NICOLE POV :
ڪووڪ : ئەبیتە هاوسـەری مـن (جـیـۆن نـیڪۆڵ)❕
چاوەکانم کرانەوە لە شۆکا سەیری ئەوم کرد ئەسڵەن ئازاری قاچەکان و چاوم لەبیرکرد.
نیڪۆڵ : هاا ؟!"بە شۆکەوە پرسیارم لێی کرد"
خۆی دانەواند لەسەر چۆک دانیشت ڕووخساری نزیک کردەوە لێم چاوە ڕەشەکانی نقومی چاوەکانمی کرد .
ڪووڪ : ئەبیتە هاوسەری من لەڕووی یاساوە ئەبیتە موڵکی من ئەوکات کەس ناتوانێت تۆم لێ بسەنێت وە باوەشەکەشت!"بە دەنگێکی قوڵ و پیاوانە ووتی"
نیڪۆڵ : بۆچی هەردەم باسی باوەشم دەکەیت چی هەڵە هەیە لەگەڵ باوەشەکەم؟!"بە دەنگێکی لەرزیوو ووتم"
ڪووڪ : بەپێی کات بیرت ئەکەوێتەوە تەنیا پێویستت بەکاتە ، خراپ بیرۆکەکانت لەدەست داوە!"بە شێوەیەکی سەیر ووتی"
هەڵستاوە و چوویە دەرەوە ئازاری قاچەکانم و چاوەکانم زیاتر ئازارم دەدەن
لە ئێستا مێشکم زۆر ئاڵۆزە هەرچی دەکەم تەنیا خۆم ئازار دەدەم ئیتر پێویست ناکات ئەوەندە بیربکەمەوە ئیتر خۆی ژیانی من بەتەواوی شێواوه.دەنگی کرانەوەی دەرگا هات بینیم چەندین خزمەتکارن دووبارە لەگەڵ پێداویستیە پزیشکەکان هاتنە ژوورەوە.
زۆر بێ ئەقڵە ئەم کوڕە ئازارم ئەدەدات و چارەسەریشم بۆ ئەنێرێت.END POV.....
NO ONE POV :
سـیهۆن : ئەمەوێت یارمەتم بدەیت لە بەدەستهێنانی ئەو!"بە نزمی ووتی سەری نزم کردبوو کاتێک لەسەر قەنەفەکە دانیشتبوو"
ڤێرا : بەڕای من پێویست ناکات ئەوت پێبدەم ، چونکە من لەهەوڵی ئەوەم بەو بەدەستبهێنمەوە بەهەر شێوەیەک بێت !"بە ئاسایی قسەکەی کرد قاوەکەی پێشی خواردەوە"
سیـهۆن : ئەو ئەگەر ناوی منی بیربێتەوە زۆر دڵخۆش دەبێت بە دووبارە بینینەوەی من وە منیش ئەمەوێت بەدەستی بهێنمەوە بەڵام جوونگکوک ڕێگرە وە زۆر دوور مەیبینە لەهەر شێوەیەک بێت ئەو نیڪۆڵ ئەباتە دەرەوەی کۆریا!"بە شێوەیەک قسەی کرد بۆئەوەی ڤێرا بترسێنێت"
ڤێرا پێکەنینێکی کەمی کرد دواتر بەهێواشی چوویە سەر قەنەفەکە بەرامبەر سیهۆن دانیشت.
ڤێرا : بۆچی ئەوەندە ئیرەیی دەبەیت بە ڪووڪ؟
ئەو کوڕێکی ئاقڵ و قۆز بووە هەر لە منداڵیەوە ئیتر با نیڪۆڵ بۆ ئەو بێت کێشەم نییە!"بە ئاسایی ووتی"سیهـۆن : باسی کام نەفرەتی دەکەیت خاتوو ڤێرا؟
ئەو مافیایە مافیا ! بەسەدان کچی بەند کردووە لە ژێرزەمینی کۆشکەکەی کاری خراپیان پێدەکات!"بە توڕەیی دەنگی بەرز کردەوە"ڤێرا : وادیارە چێژ دەبینێت لەو کارەی تۆ بۆچی هەڵچوویت؟"ئەو هەر لەهەوڵی ئەو بوو سیهۆن توڕەبکات"
YOU ARE READING
•𝑾𝑰𝑪𝑲𝑬𝑫 𝑮𝑨𝑴𝑬• || 𝖩.𝖩𝖪✔️
Romanceچەند کچێکی هەتیوو کە بەهۆی نەبوونی پارە و شوێنی مانەوە دەناڵێنـن,بانگێشتنامەیەک لەلایەن مافیایەکی دڕندەوە قبوڵ دەکەن بۆ پێشبرکێ لە یاریەکی ترسناک و کوشندە کە بە خەڵاتێکی فریودەر هەڵخەتێندراون ! ⚠️هەموو مافێکی بۆخۆم ئەگەڕێتەوە⚠️