ᴠᴏᴛᴇシ
____________________________
هه‌تـا پێنج خوله‌ك زیاتر گوێم له هیچ شتێك نه‌بوو , وابزانم ئه‌و ڕۆیشت!
ئه‌و كێیه؟ بۆچی نایبینم؟ ئه‌و جنـه؟ من بیر له‌چی ده‌كه‌مه‌وه خوایه گیان.
خێرا لێره ڕابكه‌م باشتره.
هه‌ستامه‌وه و كاغه‌زه كۆنه‌كه‌ی ده‌ستم كرده نێو كانتۆره شكاوه‌كه وه نه‌متوانی بیخوێنمه‌وه چونكه ترس جه‌سته‌می داگیر كردبوو...
خێـرا چوومه ده‌ره‌وه له‌و ژووره و ده‌رگاكه‌م داخسـت!هه‌ناسه‌كانم توند بوون هه‌ستم ده‌كرد له ده‌ست نێچیرێك هه‌ڵدێم و ڕاده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی ئازارم نه‌دا و نه‌مخـوات!
به‌سه‌ر پلیكانه‌كاندا هاتمه خواره‌وه و دایكم و ماڕكم بینی له‌سه‌ر كورسی چێشتخانه‌كه دانیشتبوون قسه‌یان ده‌كرد ده‌رباره‌ی ڕابردوو .من ئێستا گه‌ر ئه‌م ڕووداوانه باس بكه‌م ئه‌وان باوڕم پێناكه‌ن.!
وا باشتره بێده‌نگ بم .. پێویستـه به‌ڵگه‌م هه‌بێت , وه له‌وانه‌یه بیركردنه‌وه و خه‌یاڵه‌كانمه وام لێده‌كه‌ن گوێم له‌و ده‌نگانه و بیركردنه‌وانه ببـێت!!نازانم نازانم! , خه‌ریكه مێشكـم له ده‌ستده‌ده‌م..
هه‌رچییه‌ك ڕووبدات من نامه‌وێت دووباره بڕۆمه‌وه ئه‌و ژووره.!!!!
كه‌مێك خۆم ڕێك كرده‌وه و له ته‌نیشت دایكمه‌وه دانیشتم.دایكم: "ئێێ.. بۆ ئێلاراش جلوبه‌رگی جوانی بۆ ده‌كڕین و بێـدێكی شازی بۆ ده‌كڕین!"
ماڕك: "وه‌كو شاژن بژی , مه‌به‌ستم ته‌نها له ژووره‌كه‌ت."
ماڕك هه‌میشه گاڵتـه‌م پێده‌كـات .. وه من زۆر بێتاقه‌ت نابـم به‌وه .. هه‌رچۆنێك بێت ئه‌و برامه نابێت كارێك بكه‌م كه دڵگران بێت, بێگومان قسه‌كانی ته‌نها بۆ گاڵته و پێكه‌نینه!
ئێلارا: "باشه ... كه‌ی ده‌ڕۆین؟"
دایكم: "من و ماڕك ده‌ڕۆین .. پێداویستی بۆ تۆش ده‌كڕین بێ خه‌م بـه , تۆ له ماڵه‌وه ببه!,"
YOU ARE READING
I'm fine ༒ Save me |𝙥.𝙟𝙢|✔︎
Romance{كـۆتایی هاتـووه} .... تـۆ چیت؟ من چۆن بڕوا به تۆ بكـه‌م؟ تكــایه با خـه‌ون بێـت .. نـامهوێت ئه‌مـه ڕاستـی بێــت! مـ مـن له‌گه‌ڵ كێـدا قسه ده‌كه‌م؟؟ ههستدهكـهم شێـت ده‌بـم .... بوكـهڵهكهم كه زۆرم خۆشده‌ویسـت .. ڕوحـی تێـدایه؟! ڕوحــی...