بە تیشکی خۆر لە خەو هەڵسام کە لە ڕێگەی پەنجەرەکانەوە لە ڕوخسارمی دەدا. هیچم نەدەویست جگە لەوەی بگەڕێمەوە بۆ ناو خەوەکەم. لە خەودا ببینم کە من و باشترین هاوڕێم ماریسا وەک کەسانی ئاسایی هاوتەمەنی خۆمان بازاڕی دەکەین. بیری ئەو دەکەم. ساڵێکە ڕێگەم
پێنەدراوە بیبینم چونکە جۆن پێی وابوو کە من پێی دەڵێم چی لە ماڵەکەیدا ڕوودەداتهەندێک جار خۆزگەم دەخواست کە من ئەو بوومایە. ئەو جوان بوو. شۆخ و شەنگ. سەرکەوتوو. وە لەوەش گرنگتر. دڵخۆش.
بێگومان وەک باشترین هاوڕێ خەمی شێوازی ژیانمی بوو. ئەو هەمیشە وا بووە. من قۆناغی ئامادەییم تەواو نەکرد دوای ئەوەی جۆن منی کڕی.
دوایین جار کە بینیم کارتێکی بۆ بەجێهێشتم کە ناونیشانەکەی لەسەر بوو و لە شوێنێکدا هەڵمگرتووە دەزانم جۆن نایدۆزێتەوە. هەمیشە دەمگوت ڕۆژێک هێزێک دەدۆزمەوە بۆ ئەوەی بتوانم ئێرە بە جێ بهێڵم بەڵام زۆر دەترسم کە ئەگەر منی دۆزێیەوە چی دەکات.
نەمدەویست کەسی تر ئازاری پێ بگات.
باشە ئێستا چی بکەم کۆرپەیەکم هەیە کە دەبێت خەمی ژیانی ئەوم بێت! پێویستە بڕۆین.
دەزانم کە پێویستە بەم زووانە بڕۆم. جانتایەکم کۆکردبووەوە تەنها لە ئەگەری ئەوەی کە بوێری ئەوەم بۆ دروست بێت بڕۆم.
ڕۆشتن لەکاتێکدا جۆن لە شوێنی کارەکەیەتی. ئاسانترین ڕێگا دەبێت. ئەمڕۆ دەڕۆم تەنها پێویستە کەمێک زیاتر پشوو بدەم پێش ئەوەی ئەوە بکەم. دەزانم کە ئەوە ھەڵەیە بەلام نامەوێت کۆرپەکەم لەو ژیانە بژێیت کە من تێیدا دەژیم.
بە ھەناسە بڕکێوە ھەڵسام لەجێگای خەوەکەم. دوای گوێ لێبوون لە دەنگە تورەکەی جۆن کە ھاواری ناومی دەکرد . سەیری دەرگای ژووری نووستنەکەم کرد. من زۆر خەوتووم. گومان نیە لەبەر ئەوە توڕە بووە،نەفرەت،
چاوەکانم لەسەر جۆنێکی زۆر تووڕە نیشتنەوە. کۆمەڵێک کاغەزی لە دەستیدا گرژ کردبوو و بۆ ڕوخسارمی ھەڵدا.
"دەزانی ئەمە چییە؟"
سەیری کاغەزەکانم کرد لەناو دەستمدا هیچ بیرۆکەیەکم نەبوو کە چی لەو کاغەزانەدا هەیە.
"ن-نەخێر"
بە خێرایی هاتە لام و دەستمی بە توندی گرت. بە چاوێکی ترسەوە سەیری کاغەزەکانم کرد و دڵم کەوتە خوارەوە.
ناوی ئەو نۆڕینگەی کە دوێنێ چووبووم بۆی، لە سەرەوە بە گەورەی نوسرابوو وە لەگەڵ خوێندنەوەی زیاتر بینیم کە لە خوارەوەش ئەنجامی پشکنینی دووگیانیم بوو. پشکنینی دووگیانی پۆزەتیڤ. نەفرەت.
"هی کێیە؟"
دەمزانی ناتوانم درۆ بکەم. تەنها وا دەکرد توڕە تر ببێت. بۆیە هەموو هێزم کۆکردەوە و ڕاستییەکانم گوت.
"هی تۆیە"
پێش ئەوەی بزانم کاغەزەکانی لە دەستم دەرهێنابوو و بە قژمەوە گرتبوومی و نزیکەی ئینجێک لە دەموچاومەوە دووربوو
" قح*ەی درۆزن! لەگەل کێ بویت قح*ەی بچووک!"
زۆر ترسام وەڵام بدەمەوە بەڵام وەڵامنەدانەوەم تەنها زیاتر توڕەی کرد. زیاتر دەستی لە قژم توند کرد کاتێک پرسیارەکەی دووبارە کردەوە.
"وەڵامم بدەرەوە قح*ە. لەگەل کێدا بوویت؟"
هاوارم کرد کاتێک نینۆکی دەستەکانی لە پێستی سەرم چەقاند .
" هیچ کەس! تەنها تۆ"
" قسەی بێمانا"
فڕێیدامە سەر ئەرزەکە بە قاچی لە سکمی دەدا بە قۆڵەکانم باوەشم بە سکمدا کرد. ھاوارم دەکرد. جارێکی تر قژمی گرت و لە ژوورەکە ڕایکێشامە دەرەوە و بەرەو پلیکانەکان. بەردەوام هاوارم دەکرد بۆ ئەوەی بەڕمبدات."دەتەوێت ڕێگەت پێبدەم برۆیت! دەتەوێت ڕێگەت پێبدەم! باشە!"
شانەکانی گرتم و بە پلیکانەکاندا فرێیدامە خوارەوە هەموو هەوڵێکم دا بۆ پاراستنی سکم.
من ئەمرم.
ئەمانە تاکە وشەکان بوون کە لە سەرمدا دەوتران کاتێک لە پلیکانەکاندا کەوتمە خوارەوە. گوێم لە پێڵاوە قورسەکانی بوو کە هێواش هێواش بە هەنگاوەکانی بەو پلیکانە ڕزیوانە دەھاتە خوارەوە. ئەمجارە دەمکوژێت من و کۆرپەکەشم، بە دەستەکانی دەموچاومی لە زەویەکە جیاکردەوە
"دەتەوێت ببیتە قح*ە؟ باشە، خەریکە وەک قح*ەیەک مامەڵەت لەگەڵ دەکەم!"
باشتر بوو بمکوژێت وەک بیرکردنەوە لەوەی بەو شێوەیە مامەڵەم ڵەگەڵ بکات
YOU ARE READING
RUSh/ceo✔️
Actionدووگیان و هەڵاتن لە مێردێکی توندوتیژ. ئەناستاسیا دوای ھەڵاتن لە مێردەکەی لە ژێر پاراستنی ceo خراپەکاردا کۆتایی دێت کە لایەنێکی نەرمی شاراوەی بۆی هەیە