ᴠᴏᴛᴇシ
____________________________
هه‌ناسه‌یه‌كی قوڵم هه‌ڵمژی و دامه‌وه ... كه‌مێك مێشكم ئارام كرد به ده‌نگی باڵنده‌كان بێگوومان له‌سه‌ر كورسییه‌كی ده‌ره‌وه دانیشتم كه ڕووی له دارستانه‌كانی ماڵه‌كه‌مان بوو كه‌ش و هه‌وایه‌كی فێنك و خۆشی هه‌بوو كه شنـه بایه‌كه به‌هێواشی قژمـی ده‌جوڵـاند و یاری پێده‌كرد.
دواتر چاوه‌كانم كرده‌وه و سه‌یری دیمه‌نی جوانی سروشتم ده‌كرد و ئه‌و ڕووداوه كه‌مێك پێـش ئێستـام هاته‌وه یاد..نابێت هه‌رگیز ئه‌وه ڕووبدات... ئه‌و منی خۆشده‌وێت؟ هه‌روه‌ها منیش ئه‌وم خۆشده‌وێت! به‌ڵام چۆن بتوانم له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وام بم له‌كاتێكدا ئه‌و مردووه ته‌نها ڕوحێكه و من ده‌یبینم!!
واته ئه‌و له‌سه‌ره‌تاوه خۆشیویستم ... بۆیه ته‌نها من ده‌توانم ئه‌و ببینـم.
ئه‌مه مه‌حاڵه چۆن شتی وا ڕووده‌دات؟؟؟مێشكم زۆر شڵه‌ژاو بوو هه‌ر بیرم له جیمین ده‌كرده‌وه وای لێكردم تووشی سه‌ر ئێشـه ببم.. بێگوومان دوای ئه‌وه‌ی جیمین پێی وتم "خۆشمده‌وێی" من به‌رگه‌م نه‌گرت وه دڵم به‌رگه‌ی ئه‌و بیستنه‌ی نه‌گرت... به خێرایی ڕامكرد و هاتمه ده‌ره‌وه له ماڵه‌كه.
پێم باش بوو به بینینی دره‌خت و گه‌ڵا وه‌ریوه‌كان و ده‌نگی باڵنده‌كان مێشكم ئارام ده‌بێته‌وه به‌ڵام .. سه‌رم تووشی ئازار بوو , كه‌مێك كه‌شه‌كه‌ی ساردی كرد هه‌ستام و چوومه ژووره‌وه ..
به‌ره‌و چێشتخانه‌كه ڕۆیشتم و په‌رداخێك ئاوم تێكرد و خواردمـه‌وه , له بیركردنه‌وه‌دا بووم له‌ناكاو گوێم له ده‌نگێك بوو ڕاچڵه‌كیم.ماڕك: "ئه‌وه تۆ له كوێ بووی؟!!!"
ئێلارا: "ئاااایش ... ماڕك منت ترساند , هاتم په‌رداخێك ئاوم خوارده‌وه"
ماڕك: "كچێ ئه‌ڵێم پێشتر له‌كوێ بووی؟ ژووره‌كه‌ت گه‌ڕام له‌وێ نه‌بووی! پێش ئه‌وه‌ی بێمه ژووره‌كه‌شت لێره نه‌بووی!"
YOU ARE READING
I'm fine ༒ Save me |𝙥.𝙟𝙢|✔︎
Romance{كـۆتایی هاتـووه} .... تـۆ چیت؟ من چۆن بڕوا به تۆ بكـه‌م؟ تكــایه با خـه‌ون بێـت .. نـامهوێت ئه‌مـه ڕاستـی بێــت! مـ مـن له‌گه‌ڵ كێـدا قسه ده‌كه‌م؟؟ ههستدهكـهم شێـت ده‌بـم .... بوكـهڵهكهم كه زۆرم خۆشده‌ویسـت .. ڕوحـی تێـدایه؟! ڕوحــی...