فرمێسكه‌كانی جیمین

368 97 2
                                    

ᴠᴏᴛᴇシ

______________________________

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

______________________________

ته‌نها ده‌نگی هه‌نسك و گریانه‌كانی جیمین ده‌ستشۆره‌كه‌ی گرتبووه‌وه‌..
بێ وه‌ستان خێرا رۆیشتم بۆ لای جیمین, زۆر بێ هیوا بوو ,ده‌سته‌كانیم گرت و له‌ ڕوخساریم جیاكرده‌وه‌ ... هه‌موو شوێنێكی ڕوخساری ته‌ڕ ببوو به‌ فرمێسكه‌كانی.

ئێلارا: "بۆچی ده‌گریت؟"

به‌هێمنییه‌وه‌ لێیم پرسی, ئه‌و به‌هێواشی سه‌یری كردم , بێ هیوا و بێ هێزی له‌ چاوه‌كانیدا دیاربوو ... كه‌مێك بێده‌نگ بوو به‌ڵام دواتر لێوه‌كانی له‌یه‌ك جیاكرده‌وه‌ و وه‌ڵامی دامه‌وه‌.

جیمین: "بۆچی خۆشت ناوێم؟"

ئێلارا: "خۆت ده‌زانیت هه‌ردووكمان له‌ دوو..."

نه‌متوانی ڕسته‌ی كۆتاییم ته‌واو بكه‌م خێرا دوو ده‌ست هێرشی كرده‌ سه‌ر شانه‌كانم و ده‌یجوڵاندمه‌وه‌... جیمین زۆر به‌ توڕه‌ییه‌وه‌ سه‌یری ده‌كردم.

جیمین: "ده‌زانم هه‌ردووكمان له‌ دوو جیهانی جیاوازداین... به‌ڵام؟ به‌ڵام من خۆشم ده‌وێیت هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ كه‌ تۆم بینی ئاشقت بووم.."

ده‌ستم كرد به‌ گریان كاتێك ئه‌و زۆر به‌توڕه‌ییه‌وه‌ هاواری به‌سه‌رمدا ده‌كرد و شانه‌كانی ڕاده‌وه‌شاندم.

ئێلارا: "جیمین نابێت..!"

جیمین: "ده‌بێت... ده‌بێت منت خۆش بوێت... ده‌بێت له‌به‌ر من بژیت!"

هه‌ر بێده‌نگ بووم و به‌ چاوه‌ پڕ فرمێسكه‌كانمه‌وه‌ سه‌یری جیمینم ده‌كرد چاوه‌ڕێ بووم ئه‌و توڕه‌ بوونه‌ی نه‌مێنێت... زۆر قسه‌ی كرد به‌ڵام من گوێم له‌ هیچ وشه‌یه‌كی ئه‌و نه‌بوو ته‌نها به‌ چاوی پڕ فرمێسكه‌وه‌ سه‌یری چاوه‌كانی ئه‌وم ده‌كرد.. كه‌ فرمێسكه‌كانی وه‌كو باران ده‌كه‌وتن.

جیمین: "بۆچی هیچ شتێك ناڵێیت؟ ها؟"

ئێلارا: "ئارام بوویت؟!"

كه‌ ئه‌و قسه‌یه‌م ووت ,جیمین كه‌مێك ئارام بووه‌وه‌ و ده‌سته‌كانی دورخسته‌وه‌ له‌سه‌ر شانه‌كانم... كه‌مێك بێده‌نگ بوو به‌ڵام هه‌ر سه‌یری ده‌كردم و به‌رده‌وام بوو له‌ فرمێسك ڕشتن له‌گه‌ڵمدا.

جیمین: "ببـوو.."

ئێلارا: "ده‌زانم پێویست به‌ داوای لێبووردن ناكات, چونكه‌ هه‌مووی به‌هۆی منه‌وه‌ بوو.. من داوای لێبوردنت لێده‌كه‌م"

بێده‌نگ بووم و سه‌رم نزم كرده‌وه‌ و سه‌یری ده‌ستم كرد... دوای ماوه‌یه‌ك هه‌ستم به‌ نزیك بوونه‌وه‌ی جیمین كرد و ده‌سته‌كانی گرتم..

جیمین: "ئێستا تۆ منت خۆشده‌وێت وایـه‌؟"

به‌هێمنی سه‌رم به‌رز كرده‌وه‌ و بۆ ماوه‌یه‌ك چاوه‌كانمان له‌ فرمێسك ڕشتن وه‌ستان ته‌نها سه‌یری یه‌كتـریان ده‌كه‌ن... چاوه‌كانی زۆر ده‌دره‌وشایه‌وه‌ كاتێك كه‌ سه‌یری ده‌كردم.. زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی شكاوم كرد و وتم..

ئێلارا: "هـه‌.... هه‌ندێك جار لێت ده‌ترسم .!"

جیمین: "بۆچی؟ لێم مه‌ترسه‌ من ئازارت ناده‌م گیانه‌كه‌م.."

ئێلارا: "به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت من هه‌ر لێت ده‌ترسم."

جیمین: "ئه‌ی پێم ناڵێیت خۆشت ده‌وێم یاخود نا؟"

ئێلارا: "نازانم... پێویسته‌ بیری لێبكه‌مه‌وه‌."

زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی بچووكم كرد و سه‌یری جیمینم كرد ئه‌و هێشتا شۆك ببوو سه‌یری ده‌كردم .. من به‌هێواشی هه‌ستامه‌وه‌ و به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستشۆره‌كه‌ ده‌ڕۆیشتم به‌ڵام به‌ قسه‌كه‌ی جیمین وه‌ستام.

جیمین: "واته‌.... خۆشت ده‌وێم؟ وایـه‌.؟"

ئێلارا: "له‌وانه‌شه‌ خۆشم نه‌وێیت!"

جیمین: "به‌ڵام تۆ سه‌ره‌تا وتت خۆشم ناوێیت."

ئێلارا: "نه‌خێر وانییه‌.."

جیمین: "كه‌واته‌ خۆشت ده‌وێم؟"

ئێلارا: "نه‌خێر."

زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كم كرد و چوومه‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستشۆره‌كه‌ و ده‌رگاكه‌م داخست .. دڵنیام ئێستا جیمین مێشكی له‌ ده‌ست داوه‌ به‌ بیركردنه‌وه‌ له‌ قسه‌كانم .. به‌ڕاستی من ئه‌وم شێت كردووه‌ جارێ ده‌ڵێم خۆشمده‌وێی و جارێكی دیكه‌ش پێی ده‌ڵێم خۆشم ناوێیت.

______________________________

ئاگاتان له‌ داده‌ ئێلارایه‌ جیمینی شێت كردووه‌؟🥲🦦پلیس ڤۆت له‌بیرمه‌كه‌ 🥺😔💔

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

ئاگاتان له‌ داده‌ ئێلارایه‌ جیمینی شێت كردووه‌؟🥲🦦
پلیس ڤۆت له‌بیرمه‌كه‌ 🥺😔💔

I'm fine ༒ Save me |𝙥.𝙟𝙢|✔︎Where stories live. Discover now