"پیرۆزە! تۆ دووگیانیت"لەم ساتەدا دڵم لە لەڕزین وەستا و بە بێباوەڕی سەیریم کرد. دووگیان. من ناتوانم بم. من ناتوانم بەم شێوەیە منداڵێک بهێنمە ئەم دونیایە
" چەندێکە؟ " پرسیارم لە پزیشکەکە کرد
دەمزانی ناتوانم بەردەوام بم لە درۆکردن لەگەڵ خۆم لەسەر ئەم بابەتە. ئازاری سکم پشتگوێخستنی سەخت بوو
"نزیکەی هەشت هەفتەیە تۆ بچووکیت بۆ ئەوەی منداڵێکت ھەبێت . پێویستە سۆنەر بکەین بۆ ئەوەی بزانم گەشەی کۆرپەکە چۆن دەڕوات. من زۆر نیگەران نیم بەڵام حەز دەکەم دڵنیا بم کە هەموو شتێک باشە. ئێستا لەسەر مێزەکە پاڵ بکەوە و کراسەکەت بەرز بکەرەوە شیرینەکەم"
پاڵکەوتم و کراسەکەم بەرز کردەوە. پزیشکەکە جۆرێک لە جێڵی شینی بەسەر سکمدا چەقاند و منیش بەهۆی ساردیەکەیەوە کەمێک لەرز گرتمی بۆ چەند ساتێک. پزیشکە جوانەکە بە داوای لێبوردنەوە زەردەخەنەی بۆ کردم. ئامێری سۆنەرکردنەکەی لەسەر سکم دانا و بەدەوریدا جووڵاند
"ئاھ. لەوێ تۆ منداڵێکی بچووکت ھەیە"
سەیری شاشەکەم کرد، بینیم، منداڵەکەم.
"باشە هەموو شتێک باش دەردەکەوێت. بچووکە بەڵام زۆر نیگەران نیم. لەوانەیە بتوانین ڕەگەزەکە بڵێین . حەز دەکەیت بزانیت!؟"
بۆ ماوەیەکی کەم جیھازەکەی بۆ پێش و دواوە جووڵاند. بەڵام پێدەچێت نەیتوانیبێت ئەو شتە بدۆزێتەوە کە بەدوایدا دەگەڕا
"ببوورە شیرینەکەم، من ناتوانم هیچ ببینم.
وا دیارە دەیەوێت کەمێک زیاتر بە نهێنی بیهێڵێتەوە"کەمێک پێکەنیم بە گاڵتەجاڕییەکەی
جێڵەکەی لە سکم سڕییەوە"باشە خاتوو هێڵز. هەموو شتێک باش دەردەکەوێت بۆیە هەموو ڕۆژێک ئەم ڤیتامینانە بخۆ و چەند هەفتەیەکی تر دەتبینم. دەتوانیت کاتی چاوپێکەوتنی داهاتوو دابنێیت. " تەوقەمان کرد و ژوورەکەم بەجێهێشت
کاتەکەم دانا و نۆڕینگەکەم بەجێهێشت.
لەناو ئۆتۆمبێلەکەم دانیشتم و دواتر دەستم کرد بە ترس و دڵەڕاوکێ. ئێستا ناتوانم ئاگاداری منداڵێکی ساوا بم. ناتوانم کۆرپەیەک بهێنمە دونیا. جیهانی من سەلامەت نییە.
من چی بکەم؟
نەفرەت. پێویستە پێش ئەوەی ئەو بگەرێتەوە من بگەڕێمەوە.
خۆمم بەستەوە. فرمێسکەکانم سڕییەوە. و بە خێرایی ڕۆیشتم بۆ ماڵەوە. توانیم لە پانزە خولەکدا بگەڕێمەوە بەڵام دڵم وەستا بە بینینی سەیارەکەی لەبەر دەرگای ماڵەوە،
YOU ARE READING
RUSh/ceo✔️
Actionدووگیان و هەڵاتن لە مێردێکی توندوتیژ. ئەناستاسیا دوای ھەڵاتن لە مێردەکەی لە ژێر پاراستنی ceo خراپەکاردا کۆتایی دێت کە لایەنێکی نەرمی شاراوەی بۆی هەیە