"خــۆشمــده‌وێــی"

366 90 26
                                    

ᴠᴏᴛᴇシ

____________________________

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

____________________________

ئه‌مڕۆ رۆژێكی نوێ بوو بۆم , به‌ڕاستی كه‌ش و هه‌واكه‌ی زۆر خۆشـه‌ .. چوینه‌ته‌ سه‌ره‌تـای وه‌رزی پایز ئه‌مه‌ش وه‌رزێكی زۆر تایبه‌ت و خۆشه‌ بۆ من.
ژووره‌كه‌م پاككرده‌وه‌ و په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌كه‌م كرده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وا ئاڵوگۆڕ بكات , سه‌رنجم له‌ ده‌ره‌وه‌ بوو سه‌یری جوانی دار و دره‌خته‌ به‌رزه‌كانم ده‌كرد له‌گه‌ڵ شنه‌با كه‌ به‌هێمنی گه‌ڵای داره‌كان ده‌هێنێت و ده‌با.
كه‌سێك له‌ دواوه‌م كه‌مه‌رمی گـرت..!
ته‌زوویه‌ك به‌ جه‌سته‌مدا هات , زانیم كه‌ جیمینه‌ بۆیه‌ هیچ خۆم شڵه‌ژاو ده‌رنه‌خست به‌ڵكو زۆر ئاسایی بووم.

جیمین: "به‌یانی باش"

ده‌نگه‌ قوڵ و هێمنه‌كه‌ی به‌ گوێمدا چرپاندی , هه‌ستم به‌ گه‌رمی جه‌سته‌م كرد , ماوه‌یه‌كه‌ هه‌ستده‌كه‌م شتێكی سه‌یر به‌سه‌رمدا هاتووه‌ له‌م ڕووداوانه‌دا ناتوانم كۆنتڕۆڵی خۆم بكه‌م!
ئایا من؟..... ئاشقی بووم؟ ئه‌وم خۆشده‌وێت؟ من هه‌رگیز نه‌كه‌وتوومه‌ته‌ داوی خۆشه‌ویستی و ئاشقایه‌تییه‌وه‌ , به‌ڵام هه‌ستده‌كه‌م كه‌ من ئاشقم!!
چۆن ده‌بێت؟ من ئاشقی مردوویه‌ك بووم؟!
له‌ خه‌یاڵ و بیركردنه‌وه‌كانمدا هاتمه‌ ده‌ره‌وه‌ و به‌ هێواشی وه‌ڵامیمدایه‌وه‌..

ئێلارا: "به‌یانی تۆش باشتر!"

جیمین: "بیرت له‌چی ده‌كرده‌وه‌؟"

ئێلارا: "جیمین!!"

جیمین: "همم؟"

ناوی ئه‌وم هێنا به‌ڵام ئه‌و هه‌ر به‌رده‌وام بوو له‌ بۆنكردنی قژم!! من پرسیارێكم هه‌یه‌ وه‌ پێویسته‌ به‌خێرایی وه‌ڵامه‌كه‌ی بزانم ..

ئێلارا: "بۆچی... ته‌نها من ده‌توانم بتبینم وهه‌ستت پێبكه‌م؟"

هه‌تا چه‌ند چركه‌یه‌كی زۆر كه‌شه‌كه‌ بێده‌نگ بوو .. گوێم له‌ ده‌نگی جیمین نه‌مایه‌وه‌ , كه‌مێك پێم سه‌یر بوو كه‌ بێده‌نگ بوو وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌می نه‌دایه‌وه‌ .... ئایا ئه‌وه‌ شتێكی گرنگه‌؟

جیمین: "ده‌ته‌وێت بزانی؟"

ئێلارا: "بێگوومان به‌ڵێ.!!"

جیمین: "باشه‌.."

