|EPISODE*27|

1.6K 251 71
                                    

NO ONE POV :

: خوشکێکی بچووکم هەیە هاوتەمەنی تۆ!

نیڪۆڵ : بەڕاستی؟ ئەی کەواتە بۆچی پێم ناناسێنیت؟

: تەنیا لەبەر ئەوەیە من نامەوێ شەرمەزاربم!

نیڪۆڵ : بۆچی شەرمەزار دەبیت؟

: جێی گاڵتەیە خەڵک بزانن من هۆگری باوەشی کچێکی بچووک بووم!"بە نزمی ووتی"

نیڪۆڵ : شتێک بڵێم؟!

: هم؟ بیڵێ؟

نیڪۆڵ : ئەو قسەیە بۆمنیش شتێکی ناخۆشە!
من...........¡

نەیتوانی قسەکەی تەواوبکات لە خەوەکەی هاتە دەرەوە و گەڕایەوە جیهانی ڕاستی.
ئارەقەی زۆری کردبوو پێی کەمێک ئازاری هەبوو.

نیڪۆڵ : چی ڕوودەدات لەمن؟ ئایا بیرەوریەکانم ئەگەڕێنەوە!"لەگەڵ خۆی قسەی ئەکرد"

لە خوارەوەی کۆشکەکە هەموویان لەسەر سفرەی نانخواردنن .
هەموویان بە چێژەوە خواردن دەخۆن و پێدەکەنن تەنیا جوونگکوک نەبێت لەناویان.

هۆسۆک : من و نایۆن ئەمڕۆ دەڕۆینە هۆتێلەکەی ، بۆیە نۆشتان بێت چەند ڕۆژێک لەوێ دەمێنینەوە!"ووتی و هەڵستانەوە"

نارا : دڵنیام هەستی خۆی بۆ دەردەبڕێ!"بە شەیتانی ووتی کاتێک ئەوان ڕۆیشتن"

کارینا : ئەسڵەن نایۆن چۆن ڕازی دەبێت
هێشتا ئەو ڕووداوەی یەکەم ڕۆژم لە هۆتێلەکە لەبیرنەکردووە!"بە بێزاری ووتی و چاوی سوڕاند"

چایۆنگ : بەڵێ ئەو ڕۆژە هۆسۆک بێڕێزی کرد بەرامبەر ئێمە!

ئون جو : پێویستە شتەکانی ڕابردوو لەبیربکەین
ڵاپەڕەیەکی نوێ بکەینەوە!

کارینا : ئەی کەواتە بۆچی تۆش ڵاپەڕەیەکی نوێ ناکەیتەوە لەگەڵ نیڪۆڵ؟"بە توانجەوە ووتی"

ئون جو بێدەنگبوو هیچی نەبوو بیڵێت.
سەری خستەوە سەر خواردنەکەی.

ڪووڪ : بێدەنگ بن و خواردنەکەتان بخۆن !"بە ساردی ووتی"

پاسەوانێک بەخێرایی ڕایکردە چێشتخانەکە.
هەموویان سەیریان کرد.

ڪووڪ : چیبووە؟!"بەخێرایی سەیری کرد"

پاسەوان : گەورەم خانووی باخچەکە ، خانووی بەڕێز جیمین ئاگرێکی گەورەی لێکەوتۆتەوە!!

جیمین : چیت ووت؟!!"بە خێرای هەڵستایەوە"

هەموویان ڕایانکردە باخچەکە بینیان خراپ وێران بووە خانووەکە.
پاسەوانەکانی تر خەریکی هێورکردنەوەن...

جیمین : نەفرەت!!

تـای : دڵنیام کەسێک ئاگرەکەی کردۆتەوە!

یوونگی : لەوە ناچێت خۆی ئاگرەکە بوبێتەوە!

دەنگی تەقە هات هەموویان ترسان.
گولەکە بەر کەس نەکەوت.

تەنیا بۆ ترساندن بوو.

•𝑾𝑰𝑪𝑲𝑬𝑫 𝑮𝑨𝑴𝑬• || 𝖩.𝖩𝖪✔️Where stories live. Discover now