Ch,26

252 70 108
                                    









Ana's pov;





چاوەکانم کردەوە لە کۆگایەکدا بووم سەیری پەنجەرە تۆزاویەکانم کرد کۆگاکە کۆن بوو سەر ئەرزەکە خۆڵی لێ نیشتبوو ویستم کە دەستەکانم بجولێنم نەمتوانی چەندێکی تر هەوڵمدایەوە تەنها ئازارم بەخۆم گەیاند






"گرەو دەکەم ئێستا پەشیمانی لەوەی بە گوێمت نەکرد"






چاوم بەو پیاوە کەوت کە لە نەخۆشخانەکە بە زۆر منی هێنایە دەرەوە
باوکی ئەلێکس






"پێم وتیت خێزانەکەم بەجێ بهێلیت دەرم کردیت بەلام گەرایتەوە بریارت دا کێشە بۆ خێزانەکەم دروست بکەیت"




وێنەیەکی نیشانم دا ئەلێکس بوو لەگەل مندالێکی بچوک لەنێو دەستەکانی





"تۆ کورەکەمت کردوە بە گەمژەیەک کە وازی لە کارەکانی هێناوە لەبەر مندالێک"هاواری کرد بە دەموچاومدا




وێنەیکی تریشی هێنایە بەردەمم بە توڕەیەوە





"سەیرکە کورەکەمت کردوە بەچی!"




سەیری وێنەکەم کرد ئەلێکس بوو پاڵی بە عەرەبانەیک دابویەوە منداڵێکی تێدابوو




نەفرەتیانە باوکایەتی زۆر لێدێت




وێنەکە وای لێکردم پێبکەنم نەمدەتوانی چاوەکانم لەسەری لاببەم لە وێنەکەدا زەردەخەنەی دەکرد بەلام بە کەمی تەنها ئەوەبوو من زۆر لەو ورد بومەوە چاویلکەیەکی خۆری لە چاو کردبوو هەرچەندە چاوەکانیم نەدەبینی بەلام دەزانم گەر بیبینم دەمتوێنەوە لە وێنەکەدا ئارام دەردەکەوت قژی دووربو لە هەر رێکخستنێک بەلام هێشتا زۆر جوان دەردەکەوت تەنانەت دەمتوانی تاتۆیەکەی ملیشی ببینم کە کەمێک قەمیسەکەی دایپۆشتبوو







"من بەزۆر هیچ شتێکم بە ئەلێکس نەکردوە "
تەنها وامکرد زیاتر توڕە ببێت





"نازانم چیت لەو کردوە بەلام دەزانم ئەوە ئەو کورە نیە کە من پەروەردەم کردوە،ئەو کورەی من پەروەردەم کرد دەبایە تۆ کورە نەفرەتیەکەتی لەسەر شەقام جێهێشتبا،ئەو شەرمەزاری بۆ من دەهێنێت "





تەنها لەبەر ئەوە منی فراندوە؟ پلانی چیە بمکوژێت یان ئەندامەکانی جەستەم بفرۆشێت ئەم خۆپەرستە




"چیت لەمن دەوێ؟من هیچم لەتۆ نەکردوە"





"دەمەوێ لە ژیانی ئەلێکس برۆیتە دەرەوە دەبێ دووبارە بگەرێتەوە ناو کۆمپانیا وەک پێشوو"




سەرم لێشێوابوو من هاوڕام لەگەل ئەو ئەلێکس لەوەتەی هاتوومە ناو ژیانی لە کارەکەی دوورکەوتبویەوە زۆر بە کەمی دەرۆیشتە کۆمپانیا بە درێژای رۆژ تەنها لە ئۆفیسەکەی ماڵەوە کاری دەکرد




"من و ئەلێکس پێشتر وەک کورو باوکێک لەیەک نزیک بووین بەلام لەگەل گەورە بوونی تەمەنی دەستی کرد بە گوێرایەلی نەکردم بەلام بە هەرجۆرێک بایە من هێشتا دەسەڵاتم لەسەریەوە هەبوو وە کە تۆ هاتی ئەو بە تەواوی لەمن دوورکەوتەوە ئێستاش ناچارم توندوتیژی بەکاربێنم تا بگەرێتەوە سەر کارەکانی"




بە دەوری مندا دەرۆیشت دەستێکی خستە سەر ڕوومەتم




"دەزانی من پلانم دانابوو بە دایکی یان یەکێک لە خوشکەکانی هەڕەشەی لێبکەم بەلام وادەردەکەوێت ئەو تۆی زیاتر بەلاوە گرینگ بێت"







"ئەلێکس ئێستا دەزانێت من لە نەخۆشخانە نیم دەزانێت تۆ منت رفاندوە"





بە نزمیەوە پێکەنی چاوەکانی زۆر لە هی ئەلێکس دەچوون بەلام پربون لە ساردی ساردیەک کە هەرگیز نەمبینیبوو







"من بازرگانم دڵنیا دەبمەوە لەوەی پلانەکانم سەر دەگرێت وە کەسێک هەیە زۆر حەز دەکا بتبینێ من دڵخۆش دەبم گەر تۆ بەو ببەخشم دوای سەرکەوتنی پلانەکەم"






هەستم کرد دڵم کەوتە ناو گەدەمەوە تەنها یەک کەس هەبوو بیرم بۆی
بچێت








هەستم بە دەستێکی گەورەو زبر کرد کە بە ملمەوە لکا لە دواوەم
کاتێک نزیک بوویەوە هەناسە گەرمەکانی بەر گوێم دەکەوتن







"پێم وتی هەرگیز لەمن دوورناکەویەوە ئانی"

RUSh/ceo✔️Where stories live. Discover now