NICOLE POV :
بەبێزاری ئەسوڕامەوە بەناو ئەو ژوورە.
بەڕاستی بێزاربوومە لێرە منی لێرە بەند کردووە خۆی هەندێک کات دێتە ئێرە هەندێک جار ئەگریت هەندێک جار توڕەیە و ئازارم دەدات کەس لەو تێناگات وەک شـێـتـێڪە.سەیری دەووروبەری خۆم دەکرد
ئایا پێویست دەکات هەوڵی خۆم تاقیبکەمەوە؟
نزیک بوومەوە لە پەنجەرە گەورەکە سەیری خوارەوەم کرد زۆر بەرز بوو ویستم پەنجەرەکە بکەمەوە بەڵام نەدەبۆوەدووبارە هێزی خۆم کۆکردەوە ڕامکێشا تاوەکو لە کۆتایی کرایەوە زەردەخەنەی هیوا لەسەر لێوم نەخشا.
بەڵام چۆن بڕۆمە خوارەوە پێویستم بە پەتێک یان شتێک ئەبێت؟
سەیرم کرد دۆڵابێک لەوێ بوو ڕامکردە لای کردمەوە پڕی بوو لە جل و بەرگ
بۆستە ئەو ژوورە لەوە دەچێت ژووری ڪووڪ بێت.
گرینگیم نەدا چیتر پێویست ناکات گرینگی بەو بدەیت یەک بەیەک جلەکانم هێنا لەیەکترم ئەبەستیەوە سەرەکانیان بۆ ئەوەی وەک پەتێکی لێبێت.لەکۆتایی پەتێکی گەورەم دروست کرد نزیک بوومەوە لە پەنجەرەکە سەیری خوارەوەم کرد بۆئەوەی دڵنیابمەوە باش بوو هیچ پاسەوانێک نەبوو.
بەرە بەرە ئەو پەتەی دروستم کردبوو بۆ خوارەوەم فڕێدا وە ئەو سەرەی لای من بوو ڕۆیشتم لە پێدەگەورەکەم بەستیەوە.
گوێم بردە لای دەرگاکە باش بوو هیچ دەنگێک نەبوو بۆیە بەخێرایی خۆم بە پەتەکەوە دەگرت .
ڕاستە زۆر بەرزە بەڵام من لەو جۆرە شتانە ناترسم
بەهێواشی خۆم بە پەتەکەوە ئەگرت ئەچوومە خوارەوە
باوەڕناکەن چەند دڵخۆشم لەکۆتایی لەو ژوورە ڕزگارم بوو.لەکۆتایی پێیەکانم گەیشتنە ئەرز بەهێواشی پێیەکانم خستە سەر ئەرزەکە سەیری دەوروبەرم کرد بینیم چەندین پاسەوان وەستاون لەلای دەرگا سەرەکیەکە
نەفرەت چۆن ڕزگارم بێت؟بەهێواشی بەلای دیوارەکان ئەڕۆیشتم بۆئەوەی دەرگایەکی تر بدۆزمەوە بینیم دەرگایەکی بچووک هەیە بەخێرایی بەرەو ڕامکرد دەستم خستە سەری بەڵام نەدەکرایەوە
بڕۆکانم گرژ کرد ئێستا بۆچی ناکرێنەوە؟
زۆر هەوڵم دەدا هەر نەدەکرایەوە قوفل دراوە بۆیە بە ناچاری بەردێکم هێنا زۆر بەتوندی پێیم کێشا تاوەکو قوفلەکەم شکاند دەرگاکەم کردەوە بەبێ بیرکردنەوە چوومە دەرەوە.دەرگاکەم بە زوویی لەدوای خۆم داخست پشتم بە دەرگاکەوە داخست چاوەکانم داخست هەناسەی ئاسوودەیم هەڵکێشا لە کۆتایی ئازاد بووم!
نیڪۆڵ : نــــــــەفــــــــرەتــــــ❕"هاوارێکی زۆر گەورەم کرد کاتێک ڕاچەڵەکیم بینیم ڪووڪ وەک تارمایەکان لە بەرامبەرمە"
ڪووڪ : ئەتویست ڕابکەیت مەڕە بێدەنگەکەمان؟"بە ڕووخسارێکی شەیتانی ووتی"
دەمم گیرابوو لە ترسان ، چۆن زانیویەتی من ڕادەکەم؟
ئای خوایە گیان یارمەتیم بدە تەنیا تۆ ئەتوانی یارمەتیم بدەی ئەگەر نا ئێستا ئەوە دەمکوژێت.
YOU ARE READING
•𝑾𝑰𝑪𝑲𝑬𝑫 𝑮𝑨𝑴𝑬• || 𝖩.𝖩𝖪✔️
Romanceچەند کچێکی هەتیوو کە بەهۆی نەبوونی پارە و شوێنی مانەوە دەناڵێنـن,بانگێشتنامەیەک لەلایەن مافیایەکی دڕندەوە قبوڵ دەکەن بۆ پێشبرکێ لە یاریەکی ترسناک و کوشندە کە بە خەڵاتێکی فریودەر هەڵخەتێندراون ! ⚠️هەموو مافێکی بۆخۆم ئەگەڕێتەوە⚠️