__________________________
جیمین: "به‌ڵام من.."
تایهیۆنگ: "سه‌یركه... تۆ به‌ڕاستی ئه‌وت خۆشده‌وێ؟"
سه‌رم بـه شێوه‌ی به‌ڵێ جوڵاند , ئه‌و سه‌یری كردم و دووباره ده‌ستی كرده‌وه به قسه‌كردن.
تایهیۆنگ: "ده‌بێت كارێك ئه‌نجام بده‌یت كه خۆشه‌ویستییه‌كه‌تان به‌رده‌وام بێت و سه‌ركه‌وتوو بێت! , تۆ ئێستا دایك و باوكت له خۆت ڕازی كردووه بۆچی ناچیته‌وه ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه ئێلارا تیایدا ده‌ژیا؟"
جیمین: "ئه‌وه ده‌كرێت؟"
تایهیۆنگ: "ئه‌ی بۆ ناكرێت؟! , ئه‌و كاغه‌زه جادووه ... وه به بردنه‌وه‌ی ئه‌و یارییه ده‌توانیت هه‌ر چییهكت بووێت بێتـه دی..!"
بێده‌نگ بووم و بیرم له قسه‌كانی تایهیۆنگ ده‌كرده‌وه, ئه‌و ڕاست ده‌كات.. به‌ڵام له هه‌مان كاتتدا ده‌مه‌وێت چه‌ند ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ دایكم و باوكمدا بم زۆر بیری ئه‌وانم ده‌كرد...
جیمین: "تایهیۆنگ.. ئه‌وه كه‌مێك بڕیارێكی قورسه من نـاتوانم ئێستا دایكم و باوكم دووباره به‌جێ بهێڵـم..! ده‌مه‌وێت چه‌ند ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵتاندا بم."
تایهیۆنگ: "به‌دڵی خۆت .... مادام ده‌ته‌وێت ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵماندا بیت , با سبه‌ینێ بچین بۆ پاڕكێك كه‌مێك پیاسه بكه‌ین!"
جیمین: "زۆر باش ده‌بێت!!"
دوای قسه و پێكه‌نینی زۆر تایهیـۆنگ ڕۆیشته‌وه ماڵـه‌وه و منیش به ته‌نها له ژووره‌كه‌مدا بووم له‌سه‌ر جێگاكه‌م پاڵكه‌وتبووم.. بیرم له هه‌موو ئه‌و شتانه ده‌كرده‌وه كه به‌سه‌رم هاتن! , له‌گه‌ڵ ئه‌و كاریگه‌ریانه‌ی به‌سه‌ر دڵمدا هاتن.
شێوه‌ی ئێلارا ده‌هـاته پێش چاوه‌كانم.. دڵم ته‌نها لای ئه‌وه له كاتێكدا له دایك نه‌بووه, ده‌مه‌وێت دووباره بیبینم و باوه‌شی پێدا بكه‌م و بۆنی بكه‌م!, پێویستم به ئامێزێكی ئه‌وه... ئامێزێكی پڕ سۆز و خۆشه‌ویستی , ئه‌و خۆشه‌ویستی خۆی بۆ ده‌ربڕیم.. ئه‌ویش ئه‌وه بوو كه دووباره ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی بۆ گه‌ڕاندمه‌وه,... پێكه‌نین و زه‌رده‌خه‌نه‌كانی ده‌هاتنه پێش چاوم له كاتێكدا دونیا تاریك بووه و كاتی خه‌وتنه.
YOU ARE READING
I'm fine ༒ Save me |𝙥.𝙟𝙢|✔︎
Romance{كـۆتایی هاتـووه} .... تـۆ چیت؟ من چۆن بڕوا به تۆ بكـه‌م؟ تكــایه با خـه‌ون بێـت .. نـامهوێت ئه‌مـه ڕاستـی بێــت! مـ مـن له‌گه‌ڵ كێـدا قسه ده‌كه‌م؟؟ ههستدهكـهم شێـت ده‌بـم .... بوكـهڵهكهم كه زۆرم خۆشده‌ویسـت .. ڕوحـی تێـدایه؟! ڕوحــی...