|EPISODE*10|

1.7K 250 70
                                    

NO ONE POV :

نارا : ئایا هاوڕێیەکانم چۆنن؟ بەڕاستی ئەمەوێ بگەڕێمەوه لایان زۆر بیریان ئەکەم!"لەناکاو ووتی کاتێک لەگەڵ تایهیۆنگ خەریکی نانخواردن بوون"

تایهیۆنگ : ئەوان زۆر باشن خەمی ئەوت نەبێت
بەڵام لێره شتێکی کەمێک ناخۆش هەیە!"قسەی کۆتایی بە خەمباری ووتی"

نارا : چی شتێک بێزارت ئەکات؟!

تایهیۆنگ : ئەو ڕۆژە کاتێک ئەو پاسەوانە خەریک بوو تەقەت لێبکات من ڕزگارم کردی سەرەڕای ئەوەی کە تەقە کرا بە ڕانەکانت کەوت بەڵام دوێنێ ئەو پاسەوانە بە جوونگکوکی ووتوە کەوا تۆ بویتە دۆڕاو بۆیه ویستویەتی تەقەت لێبکات.....من تۆم لە جوونگکوک شاردۆتەوە ئەگەر نا ئەو بەدەستەکانی خۆی تۆ دەکوژێ !"بە خەمباری قسەکانی ئەکرد"

نارا : تکایە ئەتوانیت......ئەتوانیت بمپارێزیت؟!"بە تکایەوە پرسی"

تایهیۆنگ سەری بەرز کردەوە سەیری ناو چاوەکانی نارا'ی کرد هێشتا قەلەقە لەوەی نارا بپارێزێت و پەیوەندی لەگەڵ باشترین هاوڕێی تێکبدات یان نارا نەپارێزێت!
بەڵام ئەو هەست بە شتێک دەکات لە دڵی بەرامبەر نارا ، ڕاستی ئەو کەوتۆتە داوی خۆشەویستی نارا بەڵام هێشتا دانی پێدانانێت.

چاوە تیژەکانی نارا و چاوە تیژەکانی تایهیۆنگ تێکەڵی یەک ببون سەیری یەکتریان ئەکرد .
نارا شەرمی کرد چونکە سەرنجەکانی تایهیۆنگ زۆر توند بوون.
سەری نزم کردەوە تایهیۆنگ'یش خۆی ڕێکردەوە!

تایهیۆنگ : من........مـن هـەمـیـشـە دەتـپـارێـزم !

نارا : زۆر سوپاس ، هەرگیز ناتوانم ئەو چاکەیەت لەبیربکەم!"بە چاوی پڕڕ لە فرمێسکەوە ووتی"

تایهیۆنگ : ئێستا پێویست ناکات سوپاسم بکەیت ، دەی ئەگەر تەواو بووین با بڕۆینە هۆڵەکە؟

نارا : ئهم بەڵێ من تەواو بووم! "تایهیۆنگ هەڵستایەوە نارا'ش سەرەڕای ئەوەی هەوڵی دا هەڵبستێتەوە بەڵام نەیتوانی وە شەرمی دەکرد داوای یارمەتی بکات"

تایهیۆنگ هەستی کرد بۆیە نزیک بۆوە لە نارا دەستێکی خزاندە کەمەری دەستەکەی تری خزاندە ژێر ڕانەکانی بڵندی کرد
نارا'ش دەستی خزاندە ملی .
دووبارە چاوەکانیان یەکتریان دۆزیەوە ڕووخساریان زۆر نزیک بوو لەیەک .
ئایا پێویست دەکات ئێستا ئەوان هەستی خۆیان بەیەکتر دەرببڕن.

تایهیۆنگ زۆر قەلەقە لەوە دەترسێت نارا ڕەتیبکاتەوە چونکە تایهیۆنگ مافیایە وە نارا'ش هەوڵ دەدات ئەو هەستەی کە هێشتا بەتەواوەتی گەورە نەبووە لە دڵی ئەیەوێت لەناوی ببات.

هەردووکیان هاتنەوە هۆش خۆیان تایهیۆنگ ئەوی بردە هۆڵەکە لەسەر قەنەفەکە بەهێواشی ئەوی دانا
تیڤیەکەی داگیرساند ئەیویست کەمێک نارا مەشغوڵ بکات.










•𝑾𝑰𝑪𝑲𝑬𝑫 𝑮𝑨𝑴𝑬• || 𝖩.𝖩𝖪✔️Where stories live. Discover now