|EPISODE*02|

2.1K 290 122
                                    

NO ONE POV:

چایۆنگ : ئێوە بۆچی کەوتنە دواوە لەکوێ بوون؟"ووتی کاتێک لەناو هۆتێلەکە بوون و ئون جو و نیڪۆڵ بەڕاکردن ئەهاتنە ژوورەوه"

ئون جو : هیچ نەبوو نیڪۆڵ پێڵاوەکانی کێشەیان هەبوو تاوەکو چاکی کردەوە من لەلای بووم!

کارینا : دەی نارا تۆ بڕۆ لای ئامۆزاکەت ئێمەش ئەڕۆینە ئەو کافتریایە شتێک ئەخۆین!"ووتی کاتێک ئاماژەی بە کافتریایەکەی بەرامبەری دا"

نارا : زۆرباشە من ئەڕۆم ئێوەش ئاگاداری خۆتان بن ئێرە هۆتێلێکی سەربەخۆیە هەموو شتێک ئەگەری ڕوودانی هەیە لێرە وە ئێمەش کچی گەنجین بۆیە بەباشی ئاگاداری خۆتان بن!"بە ووردیەوە قسەکانی ئاڕاستەی کچەکانی ئەکرد"

نایۆن : خەمی ئێمەت نەبێت،دەی تۆ بڕۆ!

نارا : باشە باشە من ڕۆیشتم!"ووتی و دوورکەوتەوە لەوان"

نارا رۆیشتە لای ئەو کچەی کە لەسەر کۆمپیتەرەکە بوو.

نارا : سڵاو!

کچەکە : بەخێربێیت، فەرموو چۆن ئەتوانم یارمەتیت بدەم؟"بە ڕێزەوە ووتی"

نارا : ڕاستی من بۆ گرتنی ژوور نەهاتووم، ئایا بەڕێز هۆسۆک لێرەیە؟

کچەکە : ئاهـ بەڕێوبەر ئەڵێیت؟

نارا : ئهم،من ئەمڕۆ دەمەوێ چاوم پێیبکەوێت!

کچەکە : تۆ چی ئەویت؟

نارا : من ئامۆزای ئەوم.

کچەکە : ئەمڕۆ بەختت هەبوو ئەویش ئەمڕۆ لێرەیە!"بە زەردەخەنەوە ووتی"

نارا : ئۆهـ زۆرباشە لە چی نهۆمێکە؟

کچەکە : پێویستە سەرەتا ئاگاداری بکەمەوە،بڵێم کێ هاتووە؟"ووتی کاتێک تەلەفۆنە تایبەتیەکەی خستە بن گوێی"

نارا : (جۆنگ نارا) ، خۆی ئەزانێت!

کچەکە : باشە تکایە کەمێک چاوەڕێ بکە.

نارا چاوەڕێی ئەو کچەی دەکرد وە کچەکەش هەوڵی دەدا پەیوەندی بە بەڕێوبەرەکەی بکات وە لەکۆتایدا توانی.

کچەکە : ئێستا ئەتوانیت برۆیتە لای لە نهۆمی حەوتەمە،لە ژووری 356!

نارا : ئۆهـ زۆرباشە ، سوپاس!"بە زەردەخەنەوە ووتی و ئەوێی جێهێشت"

ڕۆیشتە لای ئەسانسۆرەکە دوای ماوەیەک کرایەوە و رۆیشتە ناویەوە نهۆمی حەوتەمی دیاریکرد.
زۆری نەبرد ئەسانسۆرەکە کرایەوە ڕۆیشتە دەرەوە بەدوای ژووری 356 ئەگەڕا ، لە کۆتایدا دۆزیەوە.

هەموو هێزی خۆی کۆکردەوە لە دەرگای دا
سەرەتا هیچ دەنگێک نەبوو دووبارە هەوڵی دایەوە دووبارە نەبوو کەمێک بێ هیوابوو بەڵام هەر زوو دەرگایە کرایەوە.

هۆسۆک : ئۆهـ نارا بەخێربێیت!"بە زەردەخەنە جوانەکەی ووتی"

نارا : سڵاو هۆسۆک ماوەیەکی زۆرە !"بە دەنگێکی کەمێک شەرمەوە ووتی"

•𝑾𝑰𝑪𝑲𝑬𝑫 𝑮𝑨𝑴𝑬• || 𝖩.𝖩𝖪✔️Where stories live. Discover now