"مـن باشـم ڕزگـارم بكـه‌"

401 96 0
                                    

ᴠᴏᴛᴇシ

چاوه‌كانم كرده‌وه‌ خۆم له‌سه‌ر جێخه‌وه‌كه‌م بینییـه‌وه‌!

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

چاوه‌كانم كرده‌وه‌ خۆم له‌سه‌ر جێخه‌وه‌كه‌م بینییـه‌وه‌! .. ئه‌وه‌یان كه‌مێك مه‌حاڵ بوو ... كێ منی هێناوه‌ته‌ سه‌ر جێگـاكه‌م؟ , ئایا خه‌ون بوو؟ یان دایكم یان ماڕك منی هێناوه‌ته‌ سه‌ر جێگاكه‌م؟؟
مێشكم خه‌ریكه‌ له‌ ده‌ستده‌ده‌م , ئه‌و كوڕه‌ و ده‌نگه‌ هێمن و له‌سه‌رخۆكه‌ی هێشتا له‌ مێشكمدایـه‌!

خێـرا له‌سه‌ر جێگاكه‌م هه‌ڵستامه‌وه‌ و سه‌یری ده‌وور و پشتی خۆم ده‌كرد وه‌كو ئه‌وه‌ وابوو كه‌سێك یان شتێكم لێ وون بوو بێت و به‌دوایدا بگه‌ڕێم.
من پێویسته‌ له‌م ژووره‌ نه‌مێنم یاخود به‌ دایكم بڵێم كه‌ ئه‌م ڕووداوانه‌م به‌سه‌ردا هاتووه‌!!
ناتوانم كۆنتڕۆڵی ترسه‌كه‌م بكه‌م له‌ كاتێكدا ئه‌و جنه‌ یان ڕۆحه‌ لێره‌ ده‌ژی و منیش له‌م ژووره‌دا ده‌مێنمه‌وه‌..

ویستم ده‌رگاكه‌ بكه‌مه‌وه‌ به‌ڵام قوفل ببوو دڵنییام كه‌ ئه‌و گه‌مژه‌یه‌ ئه‌و كاره‌ی كردووه‌ من ئێستا چیبكه‌م؟ ئه‌و دمكوژێت! من ده‌مرم! ده‌ترسم! دڵم ناوه‌ستێت! پێویسته‌ شتێك بكه‌م! ئـاوڕ ده‌ده‌مه‌وه‌!
سه‌رم جوڵاند بۆ ۆه‌وه‌ی سه‌یری پشته‌وه‌م بكـه‌م هه‌ر سه‌ر جوڵاند كه‌سێكم بینی به‌ڵام كه‌سه‌كه‌ له‌ مرۆڤی ته‌واوه‌تی نه‌ده‌چوو واته‌ ده‌متوانی ئه‌ودیوی كه‌سه‌كه‌ ببینم... زیاتر ترسام دڵم خێراتر لێیده‌دا!!!

كه‌سه‌كه‌ هێواش هێواش ئاوڕی دایه‌وه‌ و چاوه‌ دره‌وشاوه‌ و پڕ فرمێسكه‌كانی كه‌وتنه‌ سه‌ر من ئه‌وه‌ وای لێكردم كه‌ كه‌مێك ترسه‌كه‌م نه‌مێنێت و بیربكه‌مه‌وه‌ كه‌ بۆچی ئه‌و ده‌گریت؟ بۆچی ئه‌و به‌وشێوه‌یه‌یه‌؟ ئه‌و فریشته‌یه‌؟ من فریشته‌ ده‌بینم یان خه‌ون یان جنۆكه‌؟ ..
به‌ڵام زۆر له‌ فریشته‌ ده‌چوو له‌ چاوه‌ پڕ فرمێسكه‌كانی ئه‌وم ده‌ڕوانی و پشتم به‌ ده‌رگاكه‌وه‌ جێگیر كرد ... ئه‌و هێشتا له‌ شوێنی خۆی وه‌ستا بوو.

دواتر له‌ناكاو ده‌ستی كرد به‌ گریانێكی زۆر و به‌هێز كه‌ ده‌نگی به‌رز ده‌بوو له‌گه‌ڵ گریانه‌ قوڵ و درێژخایه‌نه‌كه‌ی .. وایلێكرد ئه‌ژنۆكانی بنوشتێنێته‌وه‌ و بكه‌وێته‌ سه‌ر زه‌وی , له‌ ڕاستیدا من كه‌مێك ترسم له‌ گریانه‌ به‌هێزه‌كه‌ی و ده‌نگه‌ به‌هێزه‌كه‌یدا بوو , دایكم و ماڕك بۆچی گوێیان لێ نییه‌؟ ئه‌ی بۆچی نایه‌ن ڕزگارم بكه‌ن؟ ئه‌وان له‌كوێن؟
ئه‌ی ئه‌مه‌ بۆچی ده‌گری و ده‌سته‌كانی له‌سه‌ر ڕووخساری داناوه‌ , ئه‌م كوڕه‌ به‌ گریانه‌كه‌ی واملێده‌كات زیاتر خه‌م بخۆم و توشی مه‌ڕاق بم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نازانم له‌به‌ر چ هۆكارێك ده‌گری و له‌ ژووری مندایه‌ و ده‌رگاكه‌ی قوفل كردووه‌!

I'm fine ༒ Save me |𝙥.𝙟𝙢|✔︎Where stories live. Discover now