قسه‌ی كۆتایی كرد و دووركه‌وته‌ له‌ من , وه‌ دواتر ده‌ستی گرتم و ڕووی كرد له‌ من بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوه‌تی چاوه‌كانی نوقمی چاوه‌كانم بێت و نزیك بێت لێم..
كه‌مێك دڵم به‌خێرایی لێیده‌دا به‌ بینینی چاوه‌ دره‌وشاوه‌كانی.

جیمین: "پێت ده‌ڵێم به‌ڵام تكایه‌.."

سه‌ری نزم كرده‌وه‌ و سه‌یری زه‌وییه‌كه‌ی كرد... من خێرا وه‌ڵامم دایه‌وه‌ و به‌ ده‌ستم سه‌ریم به‌رزكرده‌وه‌ و وام لێكرد دووباره‌ نوقمی چاوه‌كانم ببێت.

ئێلارا: "جیمین.. تكایه‌ چی؟"

جیمین: "تكایه‌ ... دڵنیام كه‌ ئه‌وه‌ شتێكی مه‌حاڵه‌ به‌ڵام ده‌مه‌وێت باوڕم پێ بكه‌یت كه‌ من...."

ئێلارا: "من؟؟ چی!"

بێده‌نگ بووین ته‌نها سه‌یری چاوی یه‌كدیمان ده‌كرد.. له‌گه‌ڵ گرتنی ده‌سته‌كانمان له‌ناو یه‌كتردا كه‌شه‌كه‌ی زیاتر قوڵتر ده‌كرده‌وه‌ به‌هۆی ئه‌و حاڵه‌ی كه‌ من هه‌مه‌ , دڵم زۆر خێراتر لێیده‌دا چاوه‌ڕێی وه‌ڵامێك بووم ده‌ترسم شتێكی خراپ ڕووبدات ده‌بێت چ شتێك وابكات كه‌ من باوڕی پێ نه‌كه‌م؟

جیمین: "من..."

ئێلارا: "جیمین... تكات لێده‌كه‌م بیڵێ!"

دووباره‌ په‌یوه‌ندی چاوبه‌ستنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵمدا زیاتر شێتی ده‌كردم... بێگوومان دڵم وه‌كو شێتێك لێده‌دات.! ئێستا ده‌زانم كه‌ چه‌ندێك ئاشقیم و چه‌ندێك خۆشمده‌وێت.. به‌ڵام ئه‌ی ئه‌و؟ ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه‌ی من .. خۆشیده‌وێم؟

جیمین: "مـ مـن.... خۆشمــده‌وێــی!!"

____________________________________

منیش خۆشمئه‌وێ ده‌ی ڤۆت بكه‌ به‌صاقه‌وبم🥲🦦هیچ ئه‌كتیڤ نین نازانم بۆچی😔💔ده‌ی هه‌رچۆنێ بێ خۆتان ئه‌زانن گه‌ر مه‌كته‌ب هه‌بێ فریای یه‌ك شت ناكه‌وین به‌خوا منیش وام مه‌گه‌ر له‌ مه‌جالێكا پاڕتی تر بنووسم ئه‌وه‌نده‌ی نه‌ماوه‌ بۆ كۆتایی خۆتان ئاماده‌...

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

منیش خۆشمئه‌وێ ده‌ی ڤۆت بكه‌ به‌صاقه‌وبم🥲🦦
هیچ ئه‌كتیڤ نین نازانم بۆچی😔💔
ده‌ی هه‌رچۆنێ بێ خۆتان ئه‌زانن گه‌ر مه‌كته‌ب هه‌بێ فریای یه‌ك شت ناكه‌وین به‌خوا منیش وام مه‌گه‌ر له‌ مه‌جالێكا پاڕتی تر بنووسم ئه‌وه‌نده‌ی نه‌ماوه‌ بۆ كۆتایی خۆتان ئاماده‌ بكه‌ن 🥺😭🤧💗

I'm fine ༒ Save me |𝙥.𝙟𝙢|✔︎Where stories live. Discover now