ᴠᴏᴛᴇシ
_____________________________
له‌ناو خه‌وه قوڵهكهمدا بووم خێـرا ههستـامهوه و سه‌یری ورچه پهمهییهكهم كرد كه له‌ته‌نیشتمه‌وه پاڵكهتبوو وه ڕووی له من بوو وه‌كو ئه‌وه وابوو سه‌یرم ده‌كات..
منیش هیچ نهترسـام چونكه زانیـم كه ئه‌وه جیمینه!
زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی بچووكم كرد دوای ئه‌وه‌ی كه بیرم كه‌وته‌وه دوێنێ شه‌و ئه‌و منی هێناوه‌ته سه‌ر جێگاكه‌ی خۆم چونكه دوای ئه‌وه‌ی كه له‌باوه‌شیدا خه‌وتم ئاگام له هیچ شتێك نه‌ما .
پاڵكهوتمهوه ورچهكهم له‌خۆمه‌وه نزیك كرده‌وه و زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی بچووكم كرد..ئێلارا: "به‌یانی باش جیمینی!!"
ئه‌و وشه‌یه تازه بوو له‌سه‌ر زمانم .. چۆن توانیم بڵێم جیمینی؟
بوه‌سته ئه‌و هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی نه‌بوو.. دواتر هه‌ستم به ده‌ستێك كرد له‌سه‌ر كه‌مه‌رم هه‌رچه‌نده من ڕووم له ورچهكهم بوو له ته‌نیشتمه‌وه بوو به‌ڵام كه‌سێك له پشتمه‌وه ده‌ستی له‌سه‌ر كه‌مه‌رم دانابوو.
هه‌ستم به گـه‌رمی ئه‌و كرد له‌سه‌ر ملم , ته‌زوو بهگیانمـدا هات دوای ئه‌وه‌ی كه گوێم له ده‌نگه قوڵه‌كه‌ی بوو.جیمین: "به‌یانی تۆش باش!!"
زۆر نزیك بوو له ملمه‌وه خێرا ڕووم كرده ئه‌و و سه‌یریم ده‌كرد له كاتێكدا كه زۆر له یه‌كتره‌وه نزیك بووین.. لێدانه‌كانی دڵم خێراتر ده‌بوون به بینینی چاوه‌كانی , په‌یوه‌ندی چاوبهستنهكهمان كۆتایی نه‌هات .. له‌كاتێكدا ئه‌و ده‌سته‌كانی توندتر كردووه له‌سه‌ر كه‌مه‌رم , زیاتر شه‌رمم ده‌كرد.
جیمین: "بۆچی تۆ ئه‌وه‌نده جوانیت؟"
وتی جوانیت؟ من هیچ قسه‌یه‌كم نه‌ده‌ووت هه‌ستم ده‌كرد زمانم لاڵ بووه نه‌مده‌توانی هیچ شتێك بڵێـم .. چونكه سه‌رنجی چاوه‌كانی ئه‌و له‌سه‌ر ڕووخسارم هه‌موو مێشك و بیر و خهیاڵهكانمی بردبوو.
YOU ARE READING
I'm fine ༒ Save me |𝙥.𝙟𝙢|✔︎
Romance{كـۆتایی هاتـووه} .... تـۆ چیت؟ من چۆن بڕوا به تۆ بكـه‌م؟ تكــایه با خـه‌ون بێـت .. نـامهوێت ئه‌مـه ڕاستـی بێــت! مـ مـن له‌گه‌ڵ كێـدا قسه ده‌كه‌م؟؟ ههستدهكـهم شێـت ده‌بـم .... بوكـهڵهكهم كه زۆرم خۆشده‌ویسـت .. ڕوحـی تێـدایه؟! ڕوحــی...