ch,19

302 90 37
                                    







"کاتێک تەمەنم هەشت سالان بوو باوکم مرد هیچ شتێک دوای ئەو وەک خۆی نەما هەرچەندە دایک و باوکم پارەیەکی وایان نەبوو بەلام بەشی ژیانکردنی دەکرد هەوڵیان دەدا وەک شازادەیەک بمژیەنن بەلام ئەوەبوو کە باوکم مرد دایکم ئالوودەی ماددە هۆشبەرەکان بوو لەوکاتەی کە دەبوو من پەروەردە بکات ئەو قوڵتر و قوڵتر ئالوودە دەبوو بە ماددەکان ئەوکات تەمەنم ببوە شانزە سال"



هەستم بە خنکان دەکرد بەلام دەزانم پێویستە ئەوەی لە قورگمایە دەریبێنم




"وەک هەر رۆژێکی ئاسای لە قوتابخانە هاتمەوە ئەوکاتە پیاوێکم بینی دەرگاکەم لێی کردەوە و هێنامە ژوورەوە چونکە ئەو زۆرجار بە ئاسای دەهاتە ماڵمان دەرمانەکانی بە دایکم دەفرۆشت چوومە ژوورەکەم پاش ئەوە بەلام دایکم هات منی بردە بەردەم پیاوەکە 'ئەمە ببە' ئەورۆژە بوو دایکم منی گۆریەوە لەپێناو کەمێک دەسکەوتنی ماددەکانی"




سەیری دایکی ئەلێکسم کرد کە چۆن چاوەکانی پر ببون لە فرمێسک وە نەیت و جەیکۆب و ئەلێکس کە چۆن توڕەیی لە چاوەکانیان بەدیار کەوتبوو





"ساڵی یەکەمم لەگەل ئەو ئاسایی بوو  تەنها داوای دەکرد نەچمە پێش چاوەکانی کاتێک توڕەو بێزارە بەلام کاتێک گەشتمە تەمەنی هەژدە ساڵیم داوای کرد کە هاوسەرگیری لەگەل بکەم بۆ ئەوەی هەرگیز نەتوانم لە دەستی رابکەم وەلامی من نەخێر بوو بۆ ئەو بەمەش تەواو توڕە بوو بەشێوەیەک ئازاری دام تا لە ئازاردا وەڵامی بەلێم پێیدا"





فرمێسک لە چاوەکانمدا هاتنە خوارەوە



"چۆن لەو هەلاتی؟وە بۆچی زووتر لێی هەلنەدەهاتی؟"
خوشکی ئەلێکس پرسی




"پاش حەفت ساڵ ژیانکردنم لەگەل ئەو دوگیان بووم بەوم گوت کە دوگیانم بەلام تاوانباری کردم بەوەی کە خیانەتم کردوە وە بریاریدا مندالەکەم بکوژێت لە دەستەکانی ئەو هەلاتم بەم شێوەیە توانیم ژیانێکی تر بۆ مندالەکەم دابین بکەم"





"وە چۆن ئێستا تۆ لەلای ئەلێکسی؟"




"من لەلای هاورێکەم دەژیام رۆژێک کاتێک دەهاتمە ماڵەوە نامەیەکم بینی لەبەر دەرگاکە ناوی منی تێدا نوسرابوو زانیم کە هاوسەرەکەمە ئەو شوێنی منی دۆزیبۆوە بەم شێوەیە دوای ئەوە هاورێکەم کامیرۆن بانگی ئەلێکسی کرد تاوەکوو بمبات بۆ شوێنێکی سەلامەت بۆ من و کۆرپەکەم"




"من باوەر بەوە ناکەم"




هەموان سەیری خوشکی ئەلێکسیان کرد ئەو بە شیوەیەک سەیری منی دەکرد وەک ئەوەی کە باوەر بە هیچ کام لە قسەکانم نەکات





RUSh/ceo✔️Where stories live. Discover now