ᴠᴏᴛᴇシ
_________________________________
دوای دوو هه‌فته زیاتر , من چیتر گوێم له‌و كه‌سه نه‌بووه‌وه و ئاگاداری ئه‌و نیم ماوه‌یه‌ك بوو زۆر بیرم لێیده‌كرده‌وه به‌ڵام ئێستا هه‌ر بهلـامهوه گرنگ نییه.. به هه‌رحاڵ من ئێستـا له ژوورهكهمدام هه‌موو شتێكی ژووره‌كه‌م ڕێكخراوه و به‌جوانی دانراوه , جێخـهوێكی سور و گه‌وره‌م هه‌یه له‌گه‌ڵ كانتۆری جل كه زۆر شاز بوو , هه‌موو شتێكی ژووره‌كه‌م شاز و جوان بوو جگـه له ....
هه‌ندێك كه‌لوپه‌لی كۆن كه هێشتـا مابوون له‌سه‌ر كانتۆره‌كه‌م دامنابوو ..
پێم باش نه‌بوو فڕێیبـدهم , ڕۆژێك داده‌نێم ته‌نهـا سه‌رقاڵی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه ده‌بم و سه‌یریان ده‌كه‌م.
ژووره‌كه‌م به ته‌واوی ڕێكخراو بوو .... له‌گه‌ڵ ئه‌و ورچه كۆنه‌ی كه له‌م ژووره‌دا دۆزیمه‌وه زۆرم خۆشده‌وێ.
ڕاستـه كه‌مێك دڕا‌و و كۆنه به‌ڵام من ئه‌و بوكهڵهیهم زۆر خۆشده‌وێت له‌وانه‌یه له‌به‌ر ڕه‌نگه په‌مه‌ییه‌كه‌ی بێت.!
ئێستـا له‌سه‌ر جێخهوهكهم دانیشتووم و سه‌یری بوكه‌ڵه‌كه‌ی ده‌ستم ده‌كه‌م و ده‌ستم به سه‌ریدا دههێنـا.
به هێمنی له‌سه‌ر جێخهوهكـهم دامنا و قـژم كرده‌وه و پاڵكه‌وتم له‌سه‌ر جێخه‌وه‌كه , كه‌مێك ماندوو بووم وه بوكهڵهكهم خستـه نێو باوهشمـهوه و چاوه‌كانم داخست ... ده‌مویست بخـهوم چونكه كات دره‌نگی كردبوو پێم وابێت كاتژمێر 1:27 خوله‌كی شه‌و بوو.
YOU ARE READING
I'm fine ༒ Save me |𝙥.𝙟𝙢|✔︎
Romance{كـۆتایی هاتـووه} .... تـۆ چیت؟ من چۆن بڕوا به تۆ بكـه‌م؟ تكــایه با خـه‌ون بێـت .. نـامهوێت ئه‌مـه ڕاستـی بێــت! مـ مـن له‌گه‌ڵ كێـدا قسه ده‌كه‌م؟؟ ههستدهكـهم شێـت ده‌بـم .... بوكـهڵهكهم كه زۆرم خۆشده‌ویسـت .. ڕوحـی تێـدایه؟! ڕوحــی...