ᴠᴏᴛᴇシ
______________________________
جیمین: " یه‌ك .... دوو...."
جیمین به‌رده‌وام بوو له ژماردن ... من خێرا بیجامهكهم له پێ ده‌كرد له ناكاو جیمین دوو سێ ژماره‌ی په‌ڕاند و وتی " حه‌وت ... هه‌شت"
بلوسهكهم هه‌ڵگرت و ویستم بیكه‌مه به‌رم به‌ڵام جیمین گه‌یشته ژماره "١٠" و ئاوڕی دایه‌وه و سه‌یری كردم له كاتێكدا من سه‌رقاڵی بلوسهكهم بووم , خۆشبه‌ختانه جلی ژێره‌وه‌م له‌به‌ر بوو به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت ئه‌و سێ چركه توانی سه‌یری جه‌سته‌م بكات دوای ئه‌وه خێرا بلوسهكهم له‌به‌ر كرد و سه‌یری جیمینم كرد , ئه‌و چووبووه نێو خه‌یاڵه‌كه‌ی كاتێك سه‌یری ده‌كردم.ئێلارا: "تـۆ فێڵت كرد!"
جیمین: "چی؟ بۆچی؟"
زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی كرد وای كرد دڵم خێرا لێبدات نابێت ئه‌وه‌نده كیوت و جوان بێت.. هه‌رچۆنێك بێت كه‌مێك خۆم توڕه ده‌رخست و وه‌ڵامم دایه‌وه.
ئێلارا: "چه‌ند ژمارهیـهكـت نه‌ووت ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی سه‌یرم بكه‌یت!"
جیمین: "وایـه ... به‌ڵام من ده‌مه‌وێت سه‌یرت بكه‌م ئه‌وه ڕاستییه‌كه‌یه."
دڵم دووباره وه‌كو شێت ده‌جووڵایه‌وه ,جیمین هه‌ستا له‌سه‌ر جێخهوهكهم و به‌ره‌و نزیكی من هات... به‌و ده‌سته‌ی كه له‌سه‌ر كه‌مه‌رمی دانا وای كرد ته‌زوو به‌گیانمدا بێت له‌گه‌ڵ ده‌نگه هێمن و له‌سه‌رخۆیه‌كه‌ی...
جیمین: "بۆچی شه‌رم ده‌كه‌یت؟.. كاتێك پێت ده‌ڵێم .... خۆشمده‌وێی؟"
ئه‌وه چی ده‌ڵێت؟ ئاگاداری دڵم نییه چۆن وه‌كو شێتێك لێده‌دات بۆی! ,منیش خۆشمده‌وێت... به‌ڵام .... به‌ڵام ئه‌وه ناكرێت له نێوان دوو جیهانی جیاوازدا ڕووبدات ..., ئه‌و مردوو وه من زیندوو.!
ئێلارا: "جیمین تكایه ... ئه‌وه ناكرێت له نێوانی ئێمه‌دا ڕووبدات!"
ئه‌و زۆر له‌من نزیك بوو... به‌ڵام كاتێك گوێی له وه‌ڵامه‌كه‌م بوو كه‌مێك دووركه‌وته‌وه و چاوی خسته نێو چاوه‌كانمه‌وه.
YOU ARE READING
I'm fine ༒ Save me |𝙥.𝙟𝙢|✔︎
Romance{كـۆتایی هاتـووه} .... تـۆ چیت؟ من چۆن بڕوا به تۆ بكـه‌م؟ تكــایه با خـه‌ون بێـت .. نـامهوێت ئه‌مـه ڕاستـی بێــت! مـ مـن له‌گه‌ڵ كێـدا قسه ده‌كه‌م؟؟ ههستدهكـهم شێـت ده‌بـم .... بوكـهڵهكهم كه زۆرم خۆشده‌ویسـت .. ڕوحـی تێـدایه؟! ڕوحــی...