ᴠᴏᴛᴇシ
___________________________
ئه‌و پرسیاره‌م له دایكم كرد له كاتێكدا بیرم له شتێك ده‌كرده‌وه ... ئه‌و هێشتا له شۆكدا بوو ,ده‌مویست بزانم دایكم به بێ بوونی من چی ده‌كات و چی به‌سه‌ردێت دوای ئه‌وه‌ی كه كاره‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌م؟
ئه‌و كاره‌ی من بیری لێده‌كه‌مه‌وه چییه؟!دایكم: "كچم تۆ باشیت؟ ... خۆ نه‌خۆش نیت!"
ده‌سته گه‌رمه‌كانی له‌سه‌ر نێوچه‌وانم دانا به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی تامه یاخود نا..
ده‌سته‌كانی دایكم گرت و نوقمی ده‌سته‌كانی خۆمم كرد له كاتێكدا بیرم له شتێك ده‌كرده‌وه.ئێلارا: "دایكه!"
بانگیم كرد به‌هێواشی , چاوه‌كانم چوونه سه‌ر ڕووخساره به‌ته‌مه‌نه‌كه‌ی دایكم كه‌مێك چرچی له‌سه‌ر رووخساریدا بوو بێگوومان مرۆڤ هه‌ر به گه‌نجی نامێنێته‌وه! ,دایكم ته‌مه‌نێكی كه‌مێك گه‌وره‌ی هه‌یه بۆیه به‌و چرچه كه‌مانه‌ی كه له‌سه‌ر ڕووخساریدا هه‌یه هێشتان جوانه و خۆشمده‌وێت.
ئێلارا: "ده‌مه‌وێت بزانم ... تۆ به‌بێ بوونی من چیده‌كه‌یت؟"
دایكم: "ده‌ته‌وێت وه‌كو باوكت تۆش له ده‌ستـبـده‌م؟"
ئێلارا: "ئااای دایكه .... من مه‌به‌ستم له‌وه‌یه گه‌ر من بمرم تۆ چیده‌كه‌یت؟"
دایكم: "منیش ده‌مرم!!"
هه‌ر كه گوێم له‌و وشه‌یه بوو ته‌زوویه‌ك به‌گیانمدا هات, نه‌خێر دایكم نابێت ئه‌و كاره بكات دوای مردنی من...
ئێلارا: "نه‌خێر نه‌خێر ... نـ نابێت دوای من خۆت بكوژی!"
دایكم: "ئێلارا؟ تۆ مه‌به‌ستت له چییه؟ به‌نیازی خۆت بكوژی؟"
ئێلارا: "نه‌خێر ... ئێێێ ئه‌وه ته‌نها پرسیارێكم كرد."
كه‌مێك شڵه‌ژام به‌ڵام دایكم گوێی پێ نه‌دا و ده‌ستمی به‌ردا و ڕۆیشته نزیك به‌فرگره‌كه..
YOU ARE READING
I'm fine ༒ Save me |𝙥.𝙟𝙢|✔︎
Romance{كـۆتایی هاتـووه} .... تـۆ چیت؟ من چۆن بڕوا به تۆ بكـه‌م؟ تكــایه با خـه‌ون بێـت .. نـامهوێت ئه‌مـه ڕاستـی بێــت! مـ مـن له‌گه‌ڵ كێـدا قسه ده‌كه‌م؟؟ ههستدهكـهم شێـت ده‌بـم .... بوكـهڵهكهم كه زۆرم خۆشده‌ویسـت .. ڕوحـی تێـدایه؟! ڕوحــی...