NO ONE POV :
چاوەکانی کردەوە سەیری کرد ئەو کچە بچووکەی تەنیشتی زۆر بەخراپی ئەگریت.
ڪووڪ : ئون جو؟ ئون جو'ی من تۆ لە کۆتایدا لێرەیت؟!"بە دڵخۆشیەکی زۆرەوە ووتی بەڵام ئەو کچە بچووکە گوێبیستی ئەو نەبوو"
سەری بەرز کردەوە بینی دایک و باوکی لەسەر سەری ئەون ئەوانیش بەهەمان شێوە دەگرین برۆکانی گرژ کرد.
ڪووڪ : دایکە باوکە؟ من لێرەم بۆچی ئێستا دەگرین؟!
ئون جو : دایکە من ناتوانم بەبێ ئەو بژیم ، ئەو هەموو ژیانی من بوو!"بە گریانەوە ووتی دەستە بچووکەکانی بڵند کرد فرمێسکی سڕی"
ڪووڪ : من لێرەم ئون جو'یاا سەیربکە لێرەم!"بە چاوی پڕڕ فرمێسکەوە ووتی"
کەسیان گوێبیستی ئەو نەبوون وەک ئەوەی ئەو ڕووحێک بوبێت.
ب.جیۆن : ئون جو تەواو ئازیزم چیتر خۆت ئازار مەدە ئیتر ڕووداوەکە بوو!"ئەویش بەتۆنێکی خەمبار ووتی"
ئون جو : باوکە من چۆن بتوانم بەبێ ڪووڪیـەڪەم بژیم؟!"بە گریانەوە پرسی"
بەڵێ ئەو هەموو کات برا خۆشەویستەکەی بە ڪووڪیـەڪەم بانگ ئەکات.
ڪووڪ : ئەوەتا ڪووڪیـەڪەت ئون جو'یاا ، ئەو ئێستا بە تەواوەتی لە بەرامبەرتە بۆچی گوێبیستی من نیت!"بە دەنگی بەرز ووتی لەگەڵ کەوتنی دڵۆپێک فرمێسک"
خ.جیۆن : ڕۆڵەکەم ئەبێت بڕۆین ئیتر ئەو جێبهێڵین ئیتر ئەو مـرد ، ناگەڕێتەوە!"دەستی کچە بچووکەکەی گرت"
بۆ دواین جار سەیری کوڕەکەی کردەوە ڕۆیشتن.
ڪووڪ : بۆستن من نەمردووم ئەوەتا لێرەم ، دایکە باوکە ، ئــون جــو'یــــاااا!"پڕڕ بەدەنگی هاواری ناوی خوشکەکەی ئەکرد"
بەڵام ئەوان گوێبیستی ئەو نەبوون ئەویان جێهیشت
گریانی زیاتر ئەبوو هەوڵی ئەوەی دەدا هەڵبستێتەوە بەڵام نەیدەتوانی وەک ئەوەی دەست و پێیەکانی بەسترابێتەوە.ڪووڪ پڕڕ بەدەنگی هاواری کرد هەر لەگەڵ هاوارەکەی ڕاستەوخۆ هەڵستایەوە و هاتەوە جیهانی ڕاستی.
ئەوەی تەنیشتی ڕاچەڵەکی لەگەڵ بەهۆش هاتنەوە خێرایەکەی ئەو.نیڪۆڵ : هێی گوێت لێمە؟!"بە دەستەکانی ئاماژەی پێدەکرد بەڵام ڪووڪ وەک پەیکەرێک وابوو"
نیڪۆڵ : ئۆهـ نەخێر دووبارە ئارەقەیەکی زۆرت کردۆتەوه!"بەخێرایی پەڕۆیەکی هێنا ئارەقەیەکی سڕی"
نیڪۆڵ : لە خەوەکەت وڕێنەی زۆرت ئەکرد وادیاربوو خەونی ناخۆشت بینیبێت ، ئاسایە ئەو شتانە ڕوودەدەن دڵتەنگ مەبە"بە دەنگێکی ئارام کەرەوە ووتی"
ڪووڪ فرمێسک ئەهاتە خوارەوە بەچاوەکانی نیڪۆڵ شڵەژاو بوو پێی سەیربوو بۆچی لەناکاو ئاوای لێهات.

YOU ARE READING
•𝑾𝑰𝑪𝑲𝑬𝑫 𝑮𝑨𝑴𝑬• || 𝖩.𝖩𝖪✔️
Romanceچەند کچێکی هەتیوو کە بەهۆی نەبوونی پارە و شوێنی مانەوە دەناڵێنـن,بانگێشتنامەیەک لەلایەن مافیایەکی دڕندەوە قبوڵ دەکەن بۆ پێشبرکێ لە یاریەکی ترسناک و کوشندە کە بە خەڵاتێکی فریودەر هەڵخەتێندراون ! ⚠️هەموو مافێکی بۆخۆم ئەگەڕێتەوە⚠️