NO ONE POV :
چایۆنگ : بەڕاستی ئەو جوونگکوک'ە زۆر خراپە ، بۆچی ناهێڵێت ئون جو ببینین؟!"بە ناڕەزایەوە ووتی"
نایۆن : ئەوەندەی بزانم ئێستا ئون جو هۆشی هاتۆتەوە خۆی بەڵام ئیتر ئەوان بەیەکتر شادبوونەوە بۆیە چیتر ئون جو نایەتە ئەو هۆڵە!
کارینا تەنیا خەیاڵی ڕۆیشتبوو ئاگاداری گفتوگۆیەکە نەبوو تاوەکو چایۆنگ قۆڵی جوڵاند.
کارینا : هاا چیبوو؟!"بەهۆش خۆی هاتەوه"
چایۆنگ : خەیاڵت لە کوێیە؟!
کارینا : کچینه ئێوه بۆچی باوەڕ بەمن ناکەن ، من ئەو ڕۆژەی تەقە کرا لە ئون جو هەستم بە شتی نامۆ کرد سەرەتا پێش ئەوەی ئاشکرا بێت ئون جو خوشکی جوونگکوک'ە ئون جو زۆر سەیربوو هەردەم سەیری دارستانی تەنیشت کۆشکەکەی ئەکرد دواتریش جەستەی کەمێک قەڵەو ببوو سێەمیش هیچ خوێنێکی لێنەهات کاتێک تەقەی لێکرا ، ئایا ئەوانە هەمووی شتی نامۆ نین؟!"بە داماوی ووتی"
نایۆن : باشە ڕاستدەکەیت منیش هەستم کرد سک و پشت و قۆڵەکانی واتا بڵێم هەبوو لەشی کەمێک قەڵەو ببو لەژێر جلەکەی ، بەڵام سەرنجی ئەوەم نەدا کاتێک تەقەی لێکرا!
کارینا : تۆ هیچت بینی چایۆنگ؟!
چایۆنگ : نەخێر من هیچم نەبینی تەنیا بەگریانەوە بەرەو ئەو ڕامکرد!"بە ئاسایی ووتی"
کارینا : تۆ هەر بێ ئەقڵێکی!"بە نزمی ووتی"
نایۆن : باشە دواتر ئەتوانین لە ئون جو بپرسین و بەڵام ئەپرسم کەس نیڪۆڵ'ـی لەبیرماوە؟!
بە دەنگێکی کەمێک خەمبار ووتی کارینا چاوەکانی کرانەوە لە شۆکا.
کارینا : کچێ من هەر بیریم نەبوو ئەو چاوەڕێی ئەوە بوو ڕزگاری بکەم!!"بە خێرایی ووتی و هەڵستایەوە"
کارینا : نەفرەت بێت لەمن لەبەر ئون جو ئاگاداری نیڪۆڵ نەمام!"دەستی بە سەریەوه گرتبوو"
نایۆن : بۆچی ئەگەر ڕووداوی ئون جو'ش نەبایە چۆن ئەتوانی ئەو ڕزگار بکەیت؟!"بە ئاسایی ووتی"
کارینا ویستی قسەیەک بکات بەڵام دەرگای هۆڵەکە کرایەوه هەموویان ئاڕاستەی چاویان گۆڕا بۆلای دەرگاکە کچە هەتیووەکان شۆک بوون بەبینینی هاوڕێیەکان!
چایۆنگ : واهـ ئون جو'یااااا!"بە دڵخۆشی بەرەوی ڕاکرد نایۆن و کاریناش بەهەمان شێوە"
ئون جو : کچێ هێواش بن هەناسەم گیرا!"بە پێکەنینەوه ووتی"
باوەشەکەیان کۆتایی هێنا ئون جو'یان برد لەسەر سیسەمەکەیان دانیشاند ئەوان هێشتا بڕوایان وایە ئون جو بریندارێک بووە بەڵام وانیە !
نایۆن : ئێستا باشتری؟!"بە خەمەوە ووتی"
ئون جو : بەڵێ ئیتر ئەوە هەفتەیەک تێپەڕی بەسەر ڕووداوەکە ئێستا زۆر باشترم!"بە زەردەخەنەوە ووتی"
YOU ARE READING
•𝑾𝑰𝑪𝑲𝑬𝑫 𝑮𝑨𝑴𝑬• || 𝖩.𝖩𝖪✔️
Romanceچەند کچێکی هەتیوو کە بەهۆی نەبوونی پارە و شوێنی مانەوە دەناڵێنـن,بانگێشتنامەیەک لەلایەن مافیایەکی دڕندەوە قبوڵ دەکەن بۆ پێشبرکێ لە یاریەکی ترسناک و کوشندە کە بە خەڵاتێکی فریودەر هەڵخەتێندراون ! ⚠️هەموو مافێکی بۆخۆم ئەگەڕێتەوە⚠️