____________________________________
دایكم: " كچم هیچت نه‌خوارد!!"
ئێلارا: "برسیم نییه... له قوتابخانه نان ده‌خۆم خه‌مت نه‌بێ..!"
ده‌رگاكه‌م داخست و به‌ڕێكه‌وتم بۆ قوتابخانه.. به‌ڕاستی هه‌ستده‌كه‌م ئه‌مڕۆ رۆژێكی ته‌واو جیاوازه!, كۆتا رۆژی هه‌فته‌یه ئه‌مه ناوازه‌یه, بۆیه ده‌مه‌وێت كاته‌كانم به خۆشی به‌سه‌ر به‌رم.
تێـپه‌ڕبوونی كات:
دوای ته‌واو بوونی قوتابخانه, به‌ڕێكه‌وتم بۆ ماڵه‌وه.. به‌ڵام ته‌واوی كاته‌كه هه‌ستم ده‌كرد كه‌سێك چاودێریم ده‌كات,!
ئاوڕم ده‌دایه‌وه و كوڕێكم ده‌بینی كه چاكه‌تێكی ڕه‌شی له‌به‌ردا بوو له‌گه‌ڵ ماسكێك كه رووخساری داپۆشی بوو.. پێم وابوو كه دووباره ئه‌و كوڕه‌یه كه له په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌كه‌مه‌وه چاودێری ده‌كردم.
هه‌نگاوه‌كانم خێراتر ده‌كرد, ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه خێراتر ده‌ڕۆیشت!
ترسێك به هه‌موو له‌شمدا هات!!, به خێرایی ده‌ستم كرد به ڕاكردن.. زۆر ده‌ترسام , ئه‌ویش به‌خێرایی به دوامدا ڕایده‌كرد.!؟؟؟: "هێی... بوه‌سته!!!!"
ئه‌و هاواری ده‌كرد و ده‌یوت بوه‌سته!!,به‌ڵام من زۆر ده‌ترسام .. هه‌ر به‌رده‌وام بووم له ڕاكردن به نێو كۆڵانه‌كاندا!.
سه‌یری دواوه‌م ده‌كرد و ڕامده‌كرد به‌ڵام له‌ناكاو..پێم هه‌ڵكه‌وت به به‌ردێكدا و كه‌وتمه سه‌ر زه‌وی.. كه ئه‌وه‌ش ئازارێكی زۆری دروست كرد بۆ قاچم!
به ده‌سته‌كانم قاچم ده‌گرت و له‌به‌ر ئازار چاوه‌كانم داخست.؟؟؟: "تۆ باشیت؟؟"
دووباره ده‌نگه هێمنه‌كه‌ی , به مێشكمدا هات و ده‌چوو.. چاوه‌كانم كرده‌وه و ئه‌و كوڕه‌م له‌به‌رامبه‌رمدا بینیه‌وه.. هه‌ناسه‌كانم ناجێگیر بوون به چاوه‌كانی, به هه‌مانشێوه ترسێكیش له‌ناو دڵمدا هه‌بوو..!
YOU ARE READING
I'm fine ༒ Save me |𝙥.𝙟𝙢|✔︎
Romantizm{كـۆتایی هاتـووه} .... تـۆ چیت؟ من چۆن بڕوا به تۆ بكـه‌م؟ تكــایه با خـه‌ون بێـت .. نـامهوێت ئه‌مـه ڕاستـی بێــت! مـ مـن له‌گه‌ڵ كێـدا قسه ده‌كه‌م؟؟ ههستدهكـهم شێـت ده‌بـم .... بوكـهڵهكهم كه زۆرم خۆشده‌ویسـت .. ڕوحـی تێـدایه؟! ڕوحــی...