|EPISODE*06|

1.8K 248 94
                                    

NICOLE POV :

ئون جو : هێی نیڪۆڵ گوێت لێمە؟"بە دەستەکانی ئاماژەی پێم دەکرد چونکە خەیاڵم ڕۆیشتبوو"

ئەو هەمان کەسە. کوڕی هۆتێلـەڪە!
لەگەڵ چەندین پاسەوان و بەڕێز تایهیۆنگ'ە ئەو کێیە؟ ئایا بەڕێوبەری ئێرەیە؟

تایهیۆنگ : ئێوە وەرنە ڕیزەکە خێرا!"بانگی من و ئون جوی کرد"

ئون جو : دەی وەرە بڕۆین ."دەستی گرتم و ڕۆیشتینە ڕیزەکە"

تایهیۆنگ : شتێکی نوێیە وایە؟ باشە بابۆتان ڕوون بکەمەوە!"ویستی قسەبکات بەڵام ئەو کوڕە پێی بڕی"

جوونگکوک : سڵاو جوانکیلە گەمژەکان ، ئێوە لە سەرەتاوە واتان زانیوە تایهیۆنگ بەڕێوبەری ئەو شتانەیە ، بەڵام نەخێر ئێوە هەڵە بوونە پێویستە خۆم بناسێنم
من (جـیـۆن جـوونـگـڪوڪ) گەورەترین مافیا و بازرگانی کۆریا وە هەر منیش ئەو یاریەم دروست کردووە!"بە زەردەخەنە گەرمەکەی ووتی"

ئۆهـ ناوەکەشی وەک خۆی جوان و هۆتە.
بەڵام بۆستە !
ئەو لە سەرەتا منی ڕزگارکرد لەدەست پاسەوان
باشە ئەگەر ئەو سەرۆکی هەموو شتێک بێت بۆچی من ڕزگار ئەکات؟
ئەبێت کەوتبێتە داوی من؟
تش گەمژه بێدەنگ بە خەیاڵی خۆش مەکە.

جوونگکوک : سەرەتا لێرە نەبووم بۆیە ئەبایە لە سەرەتاوە خۆم قسەم لەگەڵتان بکردیا ، بەڵام ئیتر نەگونجا!

هەر بۆخۆم سەیری ڕووخساری ئون جو'م کرد بەڵام ئەو ڕەنگی تێکچووبوو

نیڪۆڵ : ئون جو باشیت؟"بە نزمی لەلای گوێیەکانی چرپاندم"

ئون جو : باشم هیچم نییە!"بە ئاسایی ووتی هێشتا سەیری جوونگکوک دەکات"

جوونگکوک : ئەمەوێ ئەو شەش کچەی کە تازە هاتوون بێنە پێشەوە ، ئەمەوێ بیاناسم ، سەرەڕای ئەوەی دانەیەکیان زۆر باش ئەناسم!"بە شەیتانی ووتی"

نەفرەت دووبارە ڕووخسارە هۆتەکەی دەرچۆوە
باشە با لێرە دانیپێدا بنێم ، مـن خراپ ڪەوتـومـەتـە داوی خـۆشـەویـسـتـی ئـەو مـافـیـایـە دڕەنـدە !

ئێمە چووینە پێشتر بۆئەوەی بماناسێت ئێمە نوێین
هەر بە ڕیز وەستابووین ئەویش یەک بەیەک ناوەکانی لێی دەپرسین.

جوونگکوک : تۆ ناوت چییە؟!"ووتی کاتێک ڕووخساری لە نارا نزیک کردبۆوە"

نارا : نـارا !

جوونگکوک : ئەی تۆ خاتوونی دڵ ناسک؟"بە گاڵتەوە بە چایۆنگی ووت"

چایۆنگ : چـ-چایۆنگ.

جوونگکوک : زۆر باشە ، ئەی ئەو دووانەتان !"مەبەستی نایۆن و کارینا بوو"

نایۆن : من نایۆن ئەوەش کارینا!"بە دەست ئاماژەی بە خۆی و کارینا کرد"

جوونگکوک : زۆر باشە ناوەکانتان زۆر خۆشە ، ئەی تۆ!؟"ڕووخساری نزیک ئون جو کردەوە"

ئون جو : ئـون جـو!"بە دەنگێکی کەمێک سەیر ووتی"

•𝑾𝑰𝑪𝑲𝑬𝑫 𝑮𝑨𝑴𝑬• || 𝖩.𝖩𝖪✔️Where stories live. Discover now