بـۆچی ده‌گریت؟

378 85 0
                                    

ᴠᴏᴛᴇシ

𝑉𝑜𝑡𝑒 & 𝑒𝑛𝑗𝑜𝑦.. ♡︎_____________________________

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

𝑉𝑜𝑡𝑒 & 𝑒𝑛𝑗𝑜𝑦.. ♡︎
_____________________________

دایكم: "كچم ئه‌وه‌ چی ده‌كه‌یت؟"

گوێم له‌ دایكم بوو كه‌ قسه‌ی كرد , ئێستا جیمین له‌ به‌رامبه‌رم نه‌ماوه‌ .. ئاوڕم دایه‌وه‌ و وه‌ڵامی دایكم دایـه‌وه‌!

ئێلارا: "ئێێ ... هیچ كه‌س.. ته‌نها ئه‌وه‌ بوو .. كه‌مێك وه‌رزشم كرد هه‌ست ده‌كه‌م پشتم ئازاری هه‌یه‌!"

دایكم: "ئهممم ... باشه‌ وه‌ره‌ خواره‌وه‌ نانی به‌یانی ئاماده‌یـه‌.."

ئێلارا: "باشه‌ دایكه‌ گیان تۆ بڕۆ ئێستا منیش دێم."

دایكم سه‌یرێكی ناو ژووره‌كه‌می كرد و ده‌رگاكه‌ی داخست ..
دیـاربوو كه‌ بڕوای پێنه‌ده‌كردم به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت من ناتوانم هیچ شتێك به‌ دایكم یاخود ماڕك بڵێم .. نامه‌وێت ئه‌وان به‌م ڕووداوه‌ بزانن .

جیمین: "ئافه‌رین ... كارێكی باشت كرد!"

هه‌ستامه‌وه‌ ویستم بڕۆم به‌ڵام به‌ ده‌نگی جیمین وه‌ستام خێرا سه‌یرم كـرد و پرسیـارم كرد...

ئێلارا: "ده‌تـوانم پرسیارێك بكه‌م؟"

جیمین: "فه‌رموو.."

ئێلارا: "تۆ چیت به‌سه‌رهاتووه‌؟ بۆچی به‌م شێوه‌یه‌یت؟"

جیمین: "من جادووم لێكـرا تاوه‌كو ڕوحم له‌ جه‌سته‌م هاته‌ ده‌ره‌وه‌ و مردم."

ئێلارا: "جادوو؟ چ جادوویه‌ك؟"

جیمین: "هـه‌ر به‌ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و كاغه‌زه‌ ده‌چیته‌ دونیای جادووه‌كانه‌وه‌ .. وه‌كو یارییه‌ك وایه‌ .. دۆڕانـدن به‌ مردنـی ڕاسته‌قینـه‌ هه‌ژمارده‌كرێت."

ئێلارا: "ئـ ئـه‌ی تۆ بۆچی ئه‌وه‌ت كرد؟"

جیمین: "جادوگه‌رێك ئه‌و كاغه‌زه‌ی پێ دام بۆ ئه‌وه‌ی بیخوێنمه‌وه‌ و ژیانم باش بێت چونكه‌ ئه‌و كات من كێشـه‌م هه‌بوو له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌م .. بۆیه‌ خوێندمه‌وه‌ و كه‌وتمه‌ نێو ژیانی ئه‌و كاغه‌زه‌ و خۆم له‌سه‌ر كورسییه‌ك بینیه‌وه‌ كه‌ مێزێك له‌ به‌رامبه‌رم بوو وه‌ ده‌متوانی ته‌نها سێ جار تاقیبكه‌مه‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ سه‌ركه‌وتی له‌ یارییه‌كه‌ هه‌رچییه‌كت بوێت جادووه‌كه‌ بۆت ده‌كات."

I'm fine ༒ Save me |𝙥.𝙟𝙢|✔︎Where stories live. Discover now