Alex's pov;ماڵەکەم پربوو لە پۆلیس و فەرماندەکان وا دەردەکەوێت تەنها ئێمە نەبین کە بەدوای باوکمەوە بین باوکم ئەو سامانەی کە کۆی کردبویەوە بە رێگەیەکی نا ئاسایی بە دەستی هێنابوو ڕفاندنی ئانا بەس بوو بۆ ئەوەی هۆکارێکی تەواویان هەبێت بۆ دەستگیر کردنی بەلام من دەمویست خۆم بەتەنیا ئانا بدۆزمەوە چونکە ئەوان لە سەرەتاوە کەمتەرخەم بوون بۆیە گرینگیم بەوان نەدادا
"ئەلێکس دەبێت ئارام بیت ئەوان دەتوانن یارمەتیمان بدەن"
"نەخێر کەمتەرخەمی ئەوان وایکرد ئانا برفێنرێت بەو ئاسانیە"
"بەرێز ئەلێکس با لێرەوە خەمترخەم نەبین ژیانی ئافرەتێک لە
مەترسیدایە"نزیک بووم لەوەی مشتێک لە ڕوخساری پۆلیسەکە بدەم بەلام دایکم هاتە نێوانمان
"ئەلێکس ئەوان دەمێننەوە"
"دای-"
"ئەلێکس دەزانم لە خەمی ئانادای بەلام ئەوان ئاميری شارەزایان هەیە کە دەتوانن ئانا بدۆزنەوە پێی دەزانم دەتەوێ ئانا بگەرێتەوە لات بگەرێتەوە ماڵەکەت وە ئەوش ڕودەدات ئەلێکس تەنها هێمن ببەرەوە برۆ بۆ لای نوها کاتێک ئارام بوویتەوە دەتوانی بێتە دەرەوە قسە لەسەر دۆزینەوەی ئانا دەکەین"
سەیری پۆلیسەکەم کرد کە چۆن سەیری خوارەوەی دەکرد بە نیگەرانی
هەستم بە توڕەیەکی زۆر دەکرد لە ناخمدا خەریکە دێتە دەرەوە
سوڕامەوە کاثرینم بینی کە چۆن نوهای لە باوەش گرتوە
"ئەلێکس دەتوانی فێرم بکەیت کە چۆن شیرەکە بۆ نوها دروست بکەم"
هەردوکمان دەمانزانی کە دەزانێت ئەمە دروست بکات بەلام تەنها دەیویست لەم بارەدۆخە بمهێنێتە دەرەوە
خەریکی بووم شیرەکەم دەدا بە نوها
"ئەلێکس ئەوان ئانا دەدۆزنەوە"
ئاهێکم هەڵکێشا
"خۆزگە ئەوەندە ئاسان دەبوو دەزانیت باوکم توانی چی هەیە پلانەکانی ئەو هەرگیز نەرم ونیانی نانوێنن ئەوە نیگەرانم دەکات "
بۆ ساتێک بێدەنگ بووین هەردوکمان دەزانین باوکم چۆنە بێ سنورە
YOU ARE READING
RUSh/ceo✔️
Actionدووگیان و هەڵاتن لە مێردێکی توندوتیژ. ئەناستاسیا دوای ھەڵاتن لە مێردەکەی لە ژێر پاراستنی ceo خراپەکاردا کۆتایی دێت کە لایەنێکی نەرمی شاراوەی بۆی هەیە