NO ONE POV :
وەک هەمیشه یاریەکی نوێ دەستپێدەکات کچەکان هەموویان لەناو باخچەکەن وە بەڕیز وەستاون
بەڵام کاتێک سەیری باخچە گەورەکە دەکەن کەمێک ئەترسن چونکە باخچەکە شێوێندراوە تاوەکو ئەوان نەتوانن بە ئاسانی ئەڵماسەکە بدۆزنەوە.تایهیۆنگ : یاریەکە دەستپێدەکات !"بە دەنگی بەرز ووتی هەر لەگەڵ دەنگی ئەو زەنگەکە لێدرا"
هەموویان دەستیان کرد بە گەڕان.
نایۆن : گرەو دەکەم ئەمڕۆ کەسمان بە ساغی ناچینە دەرەوە!"بە ڕقەوە ووتی لە کاتێکیشدا ئەگەڕا"
ئون جو : بێدەنگ بە ئەگەر نا ئەو بەردانە هەمووی ئەخەمە دەمتەوە!"به توڕەیی ووتی"
نیڪۆڵ : کچینە کاتی شەڕ نییە کاتمان کەم لەبەردەستە!"بە خێرای ووتی"
ئەوانیش وازیان لە دەماقاڵێ هێنا و دەستیان کرد بە گەڕان ، وە کەسیش نەیدەتوانی فێڵ بکات لە یاریەکە چونکە هەزارەها پاسەوان چاودێری ئەوان ئەکەن.
شڵەژانێکی ئێجگار زۆر بە ڕووخساری هەموو کچەکانەوە بوو.
600 کچ ئەگەڕێن بەدوای 600 ئەڵماس وە زۆریش ئەترسن لەوەی نەیدۆزنەوە چونکە سزاکەی مەترسیدارە!نارا پێکەنینی خۆشی کرد کاتێک ئەڵماسێکی دۆزیەوە ئەو لە ئێستادا براوەیە ، وە چایۆنگیش هاواری خۆشی کرد کاتێک ئەویش دانەیەکی دۆزیەوە.
نایۆن تەنها لەژێر لێوی نەفرەت دەکات چونکە زۆر هیلاک بووە وە هێشتا هیچ ئەڵماسێکی نەدۆزیوەتەوە.
کارینا زۆر میزاجێکی خۆشی هەیە وەک ئەوەی بزانێت براوە دەبێت.
نیڪۆڵ و ئون جو هیچ هەستێک نییە لە ڕووخساریان تەنها بەردەوامن لە گەڕان.وە سەرۆکەکەیان لە دوورەوە بە زەردەخەنەوە سەیری ئەوان دەکات وە گاڵتەی بەو شڵەژانەی ئەوان دێت!
نایۆن : عاااا لە کۆتایی!!"بە هاوارەوە ووتی ئەڵماسەکەی بەرز کردەوە هەموو کچەکان سەیری ئەویان کرد"
ئون جو : گەمژە!"بە نزمی ووتی"
نایۆنیش چووە لای ئەو کچانەی کە لە ئێستا براوەن.
نارا و چایۆنگ باوەشیان لە نایۆن دا.کارینا هەناسەیەکی ئاسوودەیی هەڵکێشا کاتێک ئەڵماسێکی دۆزیەوە ئەویش چووە لای نارا و ئەوان.
ئێستا تەنها نیڪۆڵ و ئون جو ماون ..
لە ئێستادا تەنها 20 خولەک ماوە هەموو کچەکان شڵەژاون.ئون جو : هێی نیڪۆڵ!"بە نزمی بانگی کرد نیڪۆڵ ڕووی سوڕاند بۆی"
نیڪۆڵ : بەڵێ؟
ئون جو نزیک بۆوە لە نیڪۆڵ سەیری دەورووبەری کرد کەس ئاگادارنەبوو. خێرا ئەڵماسێکی دایە دەستی نیڪۆڵ.
نیڪۆڵ : تۆ چیدەکەیت ؟ ئەوە پێی دەووترێت فێڵ پێویستە خۆم ئەڵماسەکە بدۆزمەوە!
ئون جو : تەنها وەریگرە ، من دوو ئەڵماسم دۆزیەوە وە کاتەکەش زۆر کەم ماوە نامەوێ بمریت!"بە نزمی قسەکانی کرد و چوویە ڕیز براوەکان"
YOU ARE READING
•𝑾𝑰𝑪𝑲𝑬𝑫 𝑮𝑨𝑴𝑬• || 𝖩.𝖩𝖪✔️
Romanceچەند کچێکی هەتیوو کە بەهۆی نەبوونی پارە و شوێنی مانەوە دەناڵێنـن,بانگێشتنامەیەک لەلایەن مافیایەکی دڕندەوە قبوڵ دەکەن بۆ پێشبرکێ لە یاریەکی ترسناک و کوشندە کە بە خەڵاتێکی فریودەر هەڵخەتێندراون ! ⚠️هەموو مافێکی بۆخۆم ئەگەڕێتەوە⚠️