Ch,17

323 84 41
                                    



Alex pov:




"من پارەتان پێ نادەم تەنها بۆ ئەوەی کارە نەفرەتیەکەتان بکەن"

بێزار بووم لەوەی هەمیشە بێمە ئێرە بۆ چاککردنەوەی کێشە سادەکان سەیری کاتژمێرەکەی دەستمم کرد ئاهێکم هەڵکێشا هەستێکی پەرۆشی لە ناخمدا هەیە کاتێک دەزانم کەمێکی تر ئانا دەبینمەوە شتێک هەیە بۆ بینینی ئەو تامەزرۆم دەکات دڵم گەرم داهاتبوو ئەورۆ کاتێک وێنەی کۆرپەکەی ڕوون دەکردەوە بۆم هەرچەندە زۆر نیە دەیناسم وە ماوەی مانگێکە خۆم لێی بەدوور گرتبوو بە هەموو توانامەوە هەوڵم دەدا نزیکی ئەو نەبمەوە بەڵام خۆمم دەبینیەوە کە هەواڵی ئەوم دەپرسی لە نەیت زۆربەی کاتەکان سەیری کامێرای چاودێری ماڵەکەم دەکرد بۆ تەنها کەمێک بینینی ئەو


بیرم لەوە کردەوە کە چەند خراپ بوومە بۆ ئەو بێ موبایل لە ماڵەکەمدایە
بۆیە ئەمرۆ مۆبایلێکم بۆ ئەو کری بریارم دا کە گەشتمە ماڵەوە پێی بدەم



لەبیر کردنەوەکانم دەرچووم کاتێک گوێم لە زەنگی تەلەفۆنەکەم بوو



ئەوە نەیت بوو


"ئەو رۆیشت"دەنگی بە هێمنی هات


"مەبەستت چ نەفرەتیەکە نەیت؟"هەموو چاوەکان بە سەرسوڕماویە چەقینە سەرم لە ژووری کۆبونەوەکە



"کاتێک ئێمە ئەومان بەجێ هێشت لە چێشتخانەکە بوو کە گەراینەوە لەوێ نەمابوو ژوری خەوتنەکەی و ماڵەکە هەموو گەراین ئەومان نەدۆزیەوە لە هیچ شوێنێک تەنها کێکی بە شوکلەتەکەیمان بینی ئەویش لە میوانخانەکە لە ئەرزەکە کەوتبوو"

"تۆ سەیری کامێراکانت کرد؟"


"بەڵێ بەلام دوانزە کاتژمێری رابردوو سڕاوەتەوە"


هەستام دۆزەخ بەم کۆبونەوەیە کچەکەم ونبوە



"پیاوەکان بە شوێنەکەدا بڵاوە پێبکە ئەو دووگیانە و ئەگەر بە پێ رۆشتبێت هەر لەم ناوەیە"


تەلەفۆنەکەم داخست و بە خێرای سەیارەکەم بەکارخست بۆ کۆشکەکەم دەرۆم



زریانێکی بەهێز بوو نەمدەتوانی بەو خێراییە برۆم کە دەمویست بەلام هێواشیش نەدەرۆشتم



شتێکم بینی لە دوورەوە لەسەر شۆستەکە بوو دەبێ ئەو بێت خوایە خەریک بوو دڵم دەربێت بەخێرای ئۆتۆمبێلەکەم راگرت بەرەو ئەو رۆشتم دەستەکانی وەک پارێزیەک لەسەر سکی دانابوو دەگریا بە دەنگ
بۆچی دەگری ئانا؟


RUSh/ceo✔️Where stories live. Discover now