NO ONE POV :
بە شڵەژان و توڕەیی لە پیش ژووری لێپرسینەوە ئەسوڕایەوە،
توڕەبوونی زۆر یەخەی گرتبوو.نامجوون : جیمین ئەوەندە بە توڕەیی مەسوڕێیەوە وەرە دانیشە!"بە نزمی ووتی"
ئون جو : ڕاستدەکات ، وەرە دانیشە ئێستا ڪووڪی دێتە دەرەوە.
جیمین : ئێوە زۆر ئارامن ئەزانن؟
لە خەیاڵتان واتان داناوە ئێستا جوونگکوک دێتە دەرەوە دووباره بەیەکەوە ئەڕۆینەوە؟
هەرگیز ناهێڵن دوو هەنگاو لەو بنکەیە بڕوات!"بە توڕەیی ووتی"نامجوون : ئەتوانین لە ڕێگەی پارەوە ڕزگاری بکەین خەمی ئەوەت نەبێت!"بە ئارامی قسەکانی ئەکرد"
جیمین : من ئەزانم کێ هەواڵی لە جوونگکوک داوە!."بە ڕقەوە ووتی"
ئون جو : کێ؟!
نامجوون : سوو جیۆنگ ، لەو زیاتر کەس نییە!"بەبێ باکی ووتی"
دەرگای ژووری لێپرسینەوە بەخێرایی کرایەوە شڵەژان و ئاژاوە دروستبوو لە بنکەکە.
جیمین : جەنابی ئەفسەر چی ڕوویداوە؟!
: بەڕێز جوونگکوک لەناکاو هۆشی لەدەستدا!"بە شڵەژانەوە ووتی"
نامجوون : دووبارە ئازارەکەی بۆ گەڕاوەتەوە دەرمانی لەلانەبووە !
بانگی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن کرا بەخێرایی جوونگکوک گەیاندرا نەخۆشخانە.
بەبێ هۆشی،
هەروەک پێشتر جوونگکوکیان بردە ژووری چاودێری بە سەرپەرشتی جین.وە دوو ئەفسەر لەبەردەم دەرگای ژوورەکە وەستابوون چونکە جوونگکوک تاوەنبارە.
ئون جو و جیمین و نامجوون لەبەردەم دەرگاکە وەستابوون.
تاوەکو جین دەرگاکەی کردەوە هاتە دەرەوە.جیمین : هیۆنگ_______مەبەستم دکتۆر جین ئایا جوونگکوک حاڵی چۆنە؟،!
جین : ئەمجارە حاڵی خراپبووە ، وە ناتوانین بەبێ هۆشی نەشتەرگەریەکەی بۆبکەین وە ئەگەری ئەوەی هەیە بەهۆش خۆی نێتەوە و لە باری کۆما بمبێنێت.
ئون جو : ئۆهـ خوایە!"بە گریانەوە دانیشت"
جین : ئەبووایە زووتر نەشتەرگەریەکە بکرابایە ، بەڵام ئێستا هەموو شتێک لە کۆنتڕوڵ دەرچووە
ئەگەری مردنی لە %70 بەرزبۆتەوە!"بە خەمباری ووتی"جین : مێشکی زیاتر وێران دەبێت ، بەڵام ئەوەی لەدەستمان بێت بۆی ئەکەین، لەبەر ئەوەی مێشکی ئەو ماوەیە خراپ مەشغوڵ بووە بۆیە حاڵی خراپتر بووە.
ئەگەر بەهۆش خۆی نەهاتەوە و لەباری کۆما مایەوە ئەتوانن بیبینن چونکە ئەتوانێت گوێبیستی ئێوە بێت.نامجوون : سوپاس دکتۆر!"وەک نەناسراوێک ووتی لەبەر ئەفسەرەکان"
ئون جو : هەمووی بەهۆی نیڪۆڵ بوو نەفرەتی لێبێت ئەگەر ئەوی جێنەهێشتابا ئاوای لێنەدەهات!"بە گریانەوە هاواری ئەکرد"
YOU ARE READING
•𝑾𝑰𝑪𝑲𝑬𝑫 𝑮𝑨𝑴𝑬• || 𝖩.𝖩𝖪✔️
Romansچەند کچێکی هەتیوو کە بەهۆی نەبوونی پارە و شوێنی مانەوە دەناڵێنـن,بانگێشتنامەیەک لەلایەن مافیایەکی دڕندەوە قبوڵ دەکەن بۆ پێشبرکێ لە یاریەکی ترسناک و کوشندە کە بە خەڵاتێکی فریودەر هەڵخەتێندراون ! ⚠️هەموو مافێکی بۆخۆم ئەگەڕێتەوە⚠️