NICOLE POV :
نیڪۆڵ : هاهـی جوونگکوک ئێرە شوێنی باسکردنی ئەو شوێنانە نییە!"بە پێکەنینی کەم ووتم تەنیا بۆئەوەی بێدەنگی بکەم"
ئۆتۆمبێلەکە وەستا لە پەنجەرەکە سەیرم کرد لەناو کۆشک بووین هاتینە خوارەوە نامجوون'ـیش.
چایۆنگ'م بینی بەخێرایی چوویە باوەشی نامجوون
چاوەکانم کرانەوە لە پرسیار.دواتر سەیرم کرد ئون جو و جیمین دەست لەناو دەست بەرەو ئێمە دێن لەگەڵ ئەوانی تر.
هۆسۆک : ئێستا باشتربووی؟!"بە خەمەوە له ڪووڪ'ـی پرسی"
ڪووڪ : ئێستا زۆر باشم خەمتان نەبێت!
یوونگی : پێویستە زیاتر ئاگاداری خۆت بیت!"وەک ئاگادارکردنەوەیەک ووتی"
جوونگکوک سەری بە ئەرێیەوە جوڵاند
کارینا و نایۆن هاتنە تەنیشتم.کارینا : تۆ باشیت؟ ئایا هیچ شتێکت لێ بەسەر نەهاتووە؟!"بە خەمەوە ووتی"
بە زەردەخەنەوە سەرم بە نەخێر جوڵاند.
لەناکاو قۆڵم گیرا سەیرم کرد جوونگکوک بوو.ڪووڪ : ئێمه ئەڕۆینە ژوورەوە لەسەر ئیزنتان!"قۆڵی منی ڕاکێشا بەرەو ژوورەوه ئەڕۆیشتین"
بەبێ هیچ قسەیەک بە دوای کەوتم نامەوێ توڕەی بکەم دواتر دووبارە ئازارەکەی ئەگەڕێتەوە.
چووینە ژووری خۆمان ئەو چوویە گەرماوەکە منیش بۆخۆم دانیشتبووم.ئەو زۆر سەیرە هەندێک جار بەنەرمی مامەڵە ئەکات هەندێک جار بە ڕەقی
وە منیش زۆرجار هەوڵ دەدەم ڕازی بکەم بۆئەوەی نەشتەرگەریەکە بکات.ئەو هاتە دەرەوە لە گەرماوەکە بە ڕۆبەکەی قژە تەڕەکانی بەسەر نێوچاوانی هاتبوویە خوارەوە بە هێواشی نزیک دەبۆوە لێم.
هیچ خۆم تێکنەدا زیاتر نزیک بۆوە دووبارە ڕووخسارە قۆزەکەی نزیکی من کردەوە هەناسەم گرت
چاوەکانم بەهێواشی ئەتروکاند لەبەر هەناسە گەرمەکانی بەر ڕووخسارم ئەکەوت.ڪووڪ : ئێستا کارەکە کۆتایی پێبهێنین؟!"بە نزمی ووتی"
نیڪۆڵ : قژت وشک بکەوە نەخۆش ئەکەویت!"گرینگیم به قسەکەی نەدا"
ڪووڪ : وەڵامم بدەوە!
هیچ قسەیەکم نییە بیکەم ، ئەسڵەن چی بڵێم؟
بڵێم ڕازیم با دەستپێبکەین؟ڪووڪ زیاتر ڕووخساری نزیک کردەوە ئاڕاستەی چاوەکانی گۆڕیە سەر لێوەکانم.
تاوەکو لێوەکانی گەیشتە لێوەکانم ئازارێک بە سکم گەیشت لەگەڵ بەرکەوتنی لێوی بە لێوم.
بەنەرمی لێوی ئەجوڵاند نامەوێ بکەومە جیهانی خەیاڵ لەگەڵی چونکە ئەزانم دووبارە ئەو ماچە شتێکی لە دوایە.ڕاستەوخۆ دوورکەوتەوە لێم بە توڕەیی لەمنی ئەڕوانی.
هەناسەی بێزاریم هەڵێکشا!ڪووڪ : وابیرت کردەوە من منداڵم دەوێت لێت؟!"به زەردەخەنەی شەیتانی ووتی"
![](https://img.wattpad.com/cover/316966954-288-k687922.jpg)
YOU ARE READING
•𝑾𝑰𝑪𝑲𝑬𝑫 𝑮𝑨𝑴𝑬• || 𝖩.𝖩𝖪✔️
Romantikچەند کچێکی هەتیوو کە بەهۆی نەبوونی پارە و شوێنی مانەوە دەناڵێنـن,بانگێشتنامەیەک لەلایەن مافیایەکی دڕندەوە قبوڵ دەکەن بۆ پێشبرکێ لە یاریەکی ترسناک و کوشندە کە بە خەڵاتێکی فریودەر هەڵخەتێندراون ! ⚠️هەموو مافێکی بۆخۆم ئەگەڕێتەوە⚠️