ڤۆت و کۆمێنت و فۆڵۆ بکەن🥺💗
100 ڤۆت= پارتی داهاتوو🤷♀️💗
ن/ت وەک هەموو جارێک بەرەو لای پیاوە پیرەکە ڕۆیشت چونکە ئەو تاکە کەسە کەلە خۆشەویستی یەکلایەنە تێئەگات
ن/ت: سڶاو
پیاوە پیرەکە: ئۆو سڵاو بەخێر بێیت
ن/ت: سپاس
پیاوە پیرەکە: چایەک ئەخۆیتەوە؟
ن/ت: نا سپاس ئەبێ زوو بڕۆم تەنها ویستم چاوم پێت بکەوێت
پیاوە پیرەکە: سپاس...بەڕاستی من زۆر سپاست ئەکەم
ن/ت: بۆ چی شتێک؟؟
پیاوە پیرەکە: هیچ تەنها لەبەر ئەوەی کە من هەموو ژیانم بە تەنهای بردۆتەسەر ئێستاش کە کەسێک هەیە گرینگیم پێ ئەداو سەردانم ئەکات زۆر دڵخۆش ئەبم
ن/ت: ڕاستیەکەی من سپاسی تۆ ئەکەم... زۆر دڵخۆش ئەبم کاتێک قسە بۆتۆ ئەکەم هەست بە ئاسودەی ئەکەم
پیاوە پیرەکە زەردەخەنەیەکی کرد و ن/ت یش بۆی کردەوە تا لەناکاو پیاوە پیرەکە وتی "ئێ ئێستا چۆنی لەگەڵ جۆنگکوک؟؟" ن/ت هەناسەیەکی قوڵی هەڶکێشا و وتی "هیچ باش نیم" پیاوە پیرەکە وتی "بۆچی؟؟" ن/ت کاتێک کە خەریکی سەیرکردنی ئاسمان بوو وتی "خۆشەویستیەکەی من پێشتر یەک لایەنە بوو بەڵام ئێستا بەتەواوەتی لەناو ئازارێکی گەورەدام کاتێک کە ئەبینم کە کچێکی تری خۆشەوێ" پیاوە پیرەکە بە شۆکەوە وتی "کچێکی تری خۆشەوێ" ن/ت سەری بەمانای بەڵێ جوڵان و وتی "ناوی ئیزابێلایە..ساڵێک لە من گەورەترە واتە 18 ساڵە" پیاوە پیرەکە وتی "تۆ دڵنیای کە خۆشی ئەوێ" ن/ت شانەکانی بەمانای نازانم بەرز کردەوە و وتی "دڵنیا نیم...بەس وا هەستەکەم" پیاوە پیرەکە زەردەخەنەیەکی کرد و وتی "واز لەو هەستە نەرێنیانە بێنە...لەجیاتی ئەوە بزانە هەستی جۆنگکوک چۆنە بۆت" ن/ت وتی "چۆن بزانم؟؟ بچم بڵێم جۆنگکوک من تۆم بەدڵە ئایە تۆش منت بەدڵە؟؟" پیاوە پیرەکە زەردەخەنەیەکی کرد و وتی "خۆشەویستی ئەوەنە بە شاراوەی نامێنێتەوە" ن/ت پێکەنینێکی بەمانای بێزاری کرد و وتی "بەڵام من دوو ساڵە بە شاراوەی هێشتوومەتەوە" پیاوە پیرەکە وتی "بەڵام هێشتا کەمە" ن/ت زەردەخەنەیەکی کرد و وتی "باشە من ئەڕۆم سپاس بۆ ئەوەی گوێت بۆ گرتم" پیاوە پیرەکە وتی "من چەن جار وتم بۆ ئەو شتانە سپاسم مەکە؟؟ دەی باشە بڕۆ وا خەریکە ئەبێ بە شەو" ن/ت وەک ڕێزێک خۆی چەمانەوە و ماڵئاوای کرد و ڕۆیشت
""
لە هەتیووخانە هەموویان دانیشتوون و خەریکی نان خواردنی ئێوارەن تا نونا وتی "باشە چی لەبەر بکەین بۆ ئاهەنگەکەی سبەی شەو؟؟" لیا وتی "ئای بەڕاستی چی بکەین ئێمە جلێکی وا باشمان نیە کە لەبەری بکەین" میسوو وتی "دڵنیام کچەکان هەموویان گاڵتەمان پێ ئەکەن بەتایبەتی ئیزابێلا و هاوڕێکەی" ن/ت کە هێشتا خەریکی خواردن بوو وتی "ئای جا ئەوە کەی کێشەیە بە جلێکی ئاساییەوە ئەڕۆین ئەوەی گاڵتەشمان پێ بکات لێی ئەیەین" نونا ڕوخساری بەیەکا داو وتی "تششش بەڕاستی تۆ هیچ لە کچ ناچی هەر لەگەڵ شەڕ خەریکی" ن/ت پێکەنی و وتی "ئاخر سێ کچی گەنجی وەک و ئێوە پێویستیان بە کوڕێکی شەڕانی وەک من هەیە تا پارێزگاریان لێ بکات" نونا قژی هەڵدایە دواوە و بە پۆزەوە وتی "من خۆشەویستم هەیە تا پارێزگاریم لێ بکا پێویستم بە تۆ نیە" میسوو وتی "یااا باشە تۆش ئەوەنە باسی خۆشەویستەکەت ئەکەی" نونا وتی "ئێ جا چیە تۆش بۆت هەیە خۆشەویستی بکەی و باسی خۆشەویستەکەت بکەی" میسوو وتی " من گەمژە نیم وەک تۆ" نونا وتی "نا بڵێ من نازانم لە نێوان سیۆجوون و بومشیل کامیان هەڵبژێرم" میسوو وتی "قسەی بێمانا مەکە ئەوان تەنها هاوڕێمن" نونا وتی "ئای کە پێت ئەڵێین بۆ لەگەڵ بومشیلیت ئەڵێی ئێمە هاوڕێیت و بەیەکەوە وانە ئەخوێنین کە پێت ئەڵێین بۆ لەگەڶ سیۆجوونیت ئەڵێی وانەی پێ ئەڵێمەوە... باشە بۆ ژوان بەستن کامیان هەڵ ئەبژێریت؟؟" لیا کە پێکەنینێکی بە مانای بێزاری کرد وتی "فریای هەردووکیان ئەکەوێت" میسوو بە خەمباری و کەمێک توڕەی وتی "لیا ئەکرێ بزانم بۆ ئەوەنە ڕقت لە منە" لیا بێ هیچ قسەیەک هەستایەوە
YOU ARE READING
تاوانی من چیە کە دڵم تۆی ئەوێت❥
عاطفيةخۆشەویستی کچێکی هەتیوخانە بەرامبەر کوڕێکی دەوڵەمەن چی لێ بەسەر دێت؟! ئەڵێن خۆشەویستی یەک لایەنە مرۆڤەکان لەناو ئەبات بەڵام لەوانەیە ڕۆژێک هەردولا ئەو خۆشەویستیە قبوڵ بکەن چیرۆکەکە بیرۆکەی خۆمە😊 دەستپێک←نازانم🙂😂 کۆتای← 5/8/2022 ژمارەی پارت← 41
