ᴠᴏᴛᴇシ
_______________________
دوای چه‌ند كاتژمێرێك له خه‌وتن خێـرا گوێـم له ده‌نگێكی به‌رز بوو له نهۆمی سه‌ره‌وه خێرا چاوه‌كانم كرده‌وه و سه‌رم لابرد له‌سه‌ر شانی دایكم.
چاوه‌ڕێ بووم كه ده‌نگـه‌كه دووباره ببێـته‌وه به‌ڵام هیچ شتێك نه‌بوو.. دواتر سه‌رم له‌سه‌ر شانی دایكم دانایه‌وه و چاوه‌كانم داخسته‌وه هیچ به‌لامـه‌وه گرنگ نه‌بوو , له‌وانه‌یه شتێك كه‌وتبێت یاخود په‌نجه‌ره‌یه‌ك داخرا بێت به‌هۆی ڕه‌شه‌باوه.دوای چه‌ند خوله‌كێك خه‌ریك بوو خه‌وم لێبكـه‌وێته‌وه به‌ڵام دووباره ده‌نگه‌كه دروست بووه‌وه , وه‌ك ده‌نگـی ته‌قه‌ی سه‌ر مێز وابوو كه كه‌سێك بێ هۆكار به په‌نجه بكێشێت به ته‌خته‌یه‌ك یان ده‌رگایه‌ك.
خێـرا چاوه‌كانم كرده‌وه و سه‌رم هه‌ڵبڕی و سه‌یری دایكم و ماڕكم كرد ئه‌وان خه‌ویـان لێكـه‌وتبوو بێ ئاگا بوون له هه‌موو شتێـك.. من ئێستا چی بكـه‌م؟ , ته‌قه‌ی ده‌رگاكه تا ده‌هات زیاتر ده‌بوو له نهۆمی سه‌ره‌وه ..
هه‌ر وه‌ستا بووم سه‌یری دایكم و ماڕكم ده‌كرد تاوه‌كو كاردانه‌وه‌یه‌كی ئه‌وان ببینم به‌ڵام هیچ شتێك ڕووینه‌دا.ده‌نگی ته‌قه‌كه وه‌ستا هه‌ر كه هه‌ستامه‌وه سه‌ر پێ , چووم بۆ لای مێزی چێشتخانه‌كه و سه‌یری كاتژمێری مۆبایله‌كه‌ی ماڕكم كرد كاتژمێر 3:20 خوله‌كی شه‌و بوو .... باشه به‌م شه‌وه دره‌نگـه ده‌بێت كێ له‌سه‌ره‌وه بێت؟
كه‌مێك مێشكم بۆ شتی ترسنـاك و خراپ چوو وه ده‌ترسام , به‌ڵام هه‌وڵی خۆمدا و به‌ره‌و لای پلیكانه‌كان ڕۆیشتـم ....به‌ڵام بوه‌سته زۆر تاریكـه! ... چرایه‌كی كۆن له‌سه‌ر كه‌وانته‌ره‌كه هه‌بوو چووم به چه‌رخه‌كه چرایه‌كه‌م كارپێكرد و به ده‌ستێكم گرتم , ده‌ڕۆیشتم بۆ لای پلیكانه‌كان.
له‌به‌رامبه‌ر پلیكانه‌كاندا وه‌ستابووم چاوه‌ڕێ بووم ڕووناكییه‌ك ببینم له‌سه‌ره‌وه به‌ڵام ته‌نانه‌ت نه‌مده‌توانی سه‌قفی نهۆمی سه‌ره‌وه‌ش ببینم.. زۆر تاریك بوو قاچه‌كانم ده‌ستیان به جووڵه كرد به هێواشی بۆ ئه‌وه‌ی دایكم و ماڕك به‌خه‌به‌ر نه‌بـنه‌وه , به هێواشی هه‌نگاوم ده‌نا بۆ سه‌ره‌وه.
YOU ARE READING
I'm fine ༒ Save me |𝙥.𝙟𝙢|✔︎
عاطفية{كـۆتایی هاتـووه} .... تـۆ چیت؟ من چۆن بڕوا به تۆ بكـه‌م؟ تكــایه با خـه‌ون بێـت .. نـامهوێت ئه‌مـه ڕاستـی بێــت! مـ مـن له‌گه‌ڵ كێـدا قسه ده‌كه‌م؟؟ ههستدهكـهم شێـت ده‌بـم .... بوكـهڵهكهم كه زۆرم خۆشده‌ویسـت .. ڕوحـی تێـدایه؟! ڕوحــی...