تـۆ كێـی؟

414 99 108
                                    

ᴠᴏᴛᴇシ

______________________________

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

______________________________

بـه‌ ده‌نگـی دایكم خـه‌به‌رم بۆیـه‌وه‌ .. بانگی ده‌كردم بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبستم .. منیش چاوه‌كانم كرده‌وه‌ , وه‌ تۆزێك چاوه‌كانم خوراند و سه‌یری سه‌قفه‌كه‌م ده‌كرد بۆ ماوه‌یه‌ك گوێم له‌ هیج ده‌نگێك نه‌ما دواتر ده‌نگی چۆله‌كه‌ و باڵنده‌ جۆراوجۆره‌كانی ده‌ره‌وه‌ به‌ گوێمـدا هات
سه‌رنجی په‌نجه‌ره‌كه‌م دا كه‌ ڕووناكی خۆر ده‌هاته‌ ژووره‌وه‌ و ماڵه‌كه‌ی ڕووناك كردبووه‌وه‌.
من هێشتـا له‌سه‌ر جێگای زه‌وییه‌كه‌ پاڵكه‌تبووم وه‌ دواتر بیری دوێنێ شه‌وم هـاته‌وه‌ مێشك .. بیرم له‌و كاته‌ ده‌كرده‌وه‌ كه‌ بۆچی ته‌نها من گوێم له‌و ده‌نگـه‌ بوو؟

دایكم: "ئێلارا ده‌ی هه‌سته‌ كچم با به‌قژ نه‌وهێنـمه‌ سه‌ر سفـره‌!"

دووباره‌ به‌ ده‌نگی تووڕه‌یی دایكم له‌ بیركردنه‌وه‌كانم هاتمه‌ ده‌رێ , هـه‌ستـام و به‌تانییه‌كـه‌م لابرد له‌سه‌ر خۆم قـژه‌ ئاڵۆزه‌كه‌مم بۆ سه‌ره‌وه‌ به‌ست و هه‌ستامه‌وه‌ سه‌ر پێ.

ماڕك: "ئێ دایكه‌ .. ئه‌مڕۆ سه‌رقاڵی چی بین؟"

ماڕك له‌سه‌ر مێزی نانخواردنه‌كه‌ بوو له‌گه‌ل دایكمدا قسه‌ی ده‌كرد سه‌باره‌ت به‌ بابه‌تێك , منیش نزیك بوومه‌وه‌ و له‌سه‌ر كورسییه‌ك دانیشتم له‌ ته‌نیشت دایكمه‌وه‌ و سه‌یری سه‌ر مێزه‌كه‌م ده‌كرد ڕازاندرابۆوه‌ له‌ خواردنی جۆراوجۆر و به‌تام.

دایكم: "هه‌موومان ده‌چین ژووره‌كانی سه‌ره‌وه‌ خاوێن ده‌كه‌ینه‌وه‌ دواتـر ده‌ستشۆره‌كان."

ئێلارا: "هه‌مـوو ژووره‌كـان؟!"

دایكم: "به‌ڵێ خۆی چوار ژووره‌ هه‌ر یـه‌كه‌ و ژوورێ بۆ خۆی دواتر ده‌چین بۆ مۆبیلیاتی ژووری نووستن له‌وێ هه‌ندێ پێداویستی ژوور هه‌یه‌ ده‌یكڕین."

ئێلارا: "ئێ باشه‌ چوار ژووره‌ ئێمه‌ سێ كه‌سین ئه‌و ژووره‌ی تر بۆ كێ؟"

I'm fine ༒ Save me |𝙥.𝙟𝙢|✔︎Where stories live. Discover now