
N/t pov's:
لەنەخۆشخانە چاوەڕوانی تەنها هەواڵێک بووم لە تەندروستی ئەو کەسەی کە لە هەموو ئازارەکانم تێ ئەگات...سێ کاژمێرە لە ژووری نەشتەرگەریە...خوایە گیان با ئەو نەمرێت...بۆچی هەموو کەسێک یەتە ناو ژیانمەوە و دواتر ئەڕۆن؟ تکایە منیش مرۆڤم و ئازارم پێ ئەگا...من زۆر بچوکم تا ڕوبەڕوی ئەو هەموو ئازارە ببمەوە...
بەبێ دایک و باوک و بەبێ سۆز و خۆشەویستی ئەژیم...دواتر ئەو کوڕەی کە خۆشم ئەوێت وا خەریکە لەگەڵ کەسێکی تر هاوسەرگیری ئەکات و منیش هیچم پێ ناکرێ...ئێستاش ئەو کەسەی کە هەستم پێ ئەکا و ئامادەیە گوێ لە هەموو ئازارەکانم بگرێ شەڕ لەگەڵ مەرگ ئەکا و منیش بە بێدەسەڵاتی دانیشتووم..بەڕاستی من زۆر بێسوودم
بینیم کە پزیشکەکە لە ژووری نەشتەرگەری هاتە دەرەوە
"تکایە ئێستا حاڵی چۆنە؟" وتم کاتێک بە گریانەوە بەرەو لای پزیشکەکە ڕۆیشتم
'تۆ کەسی نزیکی ئەویت؟' پزیشکەکە پرسیاری لێ کردم بەڵام ڕووخساری باش ناڵێت
"بەڵێ...ئایە ئەو سەلامەتە؟" ڕاستە من خزمی ئەو نیم بەڵام تاکە شت کەلە ئێستایا بۆم گرینگ بێت تەندروستی ئەوە و هیچی تر
پزیشکەکە بێ وەستان قسەی کرد و منیش هەموو هۆش و بیرم لای قسەکانی بوو
'ئەو سێ جار لەسەر یەک جەڵدە لێی دابوو وە دڵی زۆر لاواز ببو کاتێک هێنایان بۆ ئێرە'
"تکایە ڕوونتر قسەبکە..تکایە بڵێ ئەو باشە" وتم کاتێک چاوەڕێی هەواڵێک بووم کە ئومێد بداتەوە بەژیانم

YOU ARE READING
تاوانی من چیە کە دڵم تۆی ئەوێت❥
عاطفيةخۆشەویستی کچێکی هەتیوخانە بەرامبەر کوڕێکی دەوڵەمەن چی لێ بەسەر دێت؟! ئەڵێن خۆشەویستی یەک لایەنە مرۆڤەکان لەناو ئەبات بەڵام لەوانەیە ڕۆژێک هەردولا ئەو خۆشەویستیە قبوڵ بکەن چیرۆکەکە بیرۆکەی خۆمە😊 دەستپێک←نازانم🙂😂 کۆتای← 5/8/2022 ژمارەی پارت← 41