ᴠᴏᴛᴇシ
__________________________
كاتێك كه ده‌رگاكه‌م كرده‌وه جیمینم بینی له‌سه‌ر جێخهوهكهم دانیشتبوو به بێده‌نگی فرمێسكی ده‌ڕشت..
ئێلارا: "جیمین؟ تـ تـۆ ... ده‌گریت؟!"
جیمین كه منی بینی فرمێسكه‌كانی سڕیه‌وه و هه‌ناسه‌یه‌كی بێزاری دایه‌وه..
ئه‌و هیچ ئاسووده نه‌بوو , من پرسیاری زۆرم هه‌یه كه ده‌مه‌وێت بیكه‌م به‌ڵام له ئێستادا ناكرێت پێی بڵێم , ئه‌و هیچ باش نییه ..!
هه‌نگاوم ده‌نا و نزیك بوومه‌وه لێی و له ته‌نیشتی دانیشتم.. سه‌یریم ده‌كرد به‌ڵام ئه‌و ته‌نها سه‌یری پێش خۆی ده‌كرد و بیری له شتێك ده‌كرده‌وه .ئێلارا: "جیمین؟ چی ڕوویداوه؟"
به هێمنییه‌وه پرسیارم كرد , ئه‌ویش وه‌ڵامی دامه‌وه دوای ئه‌وه‌ی فرمێسكێكی گه‌وره‌ی له چاوی ڕاستیـدا كه‌وته خواره‌وه , من هێشتا له شۆكدا بووم به بینینی ئه‌و به‌م شێوه‌یه .
جیمین: "من! .... من 126 ساڵه لێره ده‌ژیـم .. ئه‌وه‌ش شتێكی سه‌یر و مه‌حاڵه له‌لای تۆ به‌ڵام بۆ من هیچ سه‌یر نییه شایه‌نی ئه‌وه بووم كه وام لێ به‌سه‌ربێت و جادووم لێبكرێت..! , هه‌رگیز خۆم به به‌خته‌وه‌رترین و دڵخۆشترین كه‌س دانه‌ده‌نا له‌سه‌ر زه‌وی یان ژیان! , هه‌میشه ناڕازی بووم له هه‌موو شتێك كه هه‌مبوو , ... من ... ده‌مویست خێزانه‌كه‌م باش بن له‌گه‌ڵمدا له‌كاتێكدا خۆم خراپ بووم!!, هه‌مووی خۆم بووم كه وام به‌سه‌ر خۆمدا هێنا .. هه‌ڵه له خۆمدا بوو ..... چووم بۆ لای جادووگه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌م به باشی ڕه‌فتارم له‌گه‌ڵدا بكه‌ن و منیان خۆشبوێت به‌تایبه‌ت باوكم كه هه‌میشه توڕه ده‌بوو وه قسه‌ی ناشرینی پێ ده‌گوتم.. ئه‌وه زیاتر ئازاری ده‌دام..!
هه‌رگیز هه‌ستم به نازی دایك و باوك نه‌كرد ته‌نانه‌ت خۆشه‌ویستی نێوان خوشك و براكانیـش .. كاری خراپی زۆرم ده‌كرد .. شه‌وان دره‌نگ ده‌هاتمه ماڵه‌وه به سه‌رخۆشی و له‌گه‌ڵ كچه‌كاندا كاتم به‌سه‌رده‌برد و كچی زۆرم هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تاند و ... هاوڕێی زۆرم هه‌بوو!! , ئێستا ئه‌وان هه‌موویان مردوون هیچ كه‌سێكی ئه‌و ساڵه له ئێستادا نه‌ماوه!, من گه‌مژه بووم .. من بێ مێشك بووم ... من كه‌سێكی خراپ بووم ...
هه‌رچی كاری قێزه‌وون و ناشرین هه‌بوو له من ده‌وه‌شایه‌وه!!"
YOU ARE READING
I'm fine ༒ Save me |𝙥.𝙟𝙢|✔︎
Romance{كـۆتایی هاتـووه} .... تـۆ چیت؟ من چۆن بڕوا به تۆ بكـه‌م؟ تكــایه با خـه‌ون بێـت .. نـامهوێت ئه‌مـه ڕاستـی بێــت! مـ مـن له‌گه‌ڵ كێـدا قسه ده‌كه‌م؟؟ ههستدهكـهم شێـت ده‌بـم .... بوكـهڵهكهم كه زۆرم خۆشده‌ویسـت .. ڕوحـی تێـدایه؟! ڕوحــی...