كـۆتایی..!

510 99 86
                                    

Vote 🥺✨

____________________________

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

____________________________

لێدانه‌كانی دڵم خێراتر ده‌بوو له‌گه‌ڵ هه‌ر نزیك بوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌و..
نه‌مده‌زانی دڵخۆش بم به‌مه‌ی كه‌ ڕووده‌دات یان نا!
چاوه‌كانی داخست, به‌شێوه‌یه‌ك له‌ ڕووخساری یه‌كتره‌وه‌ نزیك بووین كه‌ته‌نها لێوم بجووڵاندایه‌ به‌ر لێوی ده‌كه‌وت!
هه‌ر له‌شوێنی خۆم وشك بووم كاتێك هه‌ستم به‌ لێوه‌كانی كرد..
یه‌كه‌م ماچ؟, یه‌كه‌م ماچ له‌ جیمینه‌وه‌؟.

هه‌ستم ده‌كرد خه‌ون ده‌بینم ,به‌ڵام نه‌خێر ئه‌وه‌ خه‌ون نه‌بوو, جیمین چێژی له‌م ساته‌ وه‌رده‌گرت! ,هه‌ر به‌رده‌وام بوو له‌ ماچكردنی لێوم, من ته‌نانه‌ت نه‌متوانی ماچه‌كه‌یشی له‌گه‌ڵدا بگۆڕمه‌وه‌.. به‌ڵێ..
من له‌ شۆكدام!

نه‌مده‌زانی چه‌ند خوله‌ك به‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوه‌دا ڕۆیشتووه‌!, كاتێك گوێم له‌ زه‌نگی مۆبایله‌كه‌م بوو خێرا له‌ جیمین دووركه‌وتمه‌وه‌ و كۆتاییم به‌ ماچه‌كه‌ هێنا.!

قژم بۆ پشتی گوێم برد و به‌ دوای مۆبایله‌كه‌مدا ده‌گه‌ڕام له‌ نێو جانتاكه‌م.
له‌كۆتاییدا مۆبایله‌كه‌م دۆزییه‌وه‌, دایكم په‌یوه‌ندی پێوه‌ ده‌كردم!
من ئێستا چۆن بتوانم به‌ ئاسایی له‌گه‌ڵ دایكمدا قسه‌ بكه‌م؟ له‌ كاتێكدا كه‌مێك پێش ئێستا من له‌ناو دڵ له‌رزینێكی زۆردا بووم؟

جیمین: "وه‌ڵامی بده‌ره‌وه‌!"

ده‌نگه‌ هێمن و قوڵه‌كه‌ی وای لێكردم دووباره‌ دڵم خێرا لێبدات, سه‌یری جیمینم نه‌كرد خێرا وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كه‌م دایه‌وه‌ و قسه‌م له‌گه‌ڵ دایكمدا كرد.

ئێلارا: "به‌ڵێ؟ دایكه‌!"

دایكم: "ئێلارا! ,ئه‌وه‌ له‌كوێیت؟ ,كات دره‌نگی كردووه‌ بۆ نه‌گه‌ڕاویته‌ته‌وه‌ ماڵه‌وه‌؟"

ئێلارا: "ئێێێ ... دایكه‌ خه‌مت نه‌بێ ئێستا دێمه‌وه‌, دواتر بۆت باس ده‌كه‌م چی ڕوویدا!"

I'm fine ༒ Save me |𝙥.𝙟𝙢|✔︎Where stories live. Discover now