ᴠᴏᴛᴇシ
___________________________
ئێستا نزیكه‌ی سێ هه‌فته‌یه نێوانی من و جیمین زۆر باش بووه و زۆر باشتر ده‌بێت ... نیوه‌ی رۆژه‌كانم به یارمه‌تیدانی دایكم به‌ڕێده‌كه‌م و گاڵته و پێكه‌نینه‌كانم له‌گه‌ڵی كۆتایی نایه‌ت , له‌گه‌ڵ ماڕكیشدا ته‌نهـا شه‌ڕ ده‌كه‌ین و هیچی تر . :)
به‌ڕێده‌كه‌وتم به‌ره‌و ژووره‌كه‌م بۆ لای جیمین هه‌ر كه ده‌رگـاكه‌م كرده‌وه گوێم له ده‌نگی ده‌رگای كانتۆره‌كه‌م بوو داخرا..
چوومه ژووره‌وه بینیم جیمین له لای كانتۆره‌كه‌مه‌وه وه‌ستاوه و سه‌یرم ده‌كات , منیش له‌سه‌رخۆ ده‌رگاكه‌م داخست و كه‌مێك له جیمین نزیك بوومه‌وه.ئێلارا: "چی ڕوویداوه؟"
جیمین: "هـ هـیچ.."
كه‌مێك شڵه‌ژاو دیار بوو به‌ڵام من ده‌زانم كه درۆ ده‌كات شتێكم لێ ده‌شـارێته‌وه.
ئێلارا: "ڕاستییه‌كه‌م پێ بڵێ!"
جیمین: "چی؟"
ئێلارا: "جیمین ... ده‌زانم ده‌یشاریته‌وه خێرا پێم بڵێ چیت ده‌كرد؟ چیم لێ ده‌شاریته‌وه؟"
جیمین: "ڕاستییه‌كه‌ی ..."
دڵته‌نگ ده‌رده‌كه‌وت دواتر سه‌یری كردم و چاوه‌كانی له چاوه‌كانمدا نوقم كرد... كه‌مێك بێده‌نگ بوو به‌ڵام قسه‌ی كرد.
جیمین: "ئه‌و كاغه‌زه‌ی كه من خوێندمه‌وه و ڕوحم له جه‌سته‌م جیاكرایه‌وه .. به‌دوای ئه‌و كاغه‌زه‌دا ده‌گه‌ڕام به‌ڵام له هیچ شوێنێك نه‌بوو."
ئێلارا: "ئه‌و كاغه‌زه‌ت بۆچییه؟"
جیمین: "هه‌روا ... ده‌مه‌وێت بزانم له كوێیه."
كه‌مێك بێده‌نگ بووم و بیرم له‌و قسه‌یه ده‌كرده‌وه ... ئه‌و پێی وایه من كاغه‌زه‌كه ده‌خوێنمه‌وه؟ یان له‌وه ده‌ترسێت كه كه‌سێكی تر بیخوێنێته‌وه؟ یاخود ... ده‌یه‌وێت شتێك به‌سه‌ر كاغه‌زه‌كه‌دا بهێنێت؟
ئێلارا: "نـ نازانم ... ده‌مێكه دیار نییه نازانم له كوێیه... ئێێێ ده‌مه‌وێت پرسیارێك بكه‌م.."
جیمین: "فه‌رموو"
ئێلارا: "ئه‌و كاغه‌زه ده‌توانیت بیدڕێنیت؟"
جیمین: "نه‌خێر ئه‌وه جادووییه‌كی زۆر به‌هێزه كه ته‌نها كاغه‌زه‌كه‌شی وه‌كو به‌ردێكی لێ كردووه كه نه‌توانرێت وشه‌كانی بسڕدرێته‌وه و كاغه‌زه‌كه بدڕێت."
بێده‌نگی به‌سه‌ر كه‌شه‌كه‌دا هات ... جیمین له من نزیك بووه‌وه و باوه‌شێكی گه‌رمی پێبه‌خشیم كه ده‌مێك بوو چاوه‌ڕێی ئه‌و باوه‌شه گه‌رمه‌ی بووم.. منیش باوه‌شه‌كه‌م گۆڕییه‌وه له‌گه‌ڵیدا.. ده‌ستی كرد به قسه كردن به هێمنی و له‌سه‌رخۆیی ..
جیمین: "هیوادارم هه‌رگیز كاری خراپ نه‌چێته مێشكته‌وه بۆ كاغه‌زه‌كه.. نامه‌وێت ژیانت وه‌كو منی لێبه‌سه‌ربێت."
(تێپه‌ڕینی كات : شـه‌و)
له‌سه‌ر جێخه‌وه‌كه پاڵكه‌وتبووم جیمین سه‌ری له‌سه‌ر سنگم حه‌ساندبووه‌وه ... نه‌خه‌وت بوو ته‌نها چاوه‌كانی داخست بوو چونكه ئه‌و مردووه خه‌وتن بوونی نییه... بیرم له قسه‌كانی جیمین ده‌كرده‌وه .. ئه‌و نایه‌وێت من به‌هۆی ئه‌و جادووه كاغه‌زه‌وه ژیانم له‌ناوبچێت.. وه ده‌یه‌وێت هه‌ر به‌م شێوه‌یه بمێنینه‌وه؟ ئه‌و مردوو من زیندوو؟.
ده‌سته‌كانم به‌نێو قژیدا ده‌هێنا و ده‌برد به هێواشی ... چاوه جوانه‌كانی داخرا بوون هیچ شتێكی نه‌ده‌ووت... سه‌یری به‌رامبه‌رم كرد .. ورچه په‌مه‌ییه‌كه‌م بینی له‌سه‌ر مێزه‌كه , ئه‌و كاته‌م بیر كه‌وته‌وه كه جیمین خۆی ده‌خسته ناو ورچه‌كه‌مه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی من له ئه‌و نه‌ترسم.
زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی بچووك هاته سه‌ر لێوانم كاتێك جیمین به كیوتی هه‌ستا و سه‌یری كردم.جیمین: "بیر له چی ده‌كه‌یته‌وه؟"
ئێلارا: "هیچ! ... من ده‌ڕۆم كه‌مێك ئاو ده‌خۆمه‌وه ئێستا دێمه‌وه"
هه‌ستام له‌سه‌ر بێده‌كه و چوومه ده‌ره‌وه‌ی ژووره‌كه و ده‌رگاكه‌م به هێواشی داخست.. وابزانم ئیتر ئێستا كاتییه‌تی..!
_________________________________
I love you 💕❤️
YOU ARE READING
I'm fine ༒ Save me |𝙥.𝙟𝙢|✔︎
Romance{كـۆتایی هاتـووه} .... تـۆ چیت؟ من چۆن بڕوا به تۆ بكـه‌م؟ تكــایه با خـه‌ون بێـت .. نـامهوێت ئه‌مـه ڕاستـی بێــت! مـ مـن له‌گه‌ڵ كێـدا قسه ده‌كه‌م؟؟ ههستدهكـهم شێـت ده‌بـم .... بوكـهڵهكهم كه زۆرم خۆشده‌ویسـت .. ڕوحـی تێـدایه؟! ڕوحــی